لاوژە/lawje: ن:[ مۆسیقا][ باد]

1 . لاوژ : lawij( کباک)، سترانی، شارکی:şarki، لاژە، لاڤژ، مانی:manî: جۆرە گۆرانییەکی دڵدارییە، کوڕێژگە: کچ بانگی کور بکات یان لەگەڵی با خۆی بەکاری دەبات.[ ئینگـ: love song, elegy].  

2 . لاوژە سواوی وشەی تێکەڵاوی” لا+ وێژە”یە. بەواتای کەسێک کە پیشەی گۆرانی گوتن نییە بەڵام جاروبار دەیڵێت، هێندێکی لێ دەزانێت. 

لاوێژە. لە ناو کورد دا مەرج نییە هەمووان گۆرانیبێژ و دەنگخۆش و چاکوێژ بن، بەڵام زۆر کەس کەم و زۆر گۆرانی دەزانێت و لە کاتی کار یان حەسانەوەدا گۆرانی بۆ دڵی خۆی یان بۆ کۆمەڵی دۆستان و دەوروبەری دەڵێت. واتە.{ agiri11}

:: هەموو ئەو ناوچە کوردنشینانە دەگرێتەوە، کە ئاخاوتنیان بە شێوەزاری کرمانجی باکوورە{ مێژووی مۆسیقای کوردی، ل، 14}

گەورە لە گەڵ گچکە قسە بکات ، دەڵێت : کوڕیژگە، کوڕە.{ گیو، ل، 831}.

لاوژەبێژ/lawjebêj: نفا:[ مۆسیقا] گۆرانی بێژ. 

لاوژەچڕ/lawjeçiř: نفا:[ مۆسیقا] گۆرانی بێژ.

گەڕەلاوژە/geřelawje: ن:[ مۆسیقا][ گەڕ( گەڕان)+ ئە+ لاوژە] بە نۆبە و بە دەورە گۆرانی گووتن.{ گیو، ل، 803}.   

.

.

____________

لاوژە/lawje: ن:[ ناڤ] ناوە بۆ رەگەزی مێیینە. 

:: من خاوەنی لەشی خۆمم.{ لاوژە جەواد}

.

.

________________

لاوژە/lawje: ن:[ زمان][ دیالێکت: Dialect]

.

.

_______________

لاوژە/lawje: ن: لەبەرئەمە، بۆ ئەمە.{ هەنبانەبۆرینە، ل، 756}.  

.

.

تێبینی ئێوە لەسەر ئەم بابەتە؟

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Prove your humanity: 3   +   10   =