شیردەرەکان/şîrderekan: نتـ:[ توێ] چچەینی : Çiçeyinî ( زازاکی)

پۆلی شیردەرەکان لە پێناسەی پۆلینکردنی زانستی دا بەر بەشی جهیانی زیندەوەر دەکەوێت لە هۆبەی پەتکدارەکان( ئەوانەی بڕبڕەی پشتیان هەیە).  ئەم پۆلە نزیکە 5000 جۆری گیانداری شیردەر واتا ئەوانەی مەمک و گوانیان هەیە، لە جیهاندا هەن. هەندێ خاڵی هاوبەش یان لێکچوو لە نێوانیان دا هەیە :

1 – تووک، موو یان فەروو : پێستی لەشی هەموو شیردەرەکانی بە موو داپۆشراوە. ئەرکی موو پارێزگاری لە بەفیڕۆدانی گەرمی دەکات. ئەم مووە لە فیلامێنتەکانی پڕۆتینی کیراتین پێکدێت. 

2 – خوێنگەرم :  هەموو شیردەرەکان خوێنگەرمن، واتە پلەی گەرمی لەشیان بە پارێزراوی و جێگیری دەمێنێتەوە لە هەموو جۆرە کەش و هەوایەکدا ئەمەش وادەکات لە کەش و هەوا ساردەکاندا چالاک بن. 

3 – هەناسەدان : توانای هەناسەدان یان بەکارهێنانی سی یەکان بۆ ئاڵوگۆڕکێی هەوای پاک( پڕ ئۆکسجین) و پیس( بێ ئۆکسجین) لە سووڕی بچووکی خوێن و هاوکات سووری گەورەی خوین لە دڵەوە بۆ لەشی شیرەدەر. دڵ بەتەواوەتی سووڕی خوێنی جیا کردووەتەوە بۆ دوو بەش. ئەو خوێنەی لە سی یەکانەوە دێت بۆ دڵ پڕە لە ئۆکسجین و دڵ دەینێرێت بۆ ناو لەش بۆ ئەوەی وزە دروست بکات لەناو خانەکاندا. کاتێک خانەکان خوێن دەنێرنەوە بۆ دڵ و پاسان بۆ سی یەکان پڕە لە دووەم ئۆکسیدی کاربۆن. 

4 – تێرکردنی بیچووەکانی بە شیر : مێیەی شیردەرەکان شیر بەرهەم دێنن بۆ خۆراکدانی بێچووەکانیان. ئەم شیرەش پێکهاتووە لە چەوری، پڕۆتین و شەکر.

5 – ئێسکی چەناکەیان (jaw bone) لە تەنها یەک ئێسک پێکدێت. کە جیاوازە لە خشۆکەکان بەوەی چەناکەی خشۆکەکان لە چەند ئێسکێک پێکدێت.

6 – ددانی تایبەت، شیردەرەکان ددانی جواراو جۆریان هەیە کە هەریەکەیان فرمانی جیاوازی هەیە. بۆنموونە ددانەکانی پێشەوە بۆ قرتان، و ددانەکانی دواوەش بۆ جوینە.

7 –  ئەو گیاندارانەی گوێیان لە دەرەوە بێ ئەوا مەمکدارن، و چەند جۆرێکی ھەیە وەکوو: ھێلکەکەرەکان، تورەگەدارەکان و… ھتد.

.

  پۆلێنکردنی زانستی : Scientific classification

live

domain

kingdom

 phylum  class

ژیان 

شانشینی هۆبە پۆل

Animalia  Chordata Mammalia
جیهانی زیندەوەر پەتکدارەکان   شیردەرەکان

.

شیردەرە وێڵاشدارەکان/şîrderekan: نتـ:[ توێ] [ مرۆڤ، شەمشەمەکوێرە]

شیردەرە تورەگەدارەکان/şîrderekan: نتـ:[ توێ] [ ئەپۆسەم ، کوالا ، کەنگەر]

شیردەرە هێلکەکەرەکان/şîrderekan: نتـ:[ توێ] [ مێروولەخۆر، دەنوك مراوی ]

ژینگەی شیردەرەکان/şîrderekan: نتـ:[ توێ]

.

سمۆرە. یەکێکە لە گیاندارە شیردەرەکان قەبارەیەکی بچوک و شێوەیەکی جوانی هەیە خواردنی سەرەکی ڕووەک و هەندێ جۆر میوەو گوێزو بەڕووە. سمۆرە سیفەتی ئەوەی هەیە کە خواردن ئەشارێتەوە بەتایبەت گوێز بۆیە هەندێ جار جێگەی لێ وون ئەبێت و گوێزەکە ئەڕوێت قسەیەکیش هەیە ئەڵێن هیچ کەس بەقەد سمۆرە خزمەتی باخەکانی

.

.

.