خارش/xariş: ن:[ هـ] ئاڵۆش، خارشت، خورانی لەش، خوروو، گڕۆێی، گرک، گەرک : خورشتی لەشی مرۆڤ و ئاژەڵ وووڵاخان.

خارشت/xarişt: ن:[ هـ][ نخ] ئاڵۆش _ هاڵۆش( هـ)، بیرۆ _ بیرۆڤ، پیزۆک، خارش، خورین، خرو _ خورش، گەرێ، گەزەنەک، قنگەخرووکە( ئەردە)، واڵامەنی : جۆرە برینێکی ووشکی زبرە لە ئەندامی مرۆڤ پەیدا دەبێت.

خارشتی گڕگە/xariştî giřge: ن: گەری : نەخۆشییەکی درمی پیسە، بەهۆی گەنەیەکی سپی مەیلەوزەردەوە دەچێت کە دەچێتە ژێرپێستەوە دەبێتە هۆی خرۆیەکی زۆر پەیدا بونی زیپکە و بڵۆق و توێکڵی ئەستوور.   

.

.

.

.