بغورد/biẍurd: ن:[ ڕوو] بخورد، بوخورد

بغوردان/biẍwirdan: نتـ:[ بغورد+ دان] بخووردان.

بغوردفرۆش/biẍurd firoš: نفا:[ بغورد+ فرۆش(فرۆشتن)] بخوورفرۆش.

بغوردی سوودان/biẍurdî sûdan: نتـ:[ ڕوو] گیایەکی دەشتەکی پزیشکییە.

بغوردی کوردی/biẍurdî kurdî: نتـ:[ ڕوو] جۆرە ڕووەکێکە ڕۆنی لێدەردەهێندرێت.

بغوردی مریەم/biẍurdî miryem: نتـ:[ ڕوو] نانەشێخانە، چنگی، پەنجەی مریەم : بەری گیایەکی سەلکدارە وخڕە وبچووکە. ماددەیەکی زەمقی لێدەردە هێندرێت بۆ مەبەستی پزیشکی بەکاردەهێندرێت، ئەگەر بەووشکی بستووتێندرێت بۆنێکی خۆشی لێدێت.[ Bot : cyclamen]

.

.

.

.