ناوک ¹ /nawk: ن:[ ڕوو] پێشه‌، تۆو.[ ئینگـ : kernel , Nut]

ناوکە/nawke: نتـ: نافک _ ناڤک، ناووکی ناو میوە.  

بێناوک/bênawk: ن:[ ڕوو] بێتۆو. 

:: ترێی بێناوک. 

.

.

________________

ناوک ² /nawk: ن:[ توێ] شوێنی پێیەکی بازنەیییە لەسەرهەناوی لەش( بۆشایی سک) لەلای گیاندارەشیردەرەکان. بەتایبەتی لەلای مرۆڤ بەڕوونی دیارە. ناوک لەلای زۆربەی خەڵک کەمێک قووڵبووەتەوە. وەلای هەندێک کەس وەک تۆپەلێک دەرپەڕیوە. لە دوای لەدایک بوون دروست دەبێت. کاتیک پەتی منداڵ لە منداڵدانی دایک دەبڕدرێت.[ ئینگـ: Navel ][ لا: umbilicus]

ناوک بڕین/nawk biřîn: کتپ:[ ناوک+ بڕین]

1 –

2 – [ مجـ] برێتی لە تەواو کردنی کار.

ناوککەوتن/nawk kewtin: کتپ:

1 – وەرگەڕانی دەماری ناوک. 

2 -[ مجـ] تۆقین. 

3 – یەكێک لەو دیاردەکانی ئازارێکی وەها زۆر کە نەخۆش کێشەی ئەوەیە لە سکی لای سەرەوەی ناوکی ژان دەکات، کەچی لەدوای ئەنجامدانی هێڵکاریی دڵ و پشکنین دەردەکەوێت جەڵتەی دڵ لێی داوە. 

ناوک هاتنەوە/nawk hatinewe: کتپ: چارەسەری ناوککەوتن

ناوک هێنانەوە/nawk hênanewe: کتپ: ناوکگرتنەوە. 

ئازاری ناوک/nawk: نتـ:[ ئازار+ ی+ ناوک] ئازاری ناوک لەماوەی دووگیانی ئافرەت هەستی پێدەکات، بە تایبەیت لە سێ مانگی کۆتایی قۆناخی ئاووسبووندا.  

بەرناوک/bernawk: نتـ:[ توێ][ بەر+ ناووک] بەرکەمەر، سەربەرگەدە.

خوێنهێنەری ناوک/xwênhênerî ناوک: نتـ:[ توێ][ خوێنهێنەر+ ی+ ناوک][ ئینگـ : Umbilical vein ].

ناوچەی ناوک/nawçey nawk: نتـ:[ توێ][ ناوچەی+ ناووک.[ ئینگـ: Umbilical region ].

هەوکردنی ناووک/hewkirdinî nawk: نتـ:[ نخ][ هەوکردنی+ ] سووتانەوەی ناوک.[ ئینگـ: Omphalitis].

.

.

___________________

ناوک ³ /nawk: ن:[ فیز][ ئینگـ : Nuclear][ لا: Nucleus]

ناووکدار/nawkdar: ئانتـ:[ فیز][ ئینگـ: Nucleated]

تەنی ناوکی/tenî nawkî: نتـ:[ کیمیـ][ تەن+ ی+ ناووکی] یەکەیەکی بنچینەییە لەپێچاندنەەوەی دی ئین ئەی DNA لە ئێوکاریۆت : Eukaryote، پێکهاتووە لە پارچەی دی ئین ئەی لە دەوروبەری ناووکی هیستۆنی پرۆتینی.[ ئینگـ: nucleosome ]

وردە ناوک/wirde nawk: ئانتـ:[ فیز][ ئینگـ: Nucleolus]

.

.

.

.