تۆپەڵ/topeľ: نتـ:[ تۆپ+ ئەڵ]

1 – هەر شتێکی کە بکرێت بەدەست خڕکرا بێت وەک بەفر، قوڕ و گیچ.

:: تۆپەڵە بەفر.

:: تۆپەڵەقوڕ. 

2 – گردەکۆ، کۆ، خڕ، بارستایی( کباک).

تۆپەڵە/topeľe: نتـ:[ تۆپەڵ+ئە] تۆپەڵ.

تۆپەڵەشە/topeľeşe: نتـ:  

تۆپەڵە شەڕێ/topeľe şeřê: نتـ:[ تۆپەڵە+ شەڕ+ ئێ] شەڕەبەفر : یاری و گەمە بەتۆپەلە بەفر.

تۆپەڵ بوون/topeľbûn: کتن، ئانفا: بارست بوون، کۆمەڵ بوون. کوم بوون _ کوم دبت، گومچکبون( کباک). [ ئینگـ : agglomerating , agglomerate ]. 

تۆپەڵبوونی خۆیی/topeľbûnî xoyî: نتـ:[ نخ][ تۆپەڵ+ بوون+ ی+ خۆیی] پێکەوەنووسانی خۆیی : تۆپەڵبوونی خۆیی کاتێک ڕوودەدات کە ڕووپۆشی خرۆکەی سووری خوێن بەر ڕووپۆشی ئەنتی جێن دەبێت، یەکدەگرێت لەتەک خڕۆکە سوورەکەی تەنیشتی.[ ئینگـ : autoagglutination]{ پەزیشکی، ل، 52}.

تۆپەڵبوونی ماددەی هاندەر/topeľbûnî madidey hander: نتـ:[ کیمیـ] [ ئینگـ : tableting]{ شەوگار، ل، 619}

تۆپەڵ کردن/topeľ kirdin: کتپ:[ تۆپەڵ+ کردن] کۆمەڵ کردن.[ ئینگـ : agglomeration]. 

1 – خڕکردن وەک تۆپ. 

2 – بەسەریەک دا کۆکردنەوە.

بەتۆپەڵ بوو/be topeľ bû: نتـ:[ بە+ تۆپەڵ+ بوو] کەڵەکەبوو، کومچک بوویی.[ ئینگـ : agglomerated]. 

ماددە تۆپەڵ کەرەکان/madide topeľ kerekan: نتـ: ئەو ماددانەن، کە دەبنە هۆی نووسانی باددەی تر بە یەکترییەوە.[ ئینگـ : agglutinins]{ کەمالنامە، ل، 1438}.  

.

.

.