دندووک/dindûk: ن: دمک، نکل، دەنووک.  

دندووک لێدان/dindûk: کتپ:[ دندووک+لێدان] تکتکاندن.  

دندووک بێڵە/dindûk bêľe: نتـ:[ باڵ] 58 سانتیمێترە، پەڕو باڵی سپییە، دندووکی درێژە، سەری دندووکی پانە. دندووک ولاقی ڕەشن، سەری دندووکی زەردە. بەگەل دەژین. لە تەنکاوان ماسی، بۆق وشینکە دەخۆن. ناوەکەی لە شێوەی دندووکی وەرگیراوە، نێرەکەی سەری بەکڵاوەیە، کۆچەرییە. لەناوگیاو گوڵ هەروەها لەسەر داریش هێلانە ساز دەکات. [Zoo: Platalea leucorodia]{ بەحری، ل، 112}.  

دندووک سوورە/dindûk sûre: نتـ:[ باڵ] 42 سانتیمێترە. نێرە و مێیەی یەک ڕەنگە. بەڵەکە دندووکی سوور و درێژ و مەیلە و زەردە. لاقی ئەستوورە. سەروسینگ و پشتی ڕەشە. بەرزگی سپیییە. سەرباڵی سپییە. کلکی بەڵەکە. لە قەراغ ئاوان، لە خیزەڵانی دەم چۆم و گۆلان دەژێت. لەسەر تەپۆڵکە خیزی قەراخ ئاو وچان دەدات.

.

دنوک/dinuk: ن: دندووک.

.

.

.