کیسەڵ/kîseľ: ن:[ زیند] باخە، پاماسی، ڕەقە، سێڵە.: گیانلەبەرێکە لە خێزانی خشۆکەکان نزیکەی 220 میلیۆن ساڵ لەمەوبەر پەیدابوونە، دابەش دەبن بەسەر جۆردا، ئەوانیش پێورۆدێریا : pleuroderia  و کریوپتۆدێرا : cryptoferia ـن. یەیکەرەئێسکی قاوخی کیسەل کە پێکهاتووە لە نێوان 59 تا 61 پارچە ئێسک. کیسەڵ لەکاتی مەترسی خۆی تیا حەشاردەدات. زیندەروەێکی هێلکەکەرە و لەسەرخۆ دەجووڵێتەوە لەسەر زەوی. زۆربەی کاتەکانی ژیانی لەناوی بەسەر دەبات , قاچەکانی وەک قاچی باڵندە وایە کە یارمەتی دەدات بۆ مەلەوانی، ھەندێک لە کیسەڵەکان لەتوانایان دا ھەیە سەر و قاچیان بخەنەوە ناو رووپۆشەکەیان کە دەیپارێزت. ئەم گیاندارە بەرگەی برسیەتی‌ و تینویەتی زۆر دەگرێت‌ و دەکرێت تەمەنی زۆر درێژ بێت. کیسەڵ گیاندارێکی دوو ژیانییەو لەزستاندا دەخەوێت‌، هەم لەوشکاییدا دەژیی‌ و هەم لەدەریادا. کیسەڵ دوژمنی سروشتی زۆرە، کە گرنگترینیان مرۆڤە. مرۆڤ بەخواردنی هێلکەو گۆشت‌و تێکدانی ژینگە ژیانی هەندێک جۆر لەکیسەڵەکانی خستووەتە مەترسییەوە. لەسەر گۆی زەوی نزیکەی (341) جۆر کیسەڵ لە چواردە بنەماڵەی جیادا بوونیان هەیە. تەمەنی کیسەڵ دەگاتە 100 ساڵ.[ لا : Testudines][ ئینگـ: tortoise]{ کەمالنامە، ل، 777}

 پۆلێنکردنی زانستی : Scientific classification

kingdom phylum class Clade  جۆر
شانشینی  هۆبە پۆل  بن پۆل Order
Animalia Chordata Reptilia Testudinata Testudines
جیهانی زیندەوەر

کیسەڵی ئاویی/kîseľî awîy: نتـ:[ زیند]

کیسەڵی ووشکایی/kîseľî wuşikayî: نتـ:[ زیند] یەکێکە لە گیانلەبەرە خشۆکییەکان کە توانای هەیە بەسەر ووشکانی دا بڕوات. لە رووی قەبارە و گەورەییان دا لە شوێنێکەوە بۆ شۆێنێکی تر لە جیهاندا جۆری چۆنێتیان جیاوازە لە نێوان چەند سانتیمەترێک تا دەگاتە دوو مەترێک. کیسەڵی ئەفریقی مەهازی گەورەترین کیسەڵی ووشکایی یە لە جیهاندا. کیسەڵی زەبەلاح هێندە لەسەرخۆ دەڕوات لە کاتژمێرێک 0.27 کیلۆمەتر نابڕێت. زۆربەی کیسەڵی ووشکای گیاخۆرن واتا گژوگیا، گەڵای دار، گوڵ، هەندێ میوەش دەخۆن. کاتێک بیەوێت هێلکە دابنێت چاڵێک هەڵدەکەنێت لە شوێنیکی لماوی لەیەک هێلکەوە بۆ 30 هێلکە بەجارێک دادەنێت و پاشان بە لم دایدەپۆشێت، ئەم پرۆسەیەش لەشەودا جێبەجێی دەکات. هێلکەکان لە نێوان 60 بۆ 120 ڕۆژ هەڵدێن. بەپێی جۆری کیسەڵ. 

:: هارییت بەتەمەن ترین کیسەڵ بووە لە مرۆڤ ئاگای لە ژیانی هەبووبێت، لە ساڵی 2006 کە مرداربووەوە تەمەنی گەیشتە 175 ساڵ.  

کیسەڵی چەرمگ/kîseľî çermig: نتـ:[ زیند] جۆرە کیسەڵێکی دەگمەنە، ڕەنگی چەرمگە. لە جیهاندا چەند دانەیەکی ماوە یان بیندراوە.

.

.

.