تێکڕا/têkřa: ئاک:[ تێک( تێکەڵ)+ ڕا] پێکەوە، هەموو، تێگڕا، وێگڕا، پێکڕا، سەراپڕ، سەرپاک، تەف _ تەڤ، دهەڤ، خڕ : پلەی مامناوەند. 

:: منداڵەکان تێکڕا پیرۆزبایی ساڵی تازەیان لە باوکیان کرد و تێکڕا یەکتریان ماچ کرد.

تێکڕایی/têkřayî: ئاکتـ:[ تێکڕا+ئیی] بەتێکڕا، بەگشتی، سەرپاکی، تەواوەتی، تێگڕایی.

:: تێکڕایی قسەکانی، قسەیەکی ڕاستی تێدانەبوو. 

  گوڵبژێرێک لە جۆرەکانی تێكرا لە زمانی کوردییدا 

تێکڕای بەرھەمداری/têkřay berhemdarî: نتـ:[ ئاب] { فەرهەنگی نەوەکان}

تێکڕای بێکاری/têkřay bêkarî: نتـ:[ ئاب]

تێکڕای پێشبینیی ژیان/têkřay pêşbînîu jiyan: نتـ:[ ئاب]

تێکڕای حەفتانە/têkřay ĥefitane: نتـ:[ ئاب]

تێکڕای داشکان/têkřay daşikan: نتـ:[ ئاب]

تێکڕای ڕۆژانە/têkřay řojane: نتـ:[ ئاب]

تێکڕای زیادەیی/têkřay zadeyî: نتـ:[ ئاب]

تێکڕای ساڵانە/têkřay saľane: نتـ:[ ئاب]

تێکڕای قازانج/têkřau qazanic: نتـ:[ ئاب]

تێکڕای گەشە/têkřay geşe: نتـ:[ ئاب]

تێکڕای گەشەسەندنی ساڵانە/têkřay geşesendinî saľane: نتـ:[ ئاب]

تێکڕای مانگانە/têkřay manigane: نتـ:[ ئاب]

تێکڕای نرخ/têkřay nirix: نتـ:[ ئاب]

تێکڕای ھەڵئاوسان/têkřay heľawsan: نتـ:[ ئاب]

.

.

_______________

تێک ڕابوون/têk řabûn: کتن:[ تێک+ ڕابوون] لە ناکاو‌ ڕابوون و هەستان لەخەو، ڕاست بوونەوە لەخەو.

.

.

.

.