پیسکی ¹ /pîsikî: ن:[ نخ] ئاڵە، گولی، پەلووشین، دووزامی: نەخۆشییەکی درمە، میکرۆبێکە دەچێتە پەردەی لووتەوە، جاری واش هەیە لە گەستنی مێش و مەگەزەوە دادەکەوێت: دووجۆری هەیە:

(1) پەڵە لەسەر دەموچاو، لووت ، گوێچکە پەیدادەکات، پاشان دەبن بەبرینێکی پیس و ئەو ئەندامە دادەرزێنێت.

(2) تووشی کۆئەندامی دەماری دەبێت، و دەبێتە هۆی سڕبوون و ئیفلجی و نەمانی توانای ڕۆیشتن و دارزاندنی ئێسک.

.

.

________________________

پیسکی ² /pîsikî: ن:[ گیان] شەیتانۆکە : جۆرە گیاندارێکی دەریایی نەرمە، پێی بە سکییەوە نووساوە.[ ئینگـ : Gastropoda]{ کەمالنامە، ل، 110}. 

.

.

.

.