دەڵاندن/deľandin: کتپ:[ دەڵان+ دن] 

1 – ئاولەبەرچوون، ئاولێچوون، پاراندن( ڕەوا)، تەڕایی دادان : دەردان کە بۆ دیزە، کووپە، گۆزە و شتی وەها کە لە گڵ دروست کرابێت. دەڵێن کە بەئەندازەیێکی نم و شە_ شێ بداتە دەرەوە ئاوی تنۆک تنۆک لەبەر بڕوات.{ گیو، ل، 435}

2 – دەرکردن. ئارەقە دەردان.[ ئینگـ : exudation]{ پەزیشکی، ل، 133}. 

3 – [ کیمیـ] ئۆزمۆزی : بڵاوبوونەوەی ئاو یان هەر توێنەرێکی دیکە، لە گیراوە ڕوونترەکەوە( توواوە) بە ناو پەردەیەکی نیمچەتێپەڕدا، بە پێی توێنەر.[ ئینگـ : Osmosis]{ پەرتووکی کیمیا 12}.

4 – دووەم ڕێگای گواستەوەی ناچالاکە، واتا کرداری بڵابوونەوەی گەردەکانی ئاوە بەناو پەردەی خانەدا بە ئاراستەی خەستە لێژی. 

ئاڕاستەی دەڵاندن/ařastey deľandin: نتـ:[ ئاڕاستەی + دەڵاندن]  

دەڵاندنە پەستان/deľandine pestan: کتپ:[ زیند] پەستانی ئۆزمۆزی : ئەو پەستانە دەرەکییەیە، کە بۆ وەستاندنی کردەی دەڵاندن پێویستە.[ ئینگـ : Osmotic pressure ]{ ئە.  قەرەداخی،  ل، 84}.

.

.

.