پیرخەنی/pîrxenî: نتـ:[ خوار][ پیر+ خەن(خەنین)+ ی] پیرخەنیلە.

پیرخەنیلە/pîrxenîle: نتـ:[ خوار][ هـ][ پیر+ خەن (خەنین)+ یلە] پەتڵە، سندک : وردەساوەر بەردەشۆر دەکرێت و تۆپەڵ تۆپەڵی دەکەن، رۆن و پیاز و قرچ دەکرێت و کەمێ خوێی بەسەردا دەکەن بەبێ ئاو چونکە ساوەرەکە یەشتا تەڕە.

پیرنی/pîrnî: نتـ:[ خوار] پیرخەنیلە.

جاران لە کۆڵان لە چەند مەنجەڵێکی زۆر گەورەدا گەنم دەکوڵینرا لەسەر دار، پێیان دەگووت دانوولە، دوای ساردبوونەوەی ئەم دانوولەیە دەکرایە گوێنی و پیاوەکان بە دار دەیان کوتی. تا جوان وورددەبوو، دواتر هەڵدەخرا و ووشکدەکرایەوە و درشتەکانیان لێ جیادەکردەوە و دەیاکرد بە ساوەر، وردەکانیشی جیا دەکردەوەو  پێی دەگووترا بڕوێش و  پیرخەنیلە.

.

.

.

.