قوڕ/quř: ن: حەڕی، خۆڵی تەر.{ هەژار، ل، 561}.    

قوڕاو/quřaw: ن:[ قوڕ+ ئاو] ئاوی ڵێل واتا ئاوێکە بەهۆی قوڕەوە لێڵ بووبێت.

قوڕاوی/quřawî: ن:[ قوڕاو+ ی] حەڕی پێوە نووساو.{ هەژار، ل، 561}.  

قوڕاویلکە/quřawîlike: ن:[ زیند][ قوڕاو+ یلکە] باڵندەیەکە وەک ( بۆرەجڕە) وایە بەڵام ئەو گەورەتر و قاچی درێژە. جۆرە ماسی یەکە. 

.

.

___________________

قوڕاڵە/quřaľe: ن:[ ڕوو] گیای قوڕادە، کوڕادە. 

قوڕاو/quřaw: ن:[ قوڕ+ ئاو] بەربەسێڵ، قوڕاد. 

قوڕاوە/quřawe: ن:[ ڕوو] پیازە خووگانە _ پیازە مارانە _ پیوازە مشکانە، جافڵقێنە، سیرمۆكە : ڕووەكێكە بۆ مەبەستی پزیشكی بەكاردێت : ئەم لەپیاز دەكات و ناخوڕێت.[ Bot : Allium Scorodoprasum]. 

.

.

________________________

قوڕاو/quřaw: ن:[ قوڕ+ ئاو] زلیتاو، جڵیتاو.

.

.

.

.