بێخاوەن/bêxawen: ئانتـ:[ بێ+ خاوەن] بێخوداوەند، بێخودان، بێساحیب، بێخێو : حاڵی هەر شتێک کەهی کەس نەبێتم هەرچی کەخاوەنی نەبێت.

بێخاوەن بوون/bêxawenbûn: کتن:[ بێخاوەن+بوون] هەرچی وهەر شتێک کە خاوەنی نەبێت.

:: کابرا وای خۆی لە منداڵانە بێخاوەن کردووە، هەر دەڵێی بابی وانیش نیە.

بێ خاوەنی/bêxawenî: نچ: بێ خوداوەندی.

.

خۆلێ بێخاوەن کردن/xo lê bêxawen kirdin: کتپ:[ خۆ+ لێ+بێخاوەن+کردن] وەخۆنەگرتن وحاشاکە کەسێک یان شتێک کردن و خۆ بە خاوەنی دانەنان، خۆ ڵێ بێساحیب کردن.

.

.

.

.