کەوێڵ/kewêľ: ن:

1 – زنج، کۆخ، کوختە : خانووچکەی یەکچاوە، بەتایبەت لەناو ڕەز و باخدا. 

2 – [ هـ] مالێک کە لە ھەوار سازدەکرێت بە شێوەزاراوەی ھەورامی پێی دەگووترێت کەوێڵ.

{

کەوێڵێکی داوێنی چیا

ترپەترپی بەئاستەمی نمەی باران،

ئاگردانێک،

قرچ و هۆڕی چیلکە و داران،

تاقچکەیەکی پڕ کتێب،

زارۆیەکی خەپەتۆڵەی ئاگرپارە،

}{ ع ، پەشێو}

.

.

.

.