هه‌ڵمات/heľmat: ن:[ واز][ سلێمانی] مووش، کەلا _ کەللا( هەولێر)، گولە( کەرکووک). مات( سلێمانی).  

{ تێبینی : من پێموایە هەڵمات پەیوەندی بە شێوە گۆییەکەیەوە هەیە چونکە لە کوردەواریدا پێش پەیدابوونی هەڵماتی شوشە هەڵماتی بەرد هەبوو، ناوەکە زیاتر پەیوەندی بەشێوە گۆییەکەیەوە هەیە هەروەک وشەکانی هەڵوژە، هەرمێ و هەنجیر}{ Bakir Ahmady}

1 – کەلا یان هەڵمات بەردێکی خڕی ساف کراو یان لە شووشە دروستکراو پێشی دەوترا کەلا شووشە، وشەکە دەبێت پەیوەندی بە ئەڵماسەوە بێت، چون ئەم شووشانە لە ئەڵماس دەچن.

2 – هه‌ندێ جار له‌ به‌رد داده‌تاشرا پێی ده‌وترا گلۆر.

3 – مووش : دەکرێ مازوو، گوێز یان دراو( پوڵی کانزایی ) بێت ،

جووڵەیەکیش هەبوو لە هەڵماتێندا پێ یان دەوت حەپولکی یان حەپولکی بەرێ.{ }

:: چۆنێتی دروستکردنی هەڵمات.

.

.

.