کفن/kifin: ن:[ بیا][ ع : کفن] کەفەن، خەڵات، قەرقەل.
کفن بڕین/kifin biřîn: کتپ:[ کفن+ بڕین]
کفن پۆش/kifin: ئانفا:[ کفن+ پۆش( پۆشین)]
کفن کردن/kifin kirdin: کتپ: کفن بۆ کردن، کەفەناندن : بلووری یان خامێکە، کە تەرمی مردوو بهالێت.
کفندز/kifindiz: ئانفا:1) کەسێکە گۆڕی مردووان هەڵبداتەوە بۆ دزینی کفنەکەی. 2) کەمتیار.
شەودێز/şewdêz: نتـ:[ شەو+ دێز] ناوی ئەسپی خوسرەو پەروێزە : شەودێز( شەبدێز) ڕەنگی شەو چونکە ڕەش بوو. دەڵێن لەهەموو ئەسپێ بەرزتر بوو، کاتێ کە مرد خوسرەو پەروێز فەرمانی دا کە کفنی بکەن و بینێژن و، وێنەکەیشی لەسەر کێلی گۆڕەکەی نەخش کرا، هەر کاتێ کە دەهاتەوە یادی دەگریا.{ فەرهەنگ شاهنامە}{ فەرهەنگی دیوانی شاعیران، ل، 612}
{ درێغی بوو لە شیرین کوهکەن جان || دەبوو بیکاتە پایەندازی شەودێز }{ سالم}
مۆرتک/mortik: ن:[ کە] موور و پۆرت، دارێکە هەمیشە شینە بە کفنەوە دەکرێت تا درەنگ بڕزێ، بۆنی خۆشە جولوەکەشی بۆ کەپرە شینە بەکاردێ، دارێکە لە پزیشکیدا بەکاردەبرێت.{ گیو، ل، 862}.
.
.
.