پەڕ¹/peř: ن:[ باڵ][ هیک : پەرنە][ پەهلەوی : parrak : پەراک] پەڕ _ پەڕک( کباک)، پوورت( کباک)

  لە فەرهەنگی زمانی ئاڤێستادا، وەها تۆمارکراوە.. ل. 
 گۆکردنی بە کوردی زمانی ئاڤێستایی   واتای بە ئینگلیزی
پەرێنە anvrap

1 –  : ئەو تووکە نەرمەیەکە، لەشی مەل و باڵندە دادەپۆشێت. ئەمانەش سێ جۆرن :

1 – 1 – شاپەڕ : کە لە سەر کلک و باڵی باڵندە دەبێت.

2 – 1 – پەڕ : تەواوی لەش دادەپۆشێت.

3 – 1 – کورک : کە تووکێکی ووردە لەژێر پەڕەکانەوە دەبێت.  

2 – [ ڕوو] پەلک: کوتێک لە گوڵ.

:: پەڕی گوڵ.

3 – پەڕی پەرتووک و دەفتەر و کاغەز. پەڕی پەرتووک دوو لاپەڕە یە.

4 – [ وەر] وەرەقەی کایە و قومار.

5 – [ مجـ] باڵ.  

پەڕی باڵارا/peřî baľara: نتـ:[ هـ][ پەڕی+ بالارا] پەری باڵداران.

پەڕۆک/peřok: نتـ:[ پەڕ+ ئۆک] فڕندە، باڵندە، باڵدار، پەلەوەر.

{

دەهاتنە سڕیەم نازی و نازەنین

لە سەرم دەنیشت پەڕۆکی باڵشین

}{ بەیتی پیرادار}.

.

.

________________

پەڕ²/peř: نفا:[ لەڕەگی( پەڕین)وە هەندێک واتاسازی لێسازکراوە]

1 – پەڕەوازە، دوورکە بۆ واتای گۆشەگیر، گۆشەنشین سازکراون.

2 – سنوور، کەنار و قەراخی ئاو و زەوی لێسازکراوە.

1 – 2 – ئەوپەڕ : ئەوبەر، ئەوسەر.

2 – 2 – ئاوا، وون: تاوپەڕ، ڕۆژپەڕ، زەردەپەڕ.

3 – جیا

:: پەڕیوو، پووشپەڕ.

4 – دوایی، دوومایی( ئاخر).

پەڕان/peřan: ن:[ پەڕ( پەڕین)+ ئان]

1 – لێکرانەوە، کەرتبوون، لێفڕێدران، فڕێدانی تیپ یا ووشە لە نووسین یا ئاخاوتن.

2 – سواربوونی نێر لەمێ.  

پەڕانەوە/peřanewe: کتن:[ پەڕ( پەڕین)+ ئان+ ئەوە]

1 – تێپەڕاندنی پانایی ڕێگا، شەقام و ڕووبار و شتی لەو بابەتانە.

:: منداڵەکان لەشەقام پەڕانەوە.

2 – تێپەڕاندنی مەترسی و بەلا.

:: نەخۆشە کە باری مەترسی پەران. 

پەڕاندراو/peřandiraw: نفا:[ پەڕ( پەڕین)+ ئاندراو] لێکراوەوە، لێبووەوە، لێجوودابوونەوە.

پەڕاندن/peřandin: کتپ:[ پەڕ( پەڕین)+ ئاندن]

1 – لێکردنەوە، شکاندنی و باینی هەرشتێک بەتینی وەها کە دەرپەڕێت. 

پەڕبوون/peřbûn: کتن:[ پەڕ+ بوون] دەرکەناربوون، گۆشەگیربوونی یەکێک. 

پەڕاندنەوە/peřandinewe: کتپ:[ پەڕ( پەڕین)+ ئاندن+ەوە]

1 – لە چۆم و زێ یان لە ئاو یان شەقام لەمبەرە و بۆ ئەوبەر چوون.

2 – [ مجـ] لە ڕووشە و گێچەلان ڕزگار و قورتارکردن. 

پەڕانن/peřanin: کتپ: پەڕاندن. 

پەڕاو/peřaw: نفا:[ پەڕین]

1 – زڕیەبوون، تێکچوونی باری ئاسایی.

:: ڕەنگ پەڕاو.

2 – چوونەهەوڕ و بوونەهەڵمی ئاوەکی نێو شتێک لە ماوەیەکی درێژخایەندا.

3 – پەڕاندراو، لێکراوەوە، لێبووە وە، پەڕاو، لێجوودابوونەوە.

4 – نەمانی بۆن و بەرامی هەرشتێک کە بۆنی هەبووبێت.  

پەڕەکا/peřeka: نتـ:[ پەڕی کا.

پەڕبەپەڕ/peřbepeř: نتـ:[ پەڕ+بە+پەڕ] پەڕپەڕ. 

پەڕبوون/peřbûn: کتن:[ پەڕ+ بوون]

1 – دوورکەوتن، پەڕەوازەبوون، گۆشەگیربوون.

2 – بەسەهووچوون.  

پەڕین/peřîn: کتن:[ وەپەڕە، بپەڕە، پەڕیم، دەپەڕم، بپەڕیبمایە]. 

پەڕیوە/peřîwe: ئانفا:[ ] ئاوارە، بەڕیدە.

{

بوومە ئاوارە وپەڕیوەی دوور وڵات

کەوتمە  نێو وردەداوی ڕێی نەجات

}{ هێمن}.

پەڕیوەبوون/peřîwebûn: کتن: ئاوارەبوون، تاران، هەڵوەدابوون : دوورکەوتنەوە لە شوێنی هەمیشەیی و گیرسانەوە لە شوێنێکی دیکە.  

پەڕیوەکردن/peřîwekirin: کتپ: ئاوارەکردن، هەڵوەداکردن : دوورخستنەوی خەلک لە شوێنی خۆیان.      

 

 تێبینی
 بەدوای پێشگری( دا)، ( ڕا)، ( ناو+لێ)، (هەڵ) دا دەلکێت و واتای کردارەکەی دەگۆرێت.{ هەژار}.

داپەڕاندن/dapeřandin: کتپ:[ دا+ پەڕ( پەڕین)+ ئاندن] ڕەتاندن.

:: دام پەڕاندە خوار.

دەست پەراندن/dest peřandin: کتپ:

ڕاپەڕاندن/řapeřandin: کتپ:[ ڕا+ پەڕ( پەڕین)+ ئاندن] بێدارکردنەوە.

:: ڕایپەراندم.  

خەولێپەڕاندن/xewlêpeřandin: کتپ:[ خەو+ لێ+ پەڕ( پەڕین)+ ئاندن] نەهێشتن.

سەرپەڕاندن/ser peřandin: کتپ: 

هەڵپەڕاندن/heľpeřandin: کتپ:[ هەڵ+ پەڕ( پەڕین)+ ئاندن]

1 – ڕەقساندن.

2 – بەجێهێشتن، بواردن، تێپەڕاندن.

:: خەتێکی ئەو نامەیەت پەڕاند و نەتخۆێندەوە.

3 – لەپشت سەرنان، پەڕینەوە.

:: نیوە شەو سنوورمان پەڕاند.

4 – کەڵدان، چاککردنی وولاخی یەکسم لە مێینەکەی، ساوکردنی نێر لە مێی نەکەی

:: پەڕاندنی وولاخ .

5 – چابوونەوە

:: پەڕاندنی نەخۆشی.

6 – لەکۆڵبوونەوە.

7 – لەت لێفڕێدان، پارچەلێفڕێدان.

:: ئەم لکەبپەڕێنە.

.

.

____________

پەڕ³/peř: ئان:[ هـ]

1 – پڕ.

2 – پەڕی گوڵی: بەلچم، پەلک( کباک).  

پەڕک/peřk: ن:

1 – سەروو، دەر.

2 – مەری سپی سەرو و گەردن ڕەش.

3 – وەرەقی کاغەز.

پەڕئەدەبی/peředebî: ن: سەرووئەدەبی، دەرئەدەبی.[ ئینگـ : extra literary].  

پەڕجیهانی/peřcîhanî: نتـ: سەرووجیهانی، دەر.[ ئینگـ : extramundane].  

پەڕزمان/peřziman: نتـ: سەرووزمان، دەرزمان.[ ئینگـ : extra language].

.

.

_________________

پەڕ 4 /peř: ن: گۆشە، سووج، پەنا.

پەڕگر/peřgir: نفا:[ ] گۆشەنشین، گۆشەگیر، دوورەپەرێز.

:: پەڕگر دانیشتووە و سەری داخستووە.

پەڕگرتن/peřgirtin: کتن: گۆشەنیشتن، گۆشەگیربوون.   

.

.

.

.