کوللە/Kulile: ن:[ زیند] کوللۆ _ کوللو، کولی( باد) : گیاندارێکی باڵداری درێژکۆڵەی قاچ زبرە، درێژییەکەی لە نێوان 3 – 13 سم دەبێت. سەوزایی دەخوات. لە جیهاندا نزیکەی بیست ھەزار جۆری کوللەی هەڵبەز هەیە. پەردەیەکی تەنکە لە وەرزی هاویناندا بە دەوری جێی نووستنا دەگەڕێت.[ ئینگـ : Grasshopper ]  

پۆلێنکردنی زانستی : Scientific classification
فەرمانڕەوایی هۆبە پۆل پلە ژێرپلە خێزان  جۆر
kingdom phylum class order Suborder Family Species
Animalia Arthropoda Insecta Orthoptera  Caelifera Acrididae Locusta migratoria
جیهانی زیندەوەر باڵڕاستەکان  کوللەی ئاسایی 

لەشی کوللە پێکاتووە لە سەر، سینگ، سک( 11 پارچەیە) و شەش قاچی هەیە. لەشی کوللە داپۆشراوە بە چینێک لە ماددەی کیتین : چتن، لە ناو سەریدا دەم و ددانی تیژ و دوو تیرکەی کورت قۆچ دبنەوە کە بۆ ھەستیاریین. دەنگێک دەردەکات کە بە ھۆی حشاندنی لاقەکانی و باڵەکانی پێشەوەی دەیژەنێت. کێینەی کوللە ھێلکە لە ژێر زەوی دادەنێت و لە پاراستن لە سەرما بە شلەیەک دایدەپۆشێت و ھەڵھێنانی بە مانگێکە و زوو ھەراش دەبێت. دوژمنانی کلۆ بریتین لە باڵندەکان و مشک و مار و قالۆچەکان و داپیرۆشکە (جالجالۆک). کوللر موریژەیەکی فرە زیانبەخشە بۆ مرۆڤ کە دەتوانێت رۆژانە لە رووبەری تەنھا یەک کیلۆمتر دووجا سەد ھەزار تەن لە سەوزایی ھەڵلوشێت بە بوونی یەک میلیۆن موریژەی کوللە لەم رووبەرەدا.

کوللەی باڵنەگرتوو/Kuliley baľnegirtû: نتـ: پاکۆرە

هەندێک لە جۆرەکانی کوللە لە جیهاندا 

کوللەی ئاسایی/Kuliley asaî: ن:[ زیند] کوللەیەکی گەورەیە 30 – 54 مم دەبێت. بەدوو جۆری دیار جیادەکرێنەوە، ئەوەی نیشتەجێ یە سەوزباوە و ئەوەی کۆچەرە بۆر یان قاوەیی باوە.[ لا : Locusta migratoria ]

کوللەی ئاسیایی/Kuliley Asiyayî: ن:[ زیند] لە باشووری رۆژھەڵاتی ئاسیا.

کوللەی ئەفریقی/Kuliley efirîqî: ن:[ زیند] کۆچەر لە ئەفریقیا.

کوللەی بە جەور/Kuliley be cewir: نتـ:[ زیند] بریتییە لە یەکێک کە ئەوەندە لاەز بێت ئەندامەکانی وەک بە جەور لێکدرانێت وابێت.{ خاڵ، ب 3، ل، 111} 

کوللەی بیابان/Kuliley biyaban: ن:[ زیند] کە ناسراوە بەوەی کە مەودایەکی دوور دەبرێت.

کوللەی زەردە/Kuliley zerde: نتـ:[ زیند] جۆرە کوللەیەکی زەردی بە . 

کوللەی سووریلە/Kuliley sûrîle: نتـ:[ زیند] لە کوردستانیش کوللە لە زۆر شوێن پەیدا دەبێت بە تایبەت ئەو کۆچەرەی لە بیابانەکانیەوە بۆی دێت. 

کوللەی مسکە/Kuliley miske: نتـ:[ زیند] جۆرە کوللەیەکی ووردە گەنم و جۆ دەخوات.

: لە کوێستانەکاندا جۆرێک لە کوللە ھەیە گەورە و زەبەلاحە و یەک مانگ دەژیت.

.

.

.

.