پەخش/pexş: ن:

1 – بڵاو، پرژاو.

2 – رەگی چاوگی( پەخشان)ـە. 

پەخشان/pexşan: کتن: بڵاو، پەخش.

پەخشان بوون/pexşanbûn: کتن:[ پەخشان+ بوون] بڵاوبوون، پرژان.

پەخشاندن/pexşandin: کتپ: بڵاوکردن{ دبەخشینە، بپەخشینە }.

پەخشاندنەوە/pexandinewe: کتپ: بڵاوکردنەوە، پرژاندنەوە.

پەخشای/pexişay: کتن:[ هـ] پەخشین.

پەخشە/pexşe: نفا:[ پەخش( پەخشان)+ ئە] بلاڤۆک، ئینتیشارات.

پەخشەر/pexşer: نفا:[ کباک][ پەخش( پەخشان)+ ئەر] چاپگێر، بڵاوکەرەوە، بەلاڤکەر.

پەخشەوەدان/pexşewedan: نفا:[ پەخش( پەخشان)+ ئە+ وە+دان] بڵاوکردنەوە.

پەخشوبڵاو/pexş û bľaw: نتـ: پەرش و بڵاو، پشاو، پەرش و بڵاو.

پەخش وبڵاوبوون/pexş û bľawbûn: کتن:[ پەخش+ و+ بڵاو+ بوون] پەرش وبڵاوبوون، بەربادبوون، پەرتبوون، پژان.

پەخش وبڵاوکردن/pexş û bľawkirdin: کتن:[ پەخش+ و+ بڵاو+ کردن] بڵاوکردنەون، پشاندن، پژاندن، پرژاندن.

پەخشێن/pexşên: کتن: پەرتکەرەوە، بڵاوکەرەوە.

پەخشێنگا/pexşên: نتـ:

1 – شوێنی بڵاوکردنەوە.

2 – شوێنی ژمارەی فرێکو ێنس لەسەر رادیۆ.

پەخشین/pexşîn: کتن: بڵاوکردن.

.

.

______________________

پەخشان/pexşan: ن:  نووسراوەیەک کە بەبێ کێش و ریتم بێت.

.

.

______________________

پەخشان/Pexşan: ن:[ ناڤ] ناوە بۆ کچان.   

.

.

.

.