شێوە پاسارییەکان/şêwe pasarîyekan: نتـ:[ باڵ] ئەم پلەیەکە لەپۆلێنکردنی زانستی لە هۆبەی باڵندەدا، نزیکەی 6000 جۆری شێوە پاساریی لە خۆدەگرێت. هەندێک لەم جۆرانە دەخوێنن، هەندێکیان قەژقەژکن : Corvidae، کڵاوکوڕەن : Alaudidae، و پەڕەسێلکەییەکان : Hirundinidae. شێوەی گەورەیی و قورساییان دەگوڕدرێت، پاساری هەیە لە 4 – 5 گرام کێشی زیاتر نابێت وەک چۆلەکەی پادشایی و هەشە کێشی تا 1000 گرام قورسایی بێت وەک قاڵاو : Corvus corax. شێوە پاسارییەکان بە هەموو کیشوەرەکانی زەوی بڵاوبوونەوەتەوە. بەزۆری لە جەنگەڵی دارستانی و جەنگەڵی گژوگیای دەژێن.             [ ناوی زانستی : Passeriformes]

.

.

.

.