کێڵان/kêľan: کتن:[ کشت][ کێڵ+ ئان] جۆت کرن : cot kirin( کباک)، جووت کردن : cût kirdin، شۆ بڕینی زەوی، گاسن لێدان : gasin lêdan، : بۆ چاندنێ ئاخ( نەکور) کۆلان : bo çandinê ax (ne kûr) kolan، هەڵگێڕانەوەی زەوی بە هەوجاڕ و گاسن بۆ کشتوکاڵ.{ خاڵ، ب، ل، }،{ هەژار، ل، 678}

 کەسی یەکەم  کەسی دووەم  کەسی سێهیەم
 م _ ین/ یت _ ن/ ێت،ات _ ن تاک کۆ تاک کۆ تاک کۆ
 کاری ڕانەبردووی  بـ + ڕەگی کار + جێناوی لکاو   بكێڵم بکێڵین   بکێڵیت  بکێڵن  بکێڵێت  بکێڵن

کێڵانەوە/kêľan: کتن:[ کشت][ کێڵان+ ئەوە]

کێڵاندن/kêľan: کتپ:[ کشت] چاندن، کێڵانن( کباش).{ مەردۆخ، ب، ل، }

کێڵاو/kêľan: ئانفا:[ کشت] شوودراو، شێوکراو.

کێڵدران/kêľan: کتپ:[ کشت]

کێڵدراو/kêľan: ئانفا:[ کشت] کێڵاو.

کێڵران/kêľan: کتپ:[ کشت][ کارابزر] شێوکران، جووت لێکران.

کێڵکران/kêľan: کتپ:[ کشت]

کێڵکراو/kêľan: ئانفا:[ کشت]

کێڵگە/kêľan: نتـ:[ کشت][ کێڵ+ گە]

1 – زەوی و زار

2 – زەمینێ کە شێو دەکرێت.{ هەژار، ل، 679}

  ئەو زاراوانەی پەیوەندییان بە کێڵانەوە هەیە

بەرچێن/berçên: کتن:[ کشت][ بەر+ چێن( چنین)] بەربوورە : زەویەکە خەرتەنەکرابێت و تووی تێدا چێندرابێت. چاندنی پێش کێڵان.

بەیار/beyar: ن:[ کشت]

1 – ئەردێ زها : erdê ziha، باهیر، بورە، سەراسیمە، هشک : hişk : زەویییەکە کە چەند سالێک بێت نەکێڵرابێت، بە نەکێڵراویی مابێتەوە. 

:: بەیار کێلان و گای لەڕ. 

2 – کۆدە : زەوییەک تازە قاشۆی مێوی لێبچەقێن تا دووسێ ساڵان.

3 – [ کباک] شەپۆل، ناساخ، بێسەرەنج، بێکەڵک، بێسوود، شەخرە.

بەیاربڕ/beyarbiř: نفا:[ کشت][ بەیار+ بڕ( بڕین)] ئەو زەوییەی یەک گاسنی لیدەدرێت.

بکێڵ/bikêľ: نفا:[ کشت][ ب+ کێڵ( کێڵان)] جووتیار، وەرزێر.

بوور/bûr: ن:[ کشت][ هـ] بەیار : ئەو زەوییەی کە کشتوکاڵی لێ ناکرێت یان زەویەکە کە ساڵێک دەچندرێت و دووساڵ جێ دەهێڵدرێت.

بوورە/bûre: ن:[ کشت] بوور، بەیار : ئەو زەوی یەیە دەست لە کێڵانی هەڵگیراوە.

بێ کێڵان/kêľan: کتن:[ کشت]

تەڕەکاڵ/teřekaľ: نتـ:[ تەڕ+ ئە+ کاڵ] 

1- کێڵان و شێوە کردنی زەوی بە تەڕیی.   

2- کشتوکاڵی بەراو، گەنمی بەراو.

جهێ کێلانێ/cihê kêlanê: کتن:[ کشت][ کباک]

جووت/cût: ن:[ كشت] بریتییە لە دووگا، دوو ئێستر و دووگوێدرێژ یان دووكەڵ، كە لەژێر یەک نێڵەدا بن و بەسران بەیەكەوە بۆ زەوی کێڵان و کاری كشتوكاڵی. 

چەکەرەشکێن/çekere şikên: نفا:[ کشت][ چەکەرە+ شکێن] هەڵگێڕانەوە و کێڵانی زەوییە بۆ جاری دووەم تا بە هێزبێت.

خەپار/xepar :ن:[ کشت][ کباک] خەپر، وەرد : زەوی دووبارە کێڵانەوە. خۆش بوونی کێلگە بۆ چاندن.

.ساردەکێڵ/sardekêľ: نتـ:[ کشت][ سارد+ ئە+ کێڵ( کێڵان)] زەوییەک لە سەرمادا کێڵدرابێت یان داچێندرابێت.

شێف/şêf: ن:[ کشت] بریتییە لە یەکجار کێڵانی زەوی بەیار

:: شەڕ لە شێف و ئاشتی لە خەرمان.

گاسن/gasin: نتـ:[ کەرەستە][ گا+ سن ] پارچ، تيشەی جفت، زنەکێ، گاواسن، گاوەسن، گێسن، گێڵا، گيسن، هالەت، هەوجاڕ : گاسنی کەقووڵ دەكێڵێت. : ئامێرێکە لە ئاسن، نووک تیژە، لە دەندەی ئاموور دەخرێت، جووتیار بۆ کێڵانی زەوی بەکاری دێنن. 

لات/lat: ن:[ کشت] دابڕینی هەندەک زەوی بۆ تۆدانی وەختی جووتکردن : پارچە. خاکی دێغکراو بۆ کێڵان. لەپارچە زەوییەکی گەورە بۆ چاندنی هێندەی بەدەست تۆی پێوەردەکرێت. خەتی لێدەدەن و پارچەپارچەی دەکەن، بەهەر پارچەیەکی دەڵێن لات. { گیو، ل، 828}

ماسی دامسێلن/masî damsêln: نتـ :[ زیند] دامسێلن : تەنها ماسییە کە ناسراوە بە دروستکەری قەوزە  کە هەڵدەستێت بە کێڵانی لم  و ڕواندنی جۆرێکی تایبەت لە قەوزەی لاواز کە پێویستی بە چاودێرییەکی زۆر هەیە بۆ گەورەبوونی. ئەم ماسییە بەوە ناسراوە کە میوان قبوڵ ناکات و ناهێڵیت هیچ کەسێک لە کێڵگەکەی نزیک ببێتەوە.

 تێبینی
 ئەوە مرۆڤ نەبووە کە یەکەمجار خۆراکی چاند، بەڵکو ئاژەڵەکان رۆڵی گرنگیان هەبووە لە بواری کشتوکاڵدا و رەنگە کلیلی بنیاتنانی کشتوکاڵیی  درێژخایانتر لە مرۆڤ لە لای ئەوان بێت.

نیر/nîr: ن:[ کەرەستە]

:: جەلە، ڕەشمە، ڕییش _ ڕییشی، نیڵە _ نییل : بەشێکە لەکەرەستەی جووتی : ئەو مرازەیە کە لە سەر ملی گا و ئێستر و کەران دادەندرێت.

:: ئەو دارەی لە جەنگەی هەردکێڵان دا دەخرێتە سەر ملی گاجووت.

{

بارە لە سەر لێوی گەلی دەردەدار
نیری وەها قەت لە ملی گاش نیە

}{ }

نیرتە/nîrte: ن:[ کەرەستە][ بڵ] وێژە، هیرتە : قایشێکە کە نیر و باسک لێک قایم دەکات.

نیر و ئاموور/nîr û amûr: نتـ:[ کەرەستە][ نیر و ئاموور] ئاقێلە، ئاقێلە و ماقێلە.{ گیوی، ل، 887}.

هەوجاڕ/hewcař: ن:[ کشت][ کۆن] ئاموور، ئەسبابی جووت : ئامێرێکى سەرەتایییە بۆ کێڵانى زەوى بەکارهاتووە، تەواو کوردانەو دەستکردى کوردە، لە پێش پەیدابوونى تەراکتۆردا بە هەوجاڕ زەوى کێڵاراوەو بە گا ڕاکێشراوە.{ هەژار، ل، 1009}.

.

ئامێری زەوی کێڵان/kêľan: کتن:[ کشت]

ڕەز کێڵان/kêľan: کتن:[ کشت]

ڕێگای کێڵان/kêľan: کتن:[ کشت]

زەوی کێڵان/kêľan: کتن:[ کشت]

قۆناغەکانی کێڵان/kêľan: کتن:[ کشت]

مەکینەی کێڵان/kêľan: کتن:[ کشت]

وەرزی کێڵان/kêľan: کتن:[ کشت]

.

.

.

.