شکێن/şikên: ف:[ ڕەگی دۆخی سێهەمی کارا بزری ( شکان)ـە][ ئینگـ : bearker]

شکێناندن/şikênandin: کتپ: شکەستن( کباک، زا)، ڤەقەتین( کباک)[ ئینگـ : bearking away from]{ سەلاحەدین، ل، 97}{ گیو، ل، 643}. 

شکێنە/şikêne: ن: یەکەم جار بۆ تەشلک بەکارهاتووە و ئەوجا بۆتە جۆرە نانێک، کە شکێندراوەتەوە. 

:: نانەشكێنە. 

شکێنەر/şikêner: نفا: مرۆڤ یان هەر تشتێکی دیکە وەک ئامراز و دەزگا بێت، کە چشت بشکێنێت.[ ئینگـ : bearker]

شکێنران/şikêniran: کتپ: شکێندران. [ ئینگـ : bearkage]

شکێنراو/şikêniraw: ئانفا: شکێندراو.    

.

.

____________________________

– شکێن/ şikên – : نفا:[ شکێن( شکان)] پاشگرێکە لە زمانی کوردی کە دەڵکێت بەدوای ناوێکەوە و واتایەکی نوێی پێدەبەخشێت. 

.

 زاراوەی شکێن لە ناوی لێکدراو  بە واتای جیاجیا 

ئازارشکێن/azar şikên: نتـ:[ ئازار+ شکێن] ئازارکوژ ئەو دەرمانانە دەگووترێت کە ئازاری شوێنێکی لەش ناهێڵن یان کەمی دەکەنەوە، ئەویش بە کارکردنیان لەسەر سیستەمی دەماریی ناوەندی و سیستەمی دەماریی کەناری. [ ئیننگ : Analgetikum]. 

{

ئای چەند خۆشە بە ئاستەمێ گوێیم لێیە

ئا ئەم دەنگە دەنگی دڵە هی کێیە 

ڕێگا چۆڵ کەن، ئازارشكێنی پێیە

دوو ئاودانەی تاڤگەی زەڵمە، یا زییە   

}{ م، س، دیلان}

ئەژنۆ شکێن/ejino şikên: نتـ:[ مجـ][ ئەژنۆ+ شکێن] 

ئێسکشکێن/êsikşikên: نتـ:[ باڵ][ ئێسک+ شکێن] هەستی شکێن( کباک) هەلو : جۆرێکە لە باڵندەی گۆشخۆری سیسارک، بەهێزە، ڕیشێکی ڕەشی هەیە.[ لا : ossifrage ، Bearded vulture]{ کەمالنامە، ل، 1524}. 

بەردشکێن/berdşikên: نتـ:[ بەرد+ شکێن] بەربڕ، بەردتاش، کەڤرتاش، سەنگ تراش : کەسێکە کە بەرد بشکێنێت.

:: هونەری پیشەسازی بەردشكین و کانەکان. 

پەرچ شکێن/perç şikên: نتـ:[ پەرچ+ شکێن] 

پەیکەرشکێن/peyiker şikên: نتـ:[ پەیکەر+ شکێن] 

پەیمان شکێن/pryiman şikên: نتـ:[ پەیمان+ شکێن] پەشیمانبوونەوە لە پەیمان.  

{

لەناو کوردا نەبوو پەیمان شکاندن،
لەکێ فێربووی گوڵم پەیمان شکێنی 
}{ هێمن}. 

پشت شکێن/pişt şikên: نتـ:[ پشت+ شکێن] کەمەرشکێن. 

پوتشكێن/put şikên: نتـ:[ پوت+ شکێن] بتشکێن.

تاسە شکێن/tase şikên: نتـ:[ تاسە+ شکێن] 

تۆبەشكێن/tobe şikên: نتـ:[ تۆبە+ شکێن] 

چۆک شکێن/çok şikên: نتـ:[ چۆک+ شکێن] 

دارشكێن/dar şikên: نتـ:[ دار+ شکێن] 

دارەشكێنە/dareşikêne: نتـ:[ باڵ] 

دەق شکێن/daq şikên: نتـ:[ دەق+ شکێن] 

ڕوو شکێن/řû şikên: نتـ:[ ڕوو+ شکێن] 

ڕێچکەشکێن/řêçike şikên: نتـ:[ ڕێچکە+ شکێن] 

ڕێسا شکێن/řêsa şikên: نتـ:[ ڕێسا+ شکێن] 

سەر شكێن/ser şikên: نتـ:[ سەر+ شکێن]

 سەفرا شكێن/sefira şikên: نتـ:[ سەفرا+ شکێن]

سەهۆڵ شكێن/sehoľ şikên: نتـ:[ سەهۆڵ+ شکێن] 

سنوور شکێن/sinûrşikên: نتـ:[ سنوور+ شکێن] 

سوێندشکێن/swêndşikên: نتـ:[ سوێند+ شکێن] 

شاخ شکێن/şaxşikên: نفا:[ شاخ+ شکێن] 

شان شکێن/şanşikên: نتـ:[ شان+ شکێن] 

شەکرشکێن/şekerşikên: نتـ:[ کەرەستە][ شەکر+ شکێن] چەکوشێکی کانزایی بوو، دەسکێکی باریکی دریژی هەیە، کەللەشەکر( قەند)یان پێ دەشکاد.  

شووشەشکێن/şûşeşikên: نتـ:[ شووشە+ شکێن] 

{ …. لە هەولێر شێتێک هەبوو مام (ق)ی ناو بوو، هەر شتێک زرنگەی لێوەهاتبا دەیشکاند، هەموو بازارەکە دەمانناسی، بە شێتە شووشەشکێن ناسراو بوو، شەیدای زرنگانەوە بوو، شووشەو پەرداخ و پیالە و جامخانە و… هتد، بەڵام ئەگەر کەسێک پێیبگوتبا ئەو پەرداخە یان ئەو پیالەیە بشکێنە ئەویش پێی پێدەکەنی….}{ فەرهاد کەریم  }

فیلتەرشکێن/filterşikên: نفا:[ فیلتەر+ شکێن] شکاندنی فیلتەر لەسەر ماڵپەو.{ kurditgroup} 

نیشان شکێن/nîşanşikên: نفا:[ نیشان+ شکێن] 

1 – راڤکار، راڤیار، شکارچی، نێچیرڤان.[ ئینگـ : hunter , huntsman]{ سەلاحەدین، ل، 402}

2 – پلڤان، سەکڤان، سەگمان، گۆڵکەر، نیشاندار.[ ئینگـ : sharp shooter]{ سەلاحەدین، ل، 843}

3 – نیشانچی _ نیشانگر : سەربازێ دوژمنێ دلوژت.[ ئینگـ : sniper]{ سەلاحەدین، ل، 876}

4 – کەسێکە تەقە دەکات لە شوێنکی نهێنییەوە.[ ئینگـ : sniper]{ فەرهەنگی ئازادی، ل، 947}. 

یاساشکێن/yasaşikên: نفا:[ یاسا+ شکێن] دەرچوون لە یاسا، لادان لە یاسا : کاتیک کەسێکی کارێکی چەوت یان نابەجێ دەکات، بەپێی یاسا سزا دەدرێت، سزاش لە لایەن وەزەراتی دادەوە داڕێژراوە.[ ئینگـ : law bearker]{ سەلاحەدین، ل، 473}

یەکترشکێن/yektirşikên: نتـ:[ یەکتر+ شکێن] یەکترشکاندنەوە.

:: لێدوانی یەکترشکێن، تەنها زیان بەیەکتر دەگەیەنێت.  

.

.

.

.