| ئارامی | لاتینی | ئاڤێستایی |
| ء ، ئـ |
| هاوێژی ئه‌م ده‌نگه به ئه‌م کلۆجه ده‌بێت | کەمێک ده‌م ده‌کرێته‌وه، زار بۆ مه‌ڵاشووی خواره‌وه ده‌ڕوات، باده‌رکردن به ته‌ووژم له قووڕگه‌وه بۆ ده‌ره‌وه‌ی ده‌م. |
ئه‌م ده‌نگه هه‌میشه هه‌ر له‌سه‌ره‌تای وشه\بێژه‌وه دێت، ته‌نها له هه‌ندێک وشه نه‌بێت وه‌ک( نه‌ء) که له‌شێواز به‌ده‌رە. به‌پێی ڕێنووسی ئارامی ( عه‌ره‌بی) له ڕێنووسی زوانی کوردییدا هه‌ر له سه‌ره‌تای برگه‌وه یان وشه‌وه تێت وه‌ک :: ئاو، ئارد، ئۆی…. ئییتر.
| تێبینی |
| زۆرکه‌س ئه‌م ده‌نگه هه‌ر به( ئه‌لف)ده‌زانن، له‌کاتێکدا که( ئه‌لف) به‌بزوێن/ده‌نگدێر) ده‌ژمێردرێت وه بەته‌نها گۆ \ ژێ ناکرێت. ئه‌م ده‌نگه، وه‌ک پێشبرێک به‌ڵام پێشگرنییه و ده‌لکێندرێت به‌پیته بزۆێنه‌کانه‌وه، له‌سه‌ره‌تایی ووشه/ واژه وه |
| بزوێنەکان | نموونەی زمانەوانی | |||
| ئا : A | ئاب ab | ئارد ard | ئا‌ڤ av | ئای ay |
| ئه : E | ئەبرۆ ebiro | ئەرتەو ertew | ئەڤ ev | ئەی ey |
| بزرۆکە : I | کرن ، kirin | براو ، biraw | ||
| ئسپار، ispar | ئـحم ، iĥim |
| ئۆ : O | ئۆچک oçik |
| ئو : U | ئومەر : umer |
| ئوو : û | ئووخەیش ûxeyiş |
| ئـۊ ( وی) : Ü | ئابادبۊن abadbün | ئـۊشم üşim |
| ئێ : ê | ئێپه êpe | ئێزمووگ êzmûg | ئێڵەک êľek |
| ئی : î | ئیرشت îrişt | ئیسۆت îsot | ئینگە înige | ئیوەت îwet |
| تێبینی |
| لەسەرەتای سەدەی بیستەم و دوای جەنگی جیهانی یەکەم وهێنانی چاپخانە بۆ باشووری کوردستان، بەتایبەت لەساڵی 1929 ماموەستا تۆفیق وەهبی پەرتووکی لە دەستووری زمانی کوردیی دا بزوێنەکانی بەم شێوەیەی ئێستا بەفەرمی پەڕەپێدراوە. |
| تێبینی |
| چینەکانی پیتەبزوێنەکانی زوانی کوردی بەپێی پێویست پۆلێن نەکراون لەکارنامەی خوێندنی زوانی کوردییدا. بۆیە بە پێوێستم زانی ئەم ڕوونکردنەوەی ماموەستا ئەسعەد وەک خۆی لەسەرەتای فەرهەنگەکە جێگیربکەم. بۆخوێندنەوەی هەر پەیڤێک دەبێت بە زوڵالی شێوەی شێوەزارەکان بەهەند وەربگیرێت. بۆ نموونە واژەی ئاجەم چۆن ڕاڤە کراوە. |
| ئاجەم/Acem: ن:[ ئا+ جەم] نەوەک بەپيتبزوێنی” ـە” كە بڕگە دەنگێكی زۆركورتە( ئەجەم)، بەڵكو بەشێوگی” ئا” كە بەدەنگێكی كەمێک درێژتر بەشێوگی” A ” گۆی پێدەكرێت. بڕگەدەنگييەكەی لە پيتی” Ā ” درێژترە.
خوێندنەوەی ئەم جۆرە پيتانە لەواتە فەرهەنگەكانی سانسكريت و كوردی-پەهلەويی و لاوژە كوردييەكانيشدا زۆر بە ڕوونی لەم گۆدەربرينانەدا بەديدەكرێن، بەڵام لە نووسينی ئەلفوبێی سەردەمدا ئاستن كراون، لەكاتێكدا زۆر بەڕوونی پەی بەو دەنگانە دەبرێن لە ئاخاوتندا. جا بۆئەوەی بەڕاستڕەوان ئەم پيتەبزوێنانە دەسنيشان بكرێن بۆخوێندنەوەی دروست كە لە نووسينی زوانی كوردييدا بەهەموو لاوژەكانيشيەوە، ڕوبەڕووی دەبينەوە، دەگەڕێتەوە بۆ ئەوە چەشنە نووسين و ئەو دەنگانەی لە ژێدەنگييانەوە Vocal Cords دەردەچن و دەبنە زار(Articulation : نطق) كە بريتييە لە بڕستيی(Ability : القدرة) جووڵەی بەرجەستەيی زوان(Language : لغة ) نەوەک ئەو پارچە گۆشتەماسوولكەی كە لەناو گوپی دەمدايە بەناوی زمان(Tongue: لسان)، ددانەكان، لێوان و چەناكە و بەشەكانی ناو گۆپی دەم و لاوەكييەكانی ديكەی كە تايبەتن پێوەی بۆ بەرهەمهێنانی زنجيرەيەک لەو دەنگانەی كە دەبنە پێكهێنانی كۆمەڵێک لە وشە و ڕستە. كۆی ئەمانە هەمووی زوان:Languageـی لێوەڕا پەيدادەبێت. نەوەک زمان( Tongue : لسان). گۆ(Phono : اللفظ) كە بەدوای زار دێت، پەيوەندە بە تێگەيشتن و دەربڕێنـ(Pronounce)ی ئەو دەنگانە و هاوێر(Distinct : تَمييز) و جياكردنەوەيان Separate بەشێوەيەكی ڕاست و ڕەوان. |
| ماموەستا ئەسعەد قەرەداخيی |
ئا A A
| ئارامی | لاتینی | ئاڤێستایی |
| ئا | A | A |
| پێرستی ئەلفبا جیاوازەکان لە مێژوو زمانی كوردییدا | |||
| 1) | یەکەمین پیتە | خەتی بزماری | زاگرۆس و نێوان دوو ڕووباران |
| 2) | یەکەمین پیتە | بەئەلفبای ئارامی | فینیقییەکان |
| 3) | یەکەمین پیتە | ئەلفبای پە‌هلەوی | سەردەمی ساسانی |
| 4) | یەکەمین پیتە | بەئەلفای ماسی سوراتی | ڕووخانی ساسانی هەتا عەباسی |
| 5) | دووەمین پیتە | بەئەلفبای دەئێنەبەرە | ئاڤێستایی |
| 6) | یەکەمین پیتە | بەئەلفبای جیلوە | ئێزدی |
| 7) | یەکەمین پیتە | بەئەلفبای لاتینی | جەلادەت بەدرخان |
| 8) | یەکەمین پیتە | بەئەلفبای(گرلیکی : رووسی) | ع. شەمۆ و قەناتێ کوردۆڤ |
| هاوێژی ئەم پیتە بەئەم كلۆجە دەبێت | ده‌م ده‌کرێته‌وه به‌ته‌واوه‌تی، زار به‌مه‌ڵاشووی خواره‌وه‌وه ده‌نووسێت، باده‌رکردن له قوورگه‌وه بۆ ده‌ره‌وه‌ی ده‌م |
| دەنگ | پیت | وشە |
| بچووکترین دەربڕینە کە لە دەمەوە دێتەدەر
واتا کورت‌تر ناکرێتەوە. |
پیت یان تیپی ئا بەشدار دەبێت لە دروستکردنی پەیڤ.
بەلابردنی ئا واتای واژەکە دەگۆڕدرێت |
بەڵێ ، ئەرێ
ئا : ئاغا A : atom |
به‌پێی ئەلفبای ئارامی. ئه‌م تیپه له تیپه‌کانی بزوێن یان ده‌نگدێره یان vowal. ئه‌م تیپه به‌پیتی( د، ر ، ڕ ، ز ، ژ ، ۆ ، وو ، ه) وه نانووسێت، به‌ڵام به‌تیپه کانی دیکه‌وه ده‌ڵکێت.
ئا ¹/A: ئاکـ:1 ) به‌ڵێ. :: ئا به‌ئه‌و جۆره گوتت.( گۆتت، وتت)[ گۆتن]. وه‌ڵامی پرسیاره به( ئه‌رێ) به ڕاست زانینی گوفته‌ی که‌سێک. :: چوویه ماڵی خاڵۆت ؟ ئا . :: ئا ! با بچیین. 2) :: به‌تایبه‌تی منداڵ( ئا) له جیاتی( به‌ڵێ یان ئه‌رێ) بەکارده‌هێندرێت.
| تێبینی |
| وشەی( ئا) لێرەدا بۆ پشتڕاستکردنەوە یا دڵنیابوونەوە دێتە گۆکردن یا نووسین. |
ئا ئا/a a: نتـ: به‌ڵێ به‌ڵێ( ڕه‌نگه کورتکراوه‌ی ئارێ ئارێ)یه. 1) بۆ جه‌ختکردنه. :: ئائا، ئاها، هاها. 2) له کاتی واقوڕوومان یان دەربڕینی بێزاری دا به‌کارده‌برێت، هەندێ دەنگی دیکەمان هەیە لە زمانی کوردی‌دا هاوشێوەی ئائا لە دۆخی جیاوازدا بۆ نموونە :: په‌ح، په‌ححا، پیاح، پییک، حا، حه‌کوو.:: واه _ واهـ، هه‌رک، هه‌و، هه‌یها.
ئائانە/aane: ئاکتـ:[ هـ] ئائانی. 1) ئائەوە. 2) ئەوکاتە. 3) ئائەوانە. ئائوونە/aûne: ئاکش:[ هـ] ئائونی. 1) ئائەوە. 2) ئائەوانە : ئامرازی هێمایە بۆ دوورتر. ئائی … ه/aî …e: شڕ:[ هـ] :: ئائی… ی. :: ئەو…. ه. ئائینە/aîne: نتـ:[ هـ] ئائینی. 1) ئائەمە. 2) ئا ئەمانە.{ وشەنامە : بێ‌دار، ل، 25}
ئاباێ ئاناێ/abaê anaê: شڕ:[ کباش][ ئا+ باێ+ ئا+ ناێ]{ فەرهەنگی باشوور، ل، 41} :: گاهس باید یان نە.
ئادەی/adey: شڕ:[ ئا+ دەی] دادەی.
ئابڕۆ/abiřo: شڕ:[ ئا+ بڕۆ] دابڕۆ.{ پێشگرە بۆ دەنەدان و هاندان}.
ئادەنگ/adeng: شڕ:[ ئا+ دەنگ] دادەنگ: دەنگ مەکە. بێدەنگ بە، قوڕوقەپ.{ ئا لێرەدا بەواتای( مەکە) دێت}.{ ناهید، ل، 17}.
ئا ² /A: ئمـ: 1) :: ئاوه‌ره. :: ئاده‌ی. :: چوویه ماڵی خاڵۆت ؟ ئا ئا و ئا.{ دڵنییاییه‌کی پتر نیشان ده‌دات} >< نا نا، نا، نه‌ء.
| یه‌که‌مین پێشگره له زمانی کوردییدا، به‌کارده‌هێندرێت بۆ | |||||
| ئاگادارکردنه‌وه | پرسیار | سه‌رسوورمان | گازکردن | گومان | هاندان |
| ئائه‌مه‌تا | ئاخۆ | ئابرا | ئاده‌ی | ||
2): پبـ: پاشبه‌ندی ئامرازی( زه‌رف)ه. پاش ئه‌م ووشه‌یه به‌دوای(له)دا دێت ئه‌میش بەدوایه‌وه ده‌نووسێت. :: ئا له قامووسدا هه‌یه، نانی له ماڵدانییه. 3): خسسـ:
| له کرمانجی( کورمانجی) باکوورییدا زمانی کوردی ئامرازی خستنه‌سه‌ر بۆ مێیینه‌یه | |||
| kirmancî bakûr | kirmancî nawenid | ||
|
که‌چا من:Keça min |
کەچ + ـا : Keç+a | کیژی من | کیژی من |
| خۆ‌یا ته: Xoya te |
خۆی+ ـا :Xoy+ a |
خوشکی تۆ | خوشکی تۆ |
|
مه‌هینا ئۆسۆ: Mehîna Oso |
مه‌هین+ ـا ، Mehîn+ a | مایینی ئوسمان | مایینی ئوسمان |
|
ده‌شتا موشێ : Deşta Muşê |
ده‌شت+ ـا : Deşt+a |
ده‌شتی موشێ | ده‌شتی موشێ |
|
ما‌لا من: Mala min |
مال+ ـا : Mal+ a |
ماڵی من | ماڵی من |
| تێبینی |
| پیتی( ـا ) ده‌بێته( ی) له‌کرمانجی ناوه‌ندی. |
ئا ³ /A: ف: 1) پاشگرێکە بەدوای ڕەگی فرمانەوە دێت و وشەیەکی نوێ لە ئاوه‌ڵناوی بکه‌ر دروستدەکات
| ڕەگ و ناو | ئاوه‌ڵناوی بکه‌ر | چاوگ |
| بین | ( بین+ ئا) بینا | بینین |
| توان | ( توان+ ئا) توانا | توانین |
| خور | ( خور+ ئا) خورا | خواردن |
| ڕو | ( ڕو+ ئا) ڕوا | ڕۆنین |
| زان | ( زان+ ئا) زانا | زانین |
| ترس | ( ترس+ ئا) ترسا | ترسین |
| ترش | ( ترش+ ئا) ترشا | ترشین |
2) : ئه‌م ده‌نگه به‌زۆری فرمانی ئه‌و تۆ دروستده‌کات که له‌خۆوه ڕووده‌ده‌ن، که کاری کارا بکه‌ر تێیدا ماندوو نابێت.
| ڕەگ | کاری کارا بکه‌ر | چاوگ | |
| گل | گل+ ـا : گلا | gila | گلان |
| هه‌ژ | هەژ+ ـا : هه‌ژا | heja | هەژان |
| دڕ | دڕ+ ـا : دڕا | diřa | دڕان |
| پس | پس + ـا : پسا | pisa | پسان |
| نووس | نووس + ـا : نووسا | nûsa | نووسان |
| ڕم | ڕم + ـا : ڕما | řima | ڕمان |
| خلیسک | خلیسک + ـا: خلیسکا | xilîska | خلیسکان |
کارا له ئه‌م کارانه‌دا ده‌وری دڵخوازی نییه، چونکه بێخوازی ئه‌و ڕووده‌ده‌ن. 3) : ئه‌م پاشگره( ا ) له ئایینده‌دا ده‌بێته( ێ).
| ڕابردوو | داهاتوو |
| ترسا | ده‌ترسێ( ت) |
| سووتا | ده‌سووتێت |
| رژا | ده‌رژێت |
| دیترا | ده‌دیترێت |
4) پاشگرێکه له زمانی کوردی وه‌ک ئاوه‌ڵکار له کرمانجی باکووردا کارده‌کات به‌رانبه‌ر به( به …. دا) یان( له …ه‌وه)ی سۆرانی.
| نا‌ڤرا | به ناودا |
| پاشدا | به پاشدا |
| پار‌ڤا | له پاره‌وه |
| پارا | له پێشه‌وه |
| نێزکڤا | له نزیکه‌وه |
| ژ دوور‌ڤا | له دووره‌وه |
| ژ ئێڤاردا | له ئێواره‌وه |
5) له‌ره‌گی( ئاریا، ئاریان، ئێریا)وه‌هاتووه، ئا‌ڤێستایییه، قه‌دی( ئا) نیشانه‌ی مێ یینه‌یه بۆ نموونه( ئه‌سپا) واته( مایین).
ئا 4 /A: ن:[ کناو، مکـ] کورتکراوه‌ی وشه‌ی ئاغایه. بەواتای گەورە. :: ئامیرزا حه‌سه‌ن. :: ئایی فڕۆهیر.
ئا 5 /A: ن:1) نیشانه‌ی باشترینه بۆ ده‌سته یان پله‌وپایه‌ی پێناسه‌ی پێبکرێت. 2)[ فیز] کورتکراوه‌ی: ampere نیشانه‌ی بۆمبای ئه‌تۆمییه. 3)[ مۆسیقا] نۆته/a – mol یان a – dur ئەیە. 4)[ کیمیـ] نیشانه‌ی گازی( ئا‌رگۆن _ ئه‌رگۆن)ـه. 5)[ واز] له‌گه‌مه‌ی کاغه‌زدا نیشانه‌ی( ئاس)ـه. 6)[ ئای تی] ڕەنووسی شانزه شانزەیی، بەرانبەر21 دەدەیی.[ ئینگـ : A¹]{ zkurd}
| تێبینی |
| 1) بە ئەلفبای ئارامی لەزمانی کوردییدا هەندێک گرفت بۆ پیتی( A ) لاتینی دروست دەبێت. یەک لەوانە گۆکردنی شێوەکانی بە زمانی ئینگلیزی، فەرەنسی، ئیتالی تا دەگاتە زمانی تورکی و شێوەی گۆکردنی لەو زمانانە کاریگەری هەیە لە شێوەی نووسینی A بۆ ئەم شێوانە ( ئا – ئای – ئە – ئەی)، هەڵبەت ئەمەش کۆمەڵێک تەگەرە بۆ ڕاستنووسی زمانی کوردی دروستدەکات. |
| 2) ئارێشەی دووەم ئەوەیە کە زۆربەی دەستەواژەکانی زانستی لە زمانانی ئەوروپی یەکانەوە لەڕ‌ێگای زمانی عەرەبییەوە هاتوونەتە نێو زمانی کوردی بە واتایەکی دیکە دوجار هەموار دەکرێن تا دەگەنە بەر گوێی خوێنەر یان بیستەر. |
ئا 6 /A: جنـ:[ هـ] 1) ئه‌و. 2) هه‌بوون( ئامنه _ هی منه) هی، هین.
ئاب ¹ /ab: ن:[ پە‌هلەوی: ap][ لە فارسی‌دا( ئاپ) سووککراوە بۆ( ئاب)]
| لە فەرهەنگی زمانی ئاڤێستادا، وەها تۆمارکراوە 547 | ||
| گۆکردنی بە کوردی | زمانی ئاڤێستایی | واتای بە ئینگلیزی |
| ئه‌پ | pa | water |
|
نەشناس |
شناس |
|||
|
تاک |
کۆ |
تاک |
کۆ |
|
|
شێوەزاری کرمانجی باکوور |
ئابەک |
ئابەکە |
ئابەکان |
|
|
شێوەزاری کرمانجی ناوەند |
ئابێ ، ئابێک |
ئابان |
ئابەکە |
ئابەکان |
|
شێوەزاری هەورامی |
ئابێوە |
ئابێ ، ئابن |
ئابێ |
ئابەکێ |
ئاپ، ئا‌ڤ، ئاو: پێکهاتووه لە شله‌یه‌کی بێچێژ و بێبۆنه، ئاوێته‌ی ئۆکسجین وهایدرۆجینه . فۆرمووله کیمییایه‌که‌ی H²O یه. لەسروشتدا به ئه‌ندازه‌ی سێ له‌چواری گۆی زه‌ویدا پۆشیوه. له‌پله‌ی 100 ی گه‌رمایی ده‌بێت بەهه‌ڵم، له پله‌ی هیڤۆک/ سفردا ده‌مه‌ێت و دەبێت بەبەفر.
| یه‌که‌مین پێشگره له زمانی کوردییدا به‌واتای ئا‌ڤ بێت. که له‌گه‌ڵ وشه‌ی تردا یه‌کده‌گرێت، واتایه‌کێ نوێ ده‌به‌خشێت |
| ئابات، ئابجۆ، ئاباد، ئابان، ئابدار، ئابده‌ستخانه. |
ئاب ئاته‌شنما/ab ateşnima: نتـ:[ مجـ][ ئاب+ ئاتەشنما] مه‌به‌ست له شه‌رابی ئاڵ و سووره، که کینایه‌یه بۆ شه‌راب.
ئاب ئاشنا/ab aşina: نتـ:[ وەرزش] ئا‌ڤناس، مەلەوان.
ئاب ئه‌نبار/ab enbar: نتـ:[ ئەند][ ئاب+ ئه‌نبار] ئاوی ئه‌ستێلی گه‌وره‌ی ڕووپۆشراو، شوێنی عه‌مباركردنی ئاو.
ئاب ئه‌نگوور/ab engûr: نتـ:[ ئاب+ ئه‌نگوور] ئاوی ترێ، که کنایه‌یه بۆ شه‌راب یاخود مه‌ی.
ئاب به‌ها/ab beha: نتـ:[ ئاب][ ئاب+ بەها] به‌های ئاو: ئه‌و پاره‌یه‌ی له‌بری ئاوی خواردنه‌وه ده‌درێت.
ئاب جۆش/ab coş: نتـ:[ ئاب+ جۆش] ئاوی کوڵاو، ئاوی به‌کوڵ.
ئاب زنده‌گی/ab zindegî: نتـ:[ فار][ ئاب+ زنده‌گی] ئابی حه‌یات، ئاوی حه‌یات.
ئابساڵ/absaľ: نتـ:[ فار][ ئاب+ ساڵ] تەڕي ساڵ.