بزیسک/bizîsik: ن:[ خوار][ کباک، زا] ئونیشک، بزیسک، ڕۆنه‌كه‌ره‌، فه‌ریكه‌ڕۆن، کەرە، نویشک.

بزیشک/bizîŝik: ن:[ کباک، زا] کەرە.

بەرهەمە شیرییه‌كان کە لە چەورى شیر و پێکهاتەكانی دیكه‌ی ناوه‌وه‌ی شیر جیادەکرێتەوە، ئه‌مه‌ش له‌گه‌ڵ خواردنی کوڵاو و سووره‌وه‌كراو یان بە کاڵى بە نانەوە ده‌خورێت.

لە دەیەکانى ڕابردوودا بە هۆى بوونى چەورىیەکى زۆر لە کەرەدا بە هەڵە بەهۆکارى نەخۆشییەکانى دڵ ناویان ده‌برد، بەڵام لەگەڵ تێپەڕبوونى کات و توێژینەوە، ئێستا کەرە بە یەکێک لە خۆراکە تەندروستیەکان ئەژمار دەکرێت. لە ڕووى پێکهاتەوە ڕێژەیەکى زۆرى کەرە لە چەورى پێکهاتووە بە جۆرێک کە یەک کەوچکى چێشت نزیکەى (101) کالۆرییە کە  بەرانبەرە بە کالۆرى یەک مۆزى مامناوەند. كه‌ره‌ 80% لە چەورى، 20%ى لە ئاو پێکهاتووە ، كه‌ره‌ لەبنەڕەتدا چەورى شیرە کە لەپرۆتین و کاربۆهیدرات جیاکراوەتەوە، ئەم دوو مادە خۆراکییە یەکێکن لە دژوارترین ئه‌و مادانەى کە تێکەڵاوى چەورییە و چوار سەد جۆر(ئەسیدى چەورى) لە خۆ دەگرێت، %70 ئەم ڕێژەیەش لە ئەسیدى چەورى تێر و پڕ پێک هاتووە.
مادەى ئاسن و ڤیتامینەکانى نێو کەرە: کەرە پڕە لە ڤیتامین، بە تایبەت ئەو ڤیتامینانەى لە نێو چەوریدا تواونه‌ته‌وه‌، كه‌ ئه‌مانه‌ن:
1- ڤیتامین A: بەربڵاوترین جۆرى ڤیتامینە کە لە ناو کەرەدا بوونى هەیە، بە جۆرێک یەک کەوچکى چێشتی کەرە لە 11%ى  پێداویستى جەستە دابین دەکات.
2- ڤیتامین E: دژە ئۆکسانێکى بەهێزە لە نێو مادەى خۆراکى چەوردا دەست دەکەوێت.
3- ڤیتامین B12: ئەم ڤیتامینە تەنیا لە بەرهەمە ئاژەڵییەکاندا دەست دەکەوێت وەك، هێلکە، گۆشت، بەرهەمە شیرەمەنییەکان.
4- ڤیتامین k2: فه‌رمانى ئەم ڤیتامینە لە نێو جەستەدا بەرانبەر بە نەخۆشییەکانى دڵ و ئێسک پارێزگاریان لێدەکات.
سه‌رچاوه‌: mahsho – وه‌رگێڕانی: ئاکام جەمال محەمەد

.

.

_____________

بزیسک/bizîsik: ن:

پریشکەی ئاگر.

.

.

.

.