هۆشیار/hošiyar: ن:[  هۆش+ یار] شیار( کباک)، ووریا، ووشیار. 

1 – بیرەوەر.  

2- ئاگادار، بەئاگا، بەخەبەر، بێدار، خاوەن هۆش، نەخەوتوو، نەنووستوو _ نەنووستیی، وەخەبەر.

هۆشیارانە/hoŝiyarane: ن:

هۆشیار ئەوە بی یەی/hoŝiyar ewe bîyey: کتن:[ هـ][ هۆشیار+ ئەوە+ بی یەی] هۆشیارۆ بی یەی :  هۆشیاربوونەوە.

هۆشیار ئەوە کریای/hoŝiyar ewe kiryay: کتپ:[ هـ][ هۆشیار+ ئەوە+ بی یەی] هۆشتارۆ کریای : هۆشیارکرانەوە.  

هۆشیار ئەوە کەرڎەی/hoŝiyar ewe kerđey: کتپ:[ هـ][ هۆشیار+ ئەوە+ کەرڎەی] هۆشیارۆکەرڎەی : هۆشیارکردنەوە.

هۆشیاریەنە/hoŝiyaryene: ئاکتـ:[ هـ] لە هۆشیاریدا.   

هۆشیاربوون/hošiyar bûn: کتن:[ هۆشیار+ بوون] بەئاگابوون، بێداربوون، وەئاگاهاتن، وەخەبەرهاتن.

هۆشیاربوونەوە/hošiyarbûnewe: کتن:[ هۆشیار+ بوون] بێداربوونەوە، بەئاگابوونەوە، لەخەوهەستان، ئەڵسانن.

هۆشیارکردنەوە/hošiyar kirdinewe: کتپ:[ هۆشیار+ کردنەوە] ئاگاکردنەوە، بێدارکردنەوە، لەخەوهەڵساندن.

هۆشیاری/hošiyarنچ:[ هۆشیار+ ی]  ئاگاداری، بێداریی، بیاری، خەوزڕانی، بێ خەویی، شەوبێداری، گرنگی.

هۆشیاری دان/hoŝiyarî dan : کتپ:[ هۆشیاری+ دان] هۆشدارێتی دان.

: بان کی مۆن هۆشیاری دەدات لە پەرەسەندنی توندوتیژی لە عێراق دا.

هۆشیاری تەندروستی/hoŝiyarî tendirustî: نتـ:[ هۆشیاری+ تەندروستی] ڕۆشنبیری تەندروستی.

هۆشیاری ژینگەیی/hoŝiyarî jîngeyî: نتـ:[ هۆشیاری+ ژینگەیی] ڕۆشنبیری ژینگەیی.

هۆشیاری کۆمەڵایەتی/komeŝiyarî komeľayetî: نتـ:[ هۆشیاری+ کۆمەڵایەتی] ڕۆشنبیری کۆمەڵایەتی.

.

.

.

.