بێخەم/bêxem: ئانتـ:[ بێ+ خەم]

1 – ئاسوودە، ئارخەیان، بێپەڕۆش، بێپەژارە، بێدەغەڵ، بێنیگەرانی، خاترجەم، دڵ ئاسوودە، دڵنیا، شاد.

{

موشته‌ری وه‌ك من له‌مه‌یخانێ‌ كه‌ من

زۆربه‌یان شادو به‌كه‌یف و بێ‌ خه‌من

}{ هێمن}

2 – ڕاست، ڕێک، پشت.

3 – کەسێک کە گوێ نەداتە هیچ، بێخەیاڵ.

بێخەم بوون/bêxembûn: کتن:[ بێخەم+ بوون]

1 – پەژارە و خەم نەبوون.

2 – لە خەیاڵ و خەم بەدووربوون، بێخەیاڵ بوون.

بێخەم کردن/bêxem kirdin: کتپ:[ بێخەم+ کردن] کەسێک لە خەم و پەژارە دەربازکردن، دڵنیاکردن.

بێخەمیی/bêxemyî: نچ: بێ پەژارەیی، بێ پەڕۆشی، ئاسوودەیی.

.

.

.

.