گار/gar: ن:[ کباک] گوولـلە. 

.

_______________

گار/gar: پاشگر : پاشگرێکە لە زمانی کوردی بەدوای ناوەوە دەلكێت و ناوێکی نوێ دروست دەکات بە واتایەکی نوێ تر.

گا/ga: پاشگر : ڕەنگە سووککراوەی ( گار)پاشگرێکە دەچێتە سەر ناو و دەیکات بە ناوی شوێن، کات، جار. { وشەنامە، ل، 793 } ڕەنگە لە پەیڤی( جار : کەڕەت)ەوە هاتبێت، یان ژمارەیەکی نەزاندراو و دووبارەبێتەوە. 

پاشگرێکە بە واتای کارکەر.{ وشەنامە، ل، 793 }

پێموایە پاشگری ( گار) و ( یار) هەر یەکن؛ بەڵام لە هەندێ وشەدا لە (کار) نزیک

وای لۆ دەچم، گار ـ ژمارە بێت. ژمارەیەکی نەزانراو و دووبارە بووەوە، یانی دووبارەی چەند ژمارەیەکی یەک شت

ئەو پاشگرانە بە گشتی دوو جۆرن و یەک نین، یەکیان بە واتای کارە و لە ڕیشەی کردنە، وەک یادگار، ئامۆژگار، پارێزگار، کە بە واتای یادکەر، ئامۆژکەر، پارێزکەر دێن، لە زمانی پەهلەویدا یادگار دەبێتە ئەیاتکار. لە هەندێکی تریاندا، گار بە واتای زەمانە، وەک ڕۆژگار، شەوگار. لە زمانی سوغدیدا نووکەر بە واتای ئێستەیە، کە هاوڕیشەی نووکە ی کوردییە، لە سانسکریت دا کریا بە واتای زەمانە، لە زمانی پەهلەویدا ڕۆژگار دەبێتە ڕۆچکار، لە هەورامیدا دەبێتە ڕۆزیار.

{

گیو، ل، 804

وشەنامە، ل، 793

}

.

ئازگار/azgar : ن: تەکوز، ڕەبەق. کامیڵ( ع : کامل)، تەواو و بێ كەمایەسی، ئامادە، پێك. . [ ئینگـ : Perfect]

ئازگار وشەیێکی فارسی یە، بە واتای رەبەق، خشت، یەک سالی ئازگار، واتە سالەکا خشت، یەک سالی تەواو

ئازگار ئازکار نازانم چییە بەڵام ئازوەر ئەزانم. ئازوەر واتا کەسێک کە خواستی هەبێت ببێت بە شتێکی گەورە یان کارێکی گەورە ئەنجام بدات. بە عارەبی ئازوەر واتا (شخص طموح) و بە ئینگلیزی (ambitious person).

ئازگار، لە‌ فە‌رھە‌نگی كوردستاندا نووسراوە‌: ئاز واتە‌ تێكە‌ڵبوونێكی جوانج نە‌خشاندن

ئازگارخواز/azgarxwaz : ن: تەکوزخواز، ڕەبەقگەر. کامیڵخواز. [ ئینگـ : Perfectionist].

ئازگاریەتی/azgaryetî : نچ: تەکوزیەتی، ڕەبەقگەری. کامیڵیەتی. [ ئینگـ : Perfectionism ].

ئامۆژگار/gar:  : ئامۆژگار – ئامۆزشکار.

ئەدگار/gar:  : ئە‌دگار – نازانم لە کوێوە هاتووە. هییچ بنەمایەکی نییە لە زمانی کوردی. ئەد ئەبێت چیی بێت؟ لە فەرهەنگی ئەستێرە گەشە نووسراوە ئەدگار واتا سیفەت. لە باکووری چێلاک، یان کێلاک، یان گێلاک بە واتای سیفەت دێت، لە سۆرانییش گێلاک بۆ سیفەت و شێوە بەکار دێت. 

هە‌ر لە‌ ھە‌مان فە‌رھە‌نگداوشە‌ی ئە‌دا ھە‌یە‌ بە‌ واتای خوو و ڕە‌وشت و ڕە‌فتاری ھتد، ئە‌داكار ببێتە‌ كە‌سێك كە‌ خوو و ڕە‌فتار دە‌نوێنێت،واتە‌ تایبە‌تیی ڕە‌فتارێكی خۆی بە‌دە‌ربخات. 

بێگار/gar:  :

پارێزگار/gar:  : پارێزگار – پارێزکار

پەڕگار/gar:  : پە‌ڕگار – پارکار (ئامێرێکە بۆ بەشکردن بۆ بەشی یەکسان).

پە‌رورە‌ردیگار/gar:  : پە‌رورە‌ردگار – پەروەردکار

ڕزگار/gar:  : ڕزگار – ڕەستکار

ڕۆژگار/gar:  : ڕۆژگار :  چەندان ڕۆژ، ڕۆژگار – ڕٶژگوڕ (کاتی ڕووناک لە ڕۆژهەڵاتنەوە تاکو خۆرئاوابوون).

هەروەها ڕۆژگوڕ بۆ سەردەم بەکار دێت لەبەر ئەوەی ڕۆژ لە کوردی بۆ خوڵی تەواوی گۆی زەوی لە دەوری خۆی بەکار دێت. گوڕ لە گوڕخواردنی ڕۆژ و شەو هاتووە.

دە‌شكرێ لە‌ بریتیی -انە‌ بە‌كاربێت،وە‌كو :ڕۆژگار— ڕۆژانە‌.

تازە وشەی رۆژگۆر دەبینم، تا ئێستە نەمبیستبوو. ئایا ئەمە وشەیێکی رەسەنە یان دەسکرە؟ رۆژگار بە واتەی زەمانە یە، بە واتەی گەڕی رۆژ نییە.

ڕۊچگار و ڕۊزگار و ڕۊگار ، ڕۊزیار نیا هەورامینە

سازگار/gar:  : سازگار یانی چەند جارێک ساز، سازگار- سازکار، 

شەوگار/gar:  : شە‌وگار – شەوگوڕ (کاتی تاریک لە خۆرئاوابوونەوە تاکو بەیان). گوڕ لە گوڕخواردنی ڕۆژ و شەو هاتووە.

یادگار/gar:  :  کۆمەلێ یاد، یادوەر.

.

.

.

.