تادار/tadar: ن:[ ڕوو][ کباک] دارێکی بەرزە کە ڕەگەزەکەی لە ئوسترالیایەوەیە، هەتا 145 مەتر بەرزدەبێتەوە  و ئەستوورایی قەفەکەی دەگاتە 25 مەتر، دارێکی هەمیشە شینە، گەڵاکانی درێژ و نووک تیژ هەروەک گەڵای بی، ماددە یەکی بە ناوی ئۆکالیپتول هەیە کە بۆ گەلێک نەخۆشی کەڵکی لێوەردەگرن.[ Bot : Eucalyptus glanca

.

.

__________________

تادار/tadar: ئان: ئانتـ:[ نخ][ تا+ دار] نۆبەتێ دار، کەسێک تای لێ هاتبێت. 

{

ئارەقم کرد و نەجاتی هەر نەدام دەردی گوناح

لەرز و تاداری خەجالەت خۆم و روو زەردی گوناح

}{ بێخود}.  

بڕمەبڕم/biřme biřm: ئانتـ : بۆڵەبۆڵ، ناڵەی نۆبەتی دار، ناڵەناڵی تادار، دوواندن و تێڕاخوڕین بەقسەی قەبەر و درشت.

:: تۆ چ بڕمەبڕمێکتە ؟

.

.

.

.