خاشخاش ¹ /xaşxaş: ن:[ ڕوو] خاشخاشک، خەشخاش( هـ) رەبەنۆک، خورماچیچان، چارەچەقیلە، خاچخاچۆک : گیایەکە گوڵی پەمبە، میلەومۆردەگرێت، لەمەترێک پتر بڵنددەبێت، گوڵەکەی یان قەدی گورزی پوپلکەکەی برینداردەکرێت تاوەکو ئاووکی لێبێتەدەر و شیلەکەی بمەیەت، پاشان کۆدەکرێتەوە و دەکولێندرێت و دەپاڵێوردێت و ووشک دەکرێتەوە بۆ تریاک.

خاشخاشک/xaşxaşik: نتـ:[ ڕوو] گوڵی خاشخاشییە.[  Bot: papaver somniferum]

خاشخاشکەمارە/xaşxaşikemare: نتـ:[ ڕوو] جۆرێک خاشخاشکە گولەکەی گەورەترە لەخاشخاشکی ئاسایی، گوڵپەری ئەستوورترە غونچە و ساقەتی غونچەی پێش پشکووتن وەک سەری مار و ملی ماردەچێت، ڕەنگی گەڵاکەی سەوزێکی مەیلە و کەوگە. لە کەنار جاددە و بەدیواری تەلان و کەنداڵەوە دەروێت.

خاشخاشی درکاوی/xaşxaşî dirkawî: نتـ:[ ڕوو] هەنجیری دێو: گیایەکە بەرەکەی هێلکەی یە، شیراوێکی لینجی سوتێنەر لەقەدەکەی دەردەهێندرێت بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشی پێست بەکاردێت.

.

.

___________________

خاشخاش ² /xaşxaş: ن: پاوانەی بەزەنگوڵە، خڕخاڵی پا.{ شوان، ل، 482}.

.

.

.

.