سپارای/sparay: کتن:[ هـ][ سپار (هەر سپاردە، لێ( د/ ڎ) سوواوە)+ ئای] سپاردن.{ وشەنامە، ل، 583}

سپارایەرە/sparaye: کتن:[ هـ] راسپاردن.

سپارە/spare: ن:[ هەر سپاردە، لێ ( د/ ڎ) سوواوە.] سپاردە، سپارتی.{ خاڵ، ل، 254}{ هەژار، ل، 411}

سپارەیی/spareyî: نچ: ئەسپاردەیی : چشتی سپاردە.

سپارتن/spartin: کتن:[ کباک][ پەهلەوی : ئەسپاردن _ ئاپسپارتن] سپاردن _ ئەسپاردن، ڤەرەستن، گەهاندن. 

:: پرۆفیسۆر. در. قەدری یلدرم ب خاکێ ھات سپارتن.{ دارکا }

 تێبینی
 گۆڕانکارییەکی ئاسایییە کە زۆر جار بەدی دەکرێت لە نێوان شێوەزارەکانی زمانی کوردی بەتایبەت لە دەقی چاوگ دا  وەک ( تن) دەبێت ( دن) یان بە پێچەوانەوە.

سپارتی/spartî: ئانفا:[ کباک] ئەسپاردە _ سپاردە، سپەردە، زایاندی، گەهاندی، رزگارکری.[ ئینگـ : delivered]{ سەلاحەدین، ل، 213}  

سپارڎە/sparđe: ئانفا:[ هـ] سپاردە. 

سپاردە/sparde: ئانفا:

1-  ئامانەت، ئەسپاردە، سپارتی، سپارش، سپێرکە، سپێردراو : چشتێکە بە کەسێک دەستپێردرێت یان دانرابێت بۆ ئاگاداری کردنی.[ ئینگـ : disposit , entrusted].{ هەژار، ل، 411}{ نەوەکان}{ کەمالنامە، ل، 1606}

2 – بەڕێکراو.{ خاڵ، ل، 254}

3 – لەخوەگرتن.[ ئینگـ : commitment]{ سەلاحەدین، ل، 157} 

سپاردەکان/spardekan: :

سپاردەنامە/spardenamek: نتـ: میراتنامە، وەسیەتنامە، راسپاردەنامە.

سپاردەمردوو/sparde mirdû: ئانتـ: بەخاک سپێردراو، سپەردە.{ فەرهەنگی شوان، ل، 771}. 

سپارڎەی/sparđey: کتن:[ هـ] سپاردن. 

سپارڎەیەرە/sparđeyere: کتن:[ هـ] راسپاردن. 

سپاردەیی/spardeyî: نچ: هەر تشتێک کە پەیوەندی بە سپاردەوە هەبێت.  

سپاردەی بانکی/spardey banikî: نتـ:

سپاردەی پاشەکەوت/spardey paşekewt: نتـ:

سپاردەی پێویست/spardey pêwît: نتـ:

سپاردەی دراو/spardey diraw: نتـ:

سپاردەی ژێرخواست/spardey jêr xwast: نتـ: سپاردەی بەرخواست.

سپاردەی گەنجینە/spardey gencîne: نتـ:

سپاردەی وەبەرهێنان/spardey weberhênan: نتـ:

سپاردەیی/spardeyî: نچ: ئەسپاردەیی، چشتی ئەسپاردە. تشتی ئەسپێردراو.

سپاردران/spardiran: کتپ:[ کارا بزر]     

سپاردن/spardin: کتپ:[ کارا دیار][ پەهلەوی : ئەسپاردن] ئەسپاردن، ئەسپێران، سپارتن( کباک)  

1 – ئەسپاردن، دانانی چشتێک لە لای کەسێک بۆ ئەوەی چاودێری بکات. داین.{ فەرهەنگی باشوور، ل، 444}

2 – ڕاسپاردن، بەڕێکردن.

3 – بە ئەمانەت دانان، ناشتن.{ مەردۆخ، ب2، ل، 10}

4 – بڕینی ڕێگا، ڕێگەبڕین.{ مەردۆخ، ب2، ل، 10}

[ دسپێرت. رادسپێرت، دادسپێرت]

سپاردی/spardî: نچ: ئەسپاردە. 

سپارش/spariş: نتـ: ڕاسپێریی.  

سپارکەر/sparker: نفا: [ ئینگـ : entruster]. { سەلاحەدین، ل، 279}

سپاریا/spariya: ف:[ هـ] سپاریێ : سپێردراو.{ وشەنامە، ل، 583}

سپاریای/spariyay: کتپ:[ هـ][ کارا بزر] سپێردران.

سپاریایەرە/spariyere: کتپ:[ هـ][ کارا بزر] سپاریرە، ڕاسپێردران.

سپەردە/sperde: نفا: ئەسپەردە، سپارتی : پێدان

:: ئەسپەردەکراو : وەرگیراو.{ مەردۆخ، ب2، ل، 10}.

ئەسپاردە/esparde: نتـ: ئەسپەردە، ئەسپێراو، سپاردە، سپێراو، سپێریاگ : هەر شتێکی بەکەسێک درابێت بە ئەمانەت

:: ئەسپاردەی خوا بن.

ئەسپاردەکردن/espardekirdin: کتن، کتپ: ئامانەتی و سفارشات، قەوینتی کری.{ زەبیحی، ل، }

ئەسپەردە/esperde: نفا:

1 – ژێرخاکەوکردن، بەخاکسپاردن، ناشتن

2 – ئەمانەت، ئەسپەردە.

3 – بڕیاگ، بڕدراو، تەی کراو. { مەردۆخ، ب2، ل، 11}.

پێسپێردراو/pêspêrdiraw: ئانفا: پیسپێردراو : کەسێ کە کارێکی پێ سپێردراوە : ناردراو بۆ کارێک

داسپارتن/daspartin: کتن، نچ:[ کباک][ ئینگـ : entrustment , entrusting]. { سەلاحەدین، ل، 279}

داسپارتی/daspartî: ئانفا: سپاردە.[ ئینگـ : entrusted].

داسپاردە/dasparde: نتـ:

 دەوڵەتی داسپاردە  : Pappet Government
 ڕژێمێک کە بە ڕواڵەت سەربەخۆ بێت کەچی لە ڕاستیدا لە لایەن حکوومەتێکی دیکەوە کۆنتڕۆڵ و ئیدارە دەکرێت. { فەرهەنگی زانستی سیاسی}.

:: بۆ وێنە عێراق لە لایەن ئێرانەوە داسپاردە کراوە.

دەفتەرا سپارتێ/defitera spartê: نتـ:[ کباک] [ ئینگـ : delivery book].  

راسپاردە/řasparde: نتـ:[ ڕا+ سپاردە] ڕائەسپاردە

1 – کەسێ کە بە وەڵامێکەوە ناردراوە.{ خاڵ، ل، }

2 – کەسێکە کە وتەی یەکێک ببا بۆ یەکێکی تر

3 – وتەیەکە بەیەکێکدا بنێردرێ بۆ یەکێکی تر.{ هەژار، ل، }

ڕاسپاردەی باڵای پەنابەرانی نەتەوەیەکگرتووەکان/řaspardey baľay penaberanî netewe yekigirtuwekan: نتـ: ئەم ڕاسپاردە لە ژانوییەی 1951 دوو ئەرکی سەرەکی پێ سپێردراوە: یەکەم، ئاسانکاری بۆ پشتیوانی و پاراستنی نێونەتەوەیی پەنابەران. دووهەم، دابینکردنی پێداویستی و کەرەستەی ئابووری و کۆمەڵایەتی و قانوونی بۆ سەقامگیربوونی پەنابەران لەو وەڵاتانەی کە تێیدا دەژین و وەڵاتانی نوێ. بارەگای ئەم ڕاسپاردە لە شاری جنێڤا لە سویسرایە و هەموو کاروباری پەنابەران، بێجگە لەو ئاوارە و پەنابەرانەی کە وەڵاتێکی دیکە بەرپرسیارییەتی بەرعۆدە گرتووە بۆ وێنە ئاوارەکانی فەلەستینی لە ئەستۆ دەگرێ. بوودجەی ئەم ڕێکخراوە لە لایەن دەوڵەتانەوە دابین دەکرێت. ساڵی 1954 خەڵاتی نۆبێلی ئاشتی بەم ڕێکخراوە بەخشرا.{ فەرهەنگی زانستی سیاسی}. 

راسپاردەکار/řaspardekar: نفا: راسپاردەیی،سپاردەیی, ڕاسپاردە، چاودێری.

راسپاردەکاری/řaspardekarî: نچ:

راسپێردران/řaspêrdiran: کتپ:[ کارابزر] پێسپێردران. سپاردران. 

راسپێردراو/řaspêrdiraw: ئانفا: پێسپێردراو، سپاردەکار

رەسپاردە/řesparde: نتـ:[ د] ڕاسپاردە. 

شتی سپاردە/şitî sparde: :

فەرمانا سپارتنێ/fermana spartinê: نتـ:[ کباک] [ ئینگـ : delivery order] { سەلاحەدین، ل، 213}

.

.

___________________________

سپاردە/sparde: ئانفا: گرک، تەلپ.{ گیوی، ل، 587}.  

.

.

.

.

.