گۆگەم/gogem: ن:[ ڕوو] ژارماسی، ژەهرەماسی، کوچووڵە، گاومە، مەرگەماسی :

1 – گیایەکی کوێستانی بەرزە، گوڵێکی زەرد دەردەکات.{ خاڵ، ل، 403}. 

2 – ڕووەکێکی زۆر تاڵی بەهارییە، گەڵاکانی لە گەڵای نۆک و نیسک دەچێت، بەڵام بایکترە، تۆمێکی ڕەنگ رەش دەگرێت وەک تۆمی شەوەر وایە.

لە لادێکانی کوردستاندا لەم گیایە کەڵک وەردەگرن بۆ ڕاوی ماسی، لە شوێنێک ماسی زۆری هەبێت، تۆزێک لە ژوورترەوە ئەم گیایە بە ووردی دەکوتن و دەیدەن بە دەم ئاوەکەوە، ماسیەکانیش دەیخۆنەوە و پێی دەمرن. بۆیە لە هێندێک شوێندا بەم گیایە دەڵێن ژارەماسی.[ فار: گول ماهور]

{

پەڕیوە سوورگوڵ و پێ خوستە سونبوڵ
ڕزیوە نووسەکە و خاو بۆوە پێکوڵ
کرانە دەستەچیلە لاسکە گۆگەم
خەزانە و جوانی ناوێرێ بڵێ هەم

}{ هێمن}

بنەگۆگەم/binegogem: نتـ:[ بنە+ گۆگەم]

1 – بنی گیای گۆگەم بە کەڵکی سووتاندن دێت و ئاگری درەنگ دەکوژێتەوە.

2 – پیاوی کورتە بنەی تێک سمڕاو. 

گیا گۆگەم/giya gogem: نتـ:[ ڕوو][ گیا + گۆگەم] بنی ئەم گیایە دەكوترێت، كەفێكی لێ پەیدادەكرێت، دەكرێتە ناو گومەوە بۆ ڕاوەماسی.

.

.

.

.