تۆڵە¹/toľe: ئان: بووجی( زا)، جەرورک.  

.

.

____________________

تۆڵە/toľe: ن:

1 – ئەنجامی قەرەبووی کردەوە و کارێک کە هەستێکی بریندار و قینی پێکهێناوە لەپێکهێنەری ئەم کارە، حەیف. 

2 – قەرەبووی وڵامی چاکەی کەسێک.

3 – وەڵامی هەر کردەوەیەک.

تۆڵە ئەستاندنەوە/toľeestandinewe: کتن:[ تۆڵە+ ئەستاندنەوە] تۆڵەستاندنەوە، تۆڵەکردنەوە، تۆلاخووەڤەکرن، تووڵ رن، زرمتانەکردنەوە، حەیف هەلاندن.  

تۆڵە بە تۆڵە/toľe be toľe: ئانتـ:{ لەئەنجامی تۆڵە و وەڵام دانەوە دەگووترێت}.

:: سەرت شکاندم و منیش سەرم شکاندیەوە، تۆڵە بە تۆڵە.

:: خوشکی منی هێنا و منیش خوشکی دەهێنم، تۆڵە بە تۆڵە. 

تۆڵە بۆکردنەوە/toľe bokirdinewe: کتپ:[ تۆڵە+ بۆ+ کردن+ ئەوە] قەرەبووی چاکە و پیاوەتی کەسێک کردنەوە.

:: ئەو پیاوەتییەیم لەبیر ناچێ، نەمرم تۆڵەت بۆ دەکەمەوە.

تۆڵەی خۆکردنەوە/toľey xokirdinewe: کتن:

1 – تۆڵە ئەستاندنەوە لەکەسێک.

2 – وڵامی کردەوەیەک دانەوە.  

تۆڵە دانەوە/toľe danewe: کتن: بۆبژاردن، بۆئەژماردن، هۆدانەوە، تێهێنانەوە، خستنەوەجێ.

تۆڵە ستاندنەوە/toľe sitandinewe: کتپ: تۆڵەکردنەوە، وڵامی تۆڵەدانەوە، تۆڵەئەستاندنەوە.

تۆڵە سەندن/toľe sendin: کتن: ئاڤدین، تۆڵەکردنەوە، لەهەق هاتن.  

تۆڵە ستێن/toľe stěn: ئانفا:[ تۆڵە+ ستێن(سەندن)] کەسێک کە بوغز و قینی تۆڵەی دە دەروون دایە و لەبیری ناچێتەوە و بەتەمای تۆڵەستاندنەوەیە.  

تۆڵە کردنەوە/toľe kirdinewe: کتپ: ئاڤدین، تۆڵەسەندن، لەهەقهاتن، بەسەرنە ڕۆیشتن، وازلێنەهێنان، چاوپۆشی لێنەکردن، لێپرسینەوە : قەرەبووی کردەوەیەکی ناڕێک و ناڕەوا لەکەسێک کردنەوە.  

تۆڵە لێستاندنەوە/toľe ľěsitandinewe: کتپ: تۆڵەکردنەوە لە کەسێک، تۆڵەی خۆکردنەوە.

تۆڵە لێکردنەوە/toľe ľekirdinewe: کتپ:

1 – تۆڵەکردنەوەی خراپە لە کەسێک.

2 – وڵامی کردەوەیەک دانەوە.

:: لە ماڵە مە زۆرخۆریی دەکەی، منیش دێمە ماڵتان تۆڵەت لێدەکەمەوە!.     

.

.

___________________

تۆڵە 3 /toľe: ن: تۆڵا.

.

.

___________________

تۆڵە 4 /toľe: ن:[ ڕوو] تۆڵکە، تۆڵەکە.

.

.

.

.