بۆرە  ¹ /bore: ف:[ هـ]

1 – بخۆ، بلەوەڕە.

2 – وەرە.

بۆرەوە/borewe: ف:[ هـ] وەرەوە.

بۆڕێ/borî: ف:[ هـ] وەرە، بێ، بەو، بۆ.

بۆڕیوە/borywe: ف:[ هـ ] وەرەوە.

.

.

________________________

بۆرە  ² /bore: ن:[ کشت] بوور، بەیار، زەوی نەکێڵراو.

بۆرەبنار/borebinar: نتـ: نیوەشەر، کێشەی هەربەدەم، دەمەقالێ.

بۆرەپنە/borepine: نتـ: قەلەسابوونە، قشقەڵە، قەل، قەلەڕەشکە، قەلەباچکە.

بۆرەپیاگ/borepyag: نتـ:[ کهـ][ بۆرە+ پێاگ] ڕەمەکی، سەرنەناس، بۆرەکە. 

بۆرەپیاو/borepyaw: نتـ:[ بۆرە + پیاو] بۆرەپیاو، نڕکەس، بەدنەژاد، پەست.

بۆرەجوڕە/borecuře: نتـ:[ باڵ] جۆرە جوڕەیەکی بۆرە، وەک فشەکڵاونە، بەڵام ئەم بێ کاکڵە و بچووکترە.

بۆرەخزم/borexizim: نتـ:[ بۆرە+ خزم] خزمێکی دوور.

بۆرەخزمایەتی/borexizmayetî: نچ:[ بۆرە+خزم+ ئایەتی] پەیوەندی نێوان دوو خزمی دوور.

:: دەگەڵ کڕکە حەمە بۆرەخزمایەتیکمان هەیە.

بۆرەزەلام/borezelam: ئانتـ:[ کو: بۆرە+ ع: زەلام] تەژەی ناقۆڵا.

بۆرەژان/borejan: نتـ: ژانە زگێکی سووکە.

بۆرەسووار/boresuwar: نتـ:[ بۆرە+ سوار] سوارێکە ناسراو و ناوداربێت.

بۆرەقانی/boreqanî: ن:[ هـ][ خوار ] گیاو گوڵی سوورەوەکراو لەگەڵ هێلکەو ماست دەخورێت.

بۆرەقنە/boreqine: ئانتـ: بارەڵووک.

.

.

__________________

بۆرە ³ /bore: ن: پێچراو : واتا شتێک کە بەرگێک پێی ئاخندراوە. 

:: بۆرەی کورتان، کایە و بەرگەکەی لبادە.

:: بۆرەی سەریین پەموو یان پەڕە و بەرگەکەی چەپان یان جاوە.

:: بۆرەی فییشەک بارووتە(باروت) و بەرگەکەی قەوانەکەیەتی. بە عارەبی بە بۆرە دەگووترێت حشوة.

بۆرەک/borek: ن:[ خوار][ تورکی] جۆرە خواردنێکە، کە لەبەرگ و بۆرە پێك دێت. بەرگەکە هەوییری شێلدراوە لە شێوەی نانێکی تەنک، و بۆرەکەی یان گۆشت و سەوزەیە یان پەتاتە یان پەنییر یان هەر شتێک ئامادەکار پێی شیاوبێت. نانەکە لە سەر تەختە پان دەکرێت و بۆرەکە لە سەری وەکو پەنجە دا دەندرێت، ئینجا نانەکە بە دەوری بۆرەکە لوول دەدرێت. ئینجا لە ناو ڕۆنی داغ سوور دەکرێت و دەخورێت.

{ کورد لە ڕێگای تورک و عوسمانییەوە ئەم خورادنەی ناسی، مەغۆلەکانیش لە چینیەکانەوە فێری ئەم خواردنە بوون. 

بۆرەک¹/borek: ن:[ باڵ] بۆرە جوڕە: مەلێکی ڕەنگ بۆری بچووکی کێویە.  

بۆرەکردن/bore: کتپ: پێچران : ئاخنیینی شتێک لە ناو بەرگێک. [ ع : تحشیة].

بۆرەکراو/bore: نفا: پێچراو : هەر شتێک کە بەرگی بەشتێک بۆرەکرابێت وەکو کورتان، سەریین پێخەف، فییشەک، بۆمبا، و هتد.[ ع : محشي].

.

.

.

.