ئەسپێ‌/espê: ن:[ زیند] ئاسپزە ( کباک، زا)، ئەبووێد( ڕۆژ)، زینده‌وار، سپێ( باد)، گنار، مۆریانە، هه‌شپش (هـ، زەن) : زینده‌وه‌رێکه ‌ده‌چێته‌ له‌شی مرۆ‌ڤ وهه‌ندێ گیانداری خوێن گه‌رمی تر وه‌ وه‌کو ( مه‌یموون و….) دا په‌یداده‌بێت، ژیانی به ‌خوێنی مرۆ‌ڤ و گیانله‌به‌ره‌، زۆر جێگه‌ی مه‌ترسییه‌، چونکو میکرۆبی هندێک نه‌خۆشی وه‌ک( تیفۆس) ده‌گه‌ڵ خۆی ڕاده‌گوێزێ، دوو سێ میلی مه‌تر درێژ ده‌بێت، قاچی زۆر و کورتن، سه‌ری درێژووکه‌یه‌، دوو جۆری هه‌یه‌. [ لا: Pediculus]. 

1 –  له‌ ناو( موو) دا ده‌ژێن. 

2 – له‌ ناو جلکان دا ده‌ژێت. هی ناو جلک گه‌وره‌تره‌ له‌ هی ناو موو، گه‌رای هه‌ر دووجۆر وه‌ک یه‌ک وایه‌( ڕشک)ی پێ ده‌گووترێت. که‌ له‌ بنی تووک و درزی دوورمانی جلک دا دای ده‌نێت، پاش چه‌ند ڕۆژێ به ‌چکه‌کانی( مێتوولکه‌) له‌ گه‌را دێنه‌ده‌ر و دوای 20 رۆژێک وایان لێدێت خۆیان گه‌را دابنێن.  

3 – ئه‌سپێی ده‌غلودان، ئه‌سپێی دانه‌وێڵه‌، ئه‌سپێ گه‌نم : زینده‌وه‌رێکی بچووکه‌ له‌ گه‌نم و جۆ، برنج، و ئارد، ئه‌و شتانه‌ ده‌دات، بێ پێزیان ده‌کات و که‌ڵکی خواردنیان پێوه‌ نایه‌ڵێت.  

4 – گه‌ڕا: جۆرێک گه‌نه‌یه‌ له‌له‌شی یان له‌ ژێر په‌ڕی مریشک و کۆتر و هه‌ندێک په‌له‌وه‌ری تریش ده‌دات و خوێنیان ده‌مژێت .

ئه‌سپێ په‌ر/espê per: نتـ: چنگنه‌.  

ئه‌سپێ تێدان/espê têdan: کتن:[ باشک] په‌یدابوونی ئه‌سپێ له ‌له‌شی مرۆ‌ڤ و ….دانه‌وێڵه‌و … په‌له‌وه‌ردا.  

: چا ڵه‌ گه‌نمه‌که‌ی ماڵی کوێخا شه‌ریف ئه‌سپێ تێیداوه‌( ئه‌سپێی تێداوه‌).

: ئه‌م کابرایه‌ بۆته‌ که‌وڵه‌ سپێ ( که‌وڵه‌ ئه‌سپێ) برۆشی ئه‌سپێ تێیداوه‌ :  ئه‌سپێ هه‌ڵ هێنان. ئه‌سپیاویی بوون، پڕ له‌ ئه‌سپێ بوون.

ئه‌سپێ دۆزین/esipê dozîn: کتپ: ئه‌سپێ له‌ خۆدۆزین، پاککردنه‌وه‌ له ‌ئه‌سپێ.( له‌ش).

ئه‌سپێ کوژه‌/espê kuje: نتـ:[ توێ][ ئه‌سپێ+ کوژ( کوشتن)+ ئه‌] بەرانەك _ بەرانكێ، په‌نجه‌ گه‌وره‌، په‌نجه‌که‌ڵه‌، قامکه‌گه‌وره‌، قلیاگردی، که‌ڵه‌موست. په‌نجه‌ی هه‌ره‌ ئه‌ستوور و له‌ هه‌مووان کورتتری ده‌ستی مرۆ‌ڤ، تلیا ستوور، تبلا مه‌زن.  

ئه‌سپێی لێدان/espê lêdan: کتپ:[ ئه‌سپێ+ لێ+ دان]

1- ئه‌سپێ تێدان. 

2- ئه‌سپێ ( له‌ ڕووه‌ک)دان، ئه‌سپێ تێدان له‌ ڕووه‌ک.

ئه‌سپێ له‌ گیرفانیدا سه‌وزه‌لێ گیانم ده‌ڵێت/espê le gîrfanî sewzelê gyanim deľêt: شر:[ ئد] هیچ پاره ‌و پوولـی پێ نیه‌. زۆر هه‌ژار و نه‌داره‌.

{ تێبینی : ده‌ڵێن ئه‌و که‌سانه‌ی تووشی نه‌خۆشی گوڵی ده‌بن، ئه‌سپێ هه‌ڵناهێنن، جا ئه‌گه‌ر مرۆ‌ڤێک گول ئه‌سپێیه‌کی له‌ خۆیدا دیت بۆ ئه‌وه‌ی پیشانی خه‌ڵکی بدات گول نیه‌ یان چاک بۆته‌وه‌، ڕای ده‌گڕێت و له‌ چه‌نگی نایه‌ته‌ده‌ر}.

ئه‌سپێ وون/espê wun: ئانتـ:[ ئه‌سپێ+ وون] ئەسپیۆن : ئه‌و که‌سه‌ی ئه‌سپێ له‌ له‌شی دابێت.[ ئینگـ : Pedleulosis . lousy]{ کەمالنامە، ل، 1080}  

ئەسپێ نەهێشتن‌/esipê nehêştin: کتپ:[ تەند][ ئینگـ : delousing]

ئه‌سپێ هه‌ڵێنان/espê heľênan: کتن:[ رۆژک][ مکـ][ ئه‌سپێ + هه‌ڵ+ هێنان] ئه‌سپێ تێدان، ئه‌سپێ لێدان.

.

    هەندێک لە جۆرەکانی  ئەسپێ  

.

ئه‌سپێی ئارد/espêy ard: نتـ:[ ئەسپێ + ی+ ئارد].[ ئینگـ : flour mlte , rust red].{ کەمالنامە، ل، 1083} 

ئه‌سپێی ئاویی/espêy awyî: نتـ:[ ئەسپێ + ی+ ئاویی] مێروویەکی توێکڵداری مشەخۆری ئاویی یە.[ ئینگـ : hydrachniada , water louse]

ئه‌سپێی بزن/espêy bizin: نتـ: [ ئەسپێ + ی+ بزن] که‌وه‌یی.

ئه‌سپێی چه‌نگی گوڵ/espêy çengî guľ: شڕ:[ ئد] پیسکه‌یی، ڕژدی، ڕەزیلی.

:: هه‌ر ده‌ڵه‌ی ئه‌سپێی چه‌نگی گوڵییه‌ له‌ ده‌ستی ده‌رنایه‌. هه‌رچی که‌وته‌ ده‌ست ئه‌حه‌ ده‌بێته‌ ئه‌سپێی چه‌نگی گوڵ.

ئه‌سپێ تەختە/espê texite: نتـ:[ ئەسپێ + ی+ فیل] جۆرێکە لە هەزارپێ.[ ئینگـ : wood lice]. 

ئه‌سپێی تووکه‌به‌ر/espêy tûkeber: نتـ:[ ئەسپێ + ی+ تووکەبەر] گیاندارێکی ووردی بچووکی خوێنمژه‌، له‌ رێگای زاینده‌گی یه‌وه‌ بڵاوده‌بێته‌وه‌ و گه‌را( ڕشک) داده‌نێت و داوی چه‌ند رۆژێک ده‌بن به‌ ئه‌سپێ و ته‌شه‌نه‌ ده‌که‌ن.[ ئینگـ: Pediculus pubis].

ئه‌سپێی ڕووه‌ک/espêy řûek: نتـ:[ ئەسپێ + ی+ ڕووەک] مێروویه‌که‌ له‌ سه‌ر شیله‌ی ڕووه‌ک ده‌ژێت.

ئه‌سپێی سەر/espêy ser: نتـ:[ ئەسپێ + ی+ سەر] ڕەنگەکەی سپی یە.[ ئینگـ : Head louse]

ئه‌سپێی فیل/espêy fîl: نتـ:[ ئەسپێ + ی+ فیل].[ ئینگـ : heamatomyzus]

ئه‌سپێی قرتێنه‌ر/espêy qirtêner: نتـ:[ ئەسپێ + ی+ قرتێنەر][ ئینگـ : Mallophaga]

ئه‌سپێی کەروێشک/espêy kerwêşik: نتـ:[ ئەسپێ + ی+ کەروێشک][ ئینگـ : haemodipsus]{ کەمالنامە، ل، 1083}

ئه‌سپێی گه‌نم/espêy genim: نتـ:[ ئەسپێ + ی+ گەنم] جۆره‌ مێشو مه‌گه‌زێکه‌ باڵه‌کانی برژۆڵه‌ی پێوه‌یه‌.

ئه‌سپێی گیاندارە سمدراەکان/espêy giyandare  simdareakn: نتـ:[ ئەسپێ + ی+ گیاندارە+ سمدراەکان][ ئینگـ : haematopinus]{ کەمالنامە، ل، 1083}

ئه‌سپێی مژۆک/espêy mijok: نتـ:[ ئەسپێ + ی+ مژۆک][ ئینگـ : Anoplura]

ئه‌سپێی مریشکان/espêy mirîşkan: نتـ:[ ئەسپێ + ی+ مریشکان] که‌پله‌.

.

.

.

.