پۆپنە ¹ /popine: ن:[ ڕوو] گێڕی لک و پنج تێکەڵاوی بڵاو.

پۆپنەی کەڵەشێر/popiney keleşêr: نتـ:[ ڕوو] سەوۆڵ : گیایەکە گوڵی زەرد پەڕەدار دەگرێت.[ Bot : Rhinanthus ].

.

.

______________________

پۆپنە ² /popine: ن:[ زیند] پۆپیتە: بەدووچەرمی سەری مریشک و کەڵەشێر/ کەڵەباب دەگووترێت. 

پۆپەڕەشە/popeřeşe: نتـ:[ نخ][ پۆپ+ ئە+ ڕەش+ ئە] دەردێکە دەگات بە کەڵەشێر و مریشک، پۆپنەی ڕەش هەڵ دەگێرێت و دەیکوژێت.

سەرڕەش/serřeş: ن:[ سەر+ ڕەش ][ نخ] نەخۆشییەکی قەلەموونە، تووشی جگەر و پۆپنەی دەبێت. 

.

.

.

.