ج
| ئارامی | لاتینی | ئاڤێستایی |
| ج | c | j |
: تیپی جیم بەئەلفبای ئارامی پێنجەمین تیپە( ج )، بەبە ئەلفبای لاتینی سێهەمین تیپە ( c)، بەئەلفبای دەئێنەکەرد بیست ویەکەمین( j ) پیتە. لە کۆی پیتەکان وە نۆهەمین تیپە؛ لە تیپە دەنگدارەکانی زمانی ئاڤێستا، بە ئەلفبای جیلوە پێنجە مین تیپە.
| هاوێژی ئەم تیپە بەم کلۆجە دەبێت | لێو کەمێک دەکرێتەوە، ددانەکان نیزیک جووتبوون دەبێت. زمان بە بەشی پێشەوەی مەڵاشوو دەنووسێت. با لە قوورگەوە دەردەچێت بۆ دەرەوەی زار . لەرزۆکی پێشەوەی ( ئاوازدارە)، وەک دەنگی( ج)ی فارسی فۆنێمی تەگەرەیی ( Obstruent )یە، تیپێکە لە پیتە دەنگدارەکانی زمانی کوردی. |
1) بە حیسابی ئەبجەد دەکاتە ژمارە( 3 ). 2) گۆڕانکاری لە نێوان تیپی( ج) و تیپی( چ) : بنج _ بنچ : جێڕ _ چێڕ : بنجک_ بنچک. 3) گۆڕانکاری لە نێوان تیپی( ج) و تیپی (ژ) : :: لافجە _ لاوژە. :: تانجی, تانژی. 4) گۆڕانکاری لە نێوان تیپی( ج) و تیپی (گ) :: جێژن _ گێژن. :: گێج _ گێژ.
| تێبینی |
| دراجە، دراغە : aG vrad _ دراژ( پەهلەوی)_ درێژ ( کوردی)، جەم _ ژەم}{ قزڵجی، ل، 123}. |
| تێبینی |
| لە هەندێک ووشە جا چ لەسەردەمی ئاڤێستا و جا چ لە سەردەمی هەورامی کۆندا دەنگی ( ج) و( ی) دەگۆردرێت وەک( یەوە:yewe ) (جەوە) بۆ( جۆ) یان( یاگە : yage) بۆ( جاگە یان جێگا). هەروەها لە نێوان زمانی ئێنگلیزی و دانیمارکی کە وشەی( جوڵای) juli -july ( یولی) دەگووترێت یان julia کە بە ئیتاڵی و ئینگلیزی بە جوڵیا دەگووترێت بەڵام لە زمانی دانیمارکی بە یولیا دەگووترێت} |
{ جا گەش لەیلاخ بۆ، هەوار فرێ سەر || شێ بە یاو گەوێش شۆخ بێ ئەندێش }{خانا}.
جا ¹ /ca: ئاک:1) ئەیرە، ڤێرێ، ئێرە، ئیزا( شەبە)، ئێرهە(کباک)، ڤر، هر، لها، ئەیروانە، پێن، ئەگرە، چوندە( هـ)، ئێروانە، ئیمكە، ئێرانە، لەیرە. 2) سا، دەسا، ئیدی. :: جا جارێكیتر سستی نەكەی. :: جا من نایەم، بزانم چی دەكەی ؟. 3) كەوابوو، كەوایە. :: جا با بێت. :: جا با بڕوات.
جا ² /ca: ن:[ پەهلەوی: giyāk]1) جاگە( هـ)، جێ، جێگا، جێگە( کناو)، جهێ : cihê، جی : cî( کباک، کباش)، جیهـ : cîh، شوون،( کباش)، شوند : ŝund، شوێن( کناو)، ڤێجام : Vêcam، یاگێ( هـ). 2) ئاقار، ئاست، حاست 3) نوێن. 4) داڵدە.
| لە فەرهەنگی زمانی ئاڤێستادا، وەها تۆمارکراوە. ل. | ||
| گۆکردنی بە کوردی | زمانی ئاڤێستایی | واتای بە ئینگلیزی |
| گیاتی | itAg | |
جائاستە/caasite: ئان:[ هـ] بەجێماو، دواكەوتوو. جائاسمە/caasime: ف:[ هـ] بەجێهێشتن. جائەسمە/caasime: ف:[ هـ] جائاسمە، بەجێهێشتن.
جائە/cae: شڕ:[ هـ][جا+ ئە] ئەوجێگە. جائەوەبێیەی/ca ewebêyey: كتن:[ هـ][ جا+ ئەوە+ بێ یەی] جێبوونەوە.{ وشەنامە. ل. 316}. جائەوەكریای/ caewekiryay: كتپ:[ هـ][ جا+ ئەوە+ كریای] جێ كرانەوە. جائەوەكەرڎەی/caewekerđey: كتن:[ هـ][ جا+ ئەوە+ كەردەی] جێكردنەوە. جائەوەگرتەی /ca ewegirtey: كتن:[ هـ][ جا+ ئەوە+ گرتەی] جێگرتنەوە.
جابەجا/cabeca: نتـ:[ هـ][جابە+ جا] جێبەجێ. جابەجاكریا/cabecakirya: ئانفا:[ هـ][ جابەجا+ كریا]( جابەجاكریێ) جێبەجێكراو. جابەجاكریای /cabeca kiryay: كتپ:[ هـ][ جابەجا+ كریای] جێبەجێكران. جابەجاكەر/cabecaker: نفا:[ هـ][ جابەجا+ كەر(كەردەی)] جێبەجێكەر. جابەجا كەرڎەی/cabeca kerđey: كتپ:[ هـ][ جابەجا+ كەرڎەی] جێبەجێ كردن.{ وشەنامە، ل، 316}.
جاپا/capa: نتـ:[ هـ][جا+ پا] شوون پا، پاجینگە، جی خوەێەوکردن.{ فەرهەنگی باشوور، ل، 230}.
جات/cat: ئاکتـ:[ کباش][ جا+ ت] پاشگر کوومەڵ. جی ت. جاتان/cat: ئاکتـ:[ کباش] جیدان، جێتان( کناو). جاتی/catî: ئتــ: لەجیاتی : لەشوێنی.{ فەرهەنگی باشوور، ل، 230}.
جاجا/caca: ئاکتـ: جاروەجارێ. گوڵەوەگوڵە. وشەێ نەنوومەتی.
جاخەمان/caxerman: نتـ:[ کباش] شەبیە، شوونەخەرمان، جی خەرمان.
جاخسن/caxisin: کتن:[ کباش][ جا+ خسن] 1) گرتنەوێ ئەنام. 2) حالی کردن. 3) رەختاوخسنەوە.
جاد/cad: نتـ:[ کباش][ جا+ د] جات، جێت. جادا/cada: نتـ: وەمل نەگرتن. جیەوکرد. جادار/cadar: ئانفا:[ جا+ دار( دارەن)] سجا، هەڵکەفتێ. چەرخەنشین. هەڕاق. :: ماڵ جا دارێگە. وەجێ، ماقووڵ. جاڎار/cađar: ئانتـ:[ هـ][ جا+ دار]1) بەڕێز وحورمەت، خاوەن پلە. 2) جێنشین(وەكیل)، خەلفە، جێدار. 3) بەجێ وعاقڵانە. جاڎاری/cađarî: نچ:[ هـ] جێنشینی، جێداری، خاوەن پلەیی. جادان/cadan: کتن:[ کباش][ جا+ دان]1) جیەوکردن. 2) جی ئۊیە. 3) وە مل نەگرن. جاداین/cadayin: نتـ:[ کباش]1) وەمل نەگرتن. 2) جیەوکردن. جادە/cade: نتـ:[ کباش] جی تنە. جادەس/cades: نتـ:[ کباش][ جا+ دەس]1) دەسگرینە( دەستگیر). 2) رێە. 3) جێدەست.
جاگە/cage: ن:[ هـ][ جا+ گە] جێ، جێگا، جێگە، شوێن. جاگر/cagir: نفا:[ هـ][ جا+ گر(گرتن)] جێگر، جێگاگر. جاگرتە/cagirte: نفا:[ هـ][ جا+ گرتە (گرتن)] جێگیربوون، جێواری: دانیشتوی هەمیشەیی لەئاوایی دا. جاگرتن/cagirtin: كتن:[ هـ][ جا+ گرتن]1) جێگیربوون، جێواری. 2) جێگیركردن. جاگری/cagirî: نچ:[ هـ][ جا+ گر( گرتن)+ ی] جێگری، جێگاگری.
جالەق/caleq: ئانتـ:[ هـ][ ڕۆژ][ جا+ لەق] جێگالەق. جالەقبوون/caleqbûn: كتن:[ هـ][ ڕۆژ][جالەق+ بوون] جێگا لەقبوون.
جام/cam: نتـ:[ هـ][ جا+ م] جێگەی من، شوێنی من. جامەنە/camene: نتـ:[ هـ][ جا+ مەنە]1) بەجێماو، جێماو، دواكەوتوو. 2) میرات، كەلەپور.
جاوەجا/caweca: نتـ:[ هـ][ جا+ وە+ جا] هەرئێستە، جێبەجێ. جاوەرجا/cawerca: نتـ:[ هـ][ جا+ وەر+ جا] جێبەجێ، دەسبەجێ، هەر ئێستە. جاوەنە/ cawene: نفا:[ هـ][ جا+ وەنە] جێڕاخستن، نوێن داخستن.
جابە/cabe: ن:[جێۆ][ ؟] دۆڵ و شیوی قەدی كێو.{ بە ڕەشەڕێحانێ كەشین دەبوو لەجانەجابەی دەلەندی}{فۆ لكلۆر}
جاپلووس/caplûs: ئان: چاپلووس، ڕیاکاری، زمانلووس. جاپلووسی/caplûsî: نچ:[ جاپلووس+ ئی] چاپلووسوو، ڕیاکاری، زمانلووسی.
– جات ¹ /cat– : یەكەمین پاشگرە لەزمانی كوردییدا لە ناوچەی( كۆیە) بۆ كۆی میوە دەگوترێت. :: سەوزەجات. :: میوەجات.
جات ²/cat: ن: پاتاڵ، پەڕۆ، پرپۆڵ، پۆت، جوتر، چات، ڕێزاڵ، سیپاڵ.{ خاڵ، ب 2، ل، 8}
جات ³/cat: ن: مەی.[ ئینگـ: sprit].
جاتانە/catane: ن:[ گیان] جاڵجاڵۆكە، جۆڵاتەنە، كاكڵەموشات.
جاترە/catire: ن:[ ڕوو][ خوار] ئەزبێ، ئەزبۆلە، ئەزبێڵە، ئەزبی، ئەزبیلە، بوودینە، جانترە، جەتر، جەهتەر( هـ)، جعیدۆک، کاکوتی، مەرزەكەو، هەزبێلە( هـ)، هەوزە ، هەزبی، هەزبیلە، هەزبیەکیویلە : گیایەكی گەڵا بارییكە، نزیكەی 30 سم بڵند دەبێت، ماڵی وكێوییە، بۆنیخۆشە، لە تەرخون دەچێت، وەک بەهارات دەکرێتە ناو چێشت و دانوولەی نۆكی دەكرێت. بۆنی لە بۆنی نەعنا دەچێت، ڕۆنی جاترەی لێدەردەهێندرێت بۆ مەبەستی پزیشکی. جاترە بۆ هەرس كردن باشە، بۆ سک ئێشه باشه، وه هۆش وههست زیاددهکات و ئارهزوی خواردن زیادهکات، وه بۆ کۆکهش باشه..[ عب: זעתר : زعتر ][ لا: thyme].
| تێبینی |
| بۆ بیننی وێنەی جاترە کلیک لە سەر پەیڤە لاتینیەکان بکە. |
جاترە كێویلە/catire kêwyile: نتـ:[ ڕوو] مەرزە، مەدەگوش، گوێمشكە، هەزبیەكێڤیلە، نەعنای كێوی : گیایەكی بەهاریی كێویییە لەجاترە دەچێت، بۆ ژانەسک جۆشدەردێت و دەخورێتەوە.[Bot: thymus vulgaris]. جاترەی ئەسپ/catirey esip: نتـ:[ ڕوو] چەوەنە، ڕێحانە كێویلە، سەرەچۆلەكە : جۆرە ڕووەكێكە گەلاكەی تووكنە، گولەكەی پەمبەیییە. جاترەی فارسی/catirey farisî: نتـ:[ ڕوو] جۆرێكە لەجاترە، گوڵێكی پەمبەیی هەیە، بۆنێكی خۆشی لێدەگیرێت، بۆ مەبەستی پزیشكی بەكاردەهێندرێت.[ Bot : headed thym].
جاترۆفا/catirofa: ن:[ ڕوو] دەوەنێكە شیراو لە قەد و گەڵاكەی دەگیرێت، دەرمان لە تۆوەکەی دەردەهێندرێت.
جاتۆل/catol: ن: بووكەدارینە، بووكەبەبارانێ، داوڵ، داهۆڵ. جاتۆڵباز/catoľbaz: ئانتـ:[ جاتۆڵ+ باز] فێڵباز، گەڕباز.{ وشەنامە، ل. 316}.
جاجر/cacir: ن:[ خوار][ کباک، زا] جۆرە شیرینەمەنی یەکە لە هەنگوین و كاكڵەگوێز دروستدەكرێت.
جاجک ¹ /cacik: ن:[ خوار] جاجیک، تازاتزیكی( گرێكی) : خواردنێكی گرێكی ساردە، بریتییە لە ماست، سیر، كاهوو یا ئاروو( خەیار) ئامادە دەکرێت.
جاجک ² /cacik: ن:[ ڕوو][ خوار] جاجكە، جاچک: بەنیشت، بنێشت، بنیشت، بەنووشت، وێژەن( هـ)، بریژە: شیلەی دارەبەن. جاجكەپالمە/cacike palime: نتـ:[ ڕوو][ خوار] بنیشتێكە لە گیای پاڵمە دەگیرێت، زۆر تاڵە ، پێشەكی لەسەر بەردی پان و خاوێن هەڵیدەخەن و ئاوی لێدەپرژێنن تا بەمجۆرە تاڵییەكەی دەڕوات ودەبێتە بنێشتێكی خۆش. جاجكەتاڵە /caciketaľe: نتـ:[ ڕوو][ خوار ] بنێشتەتاڵە، بنێشتی خاو، وێژەنەتاڵە( هـ): شیلەی دارەبەن كە هێشتا نەكولێندرابێت. جاجكەتیڵە/caciketîľe: نتـ:[ ڕوو] بنێشتی خۆشنەكراوی دارەبەن كە تاڵە. جاجكەخۆشە/cacikexoşe: نتـ:[ ڕوو] بنێشتە خۆشكە، وێژەنی گریا(هـ): شیرەی دارقەزوانی كوڵپێدراو. جاجكەشنگ/cacike şing نتـ:[ ڕوو] بنێشتێكە لە شنگ( ئەسپینگ) دەگیرێت و لە بنێشتەكانی دیكە شلترە. جاجک خۆشكردن/cacik xoşkirdin: كتپ: بنێشت خۆشكردن:1) كوڵاندن وپاڵاوتن وقاڵكردنی بنێشت. 2) جاویین و نەرکكردنەوەی بنێشتی ڕەق. كە منداڵ نازانێت بیجاوێت لەبەر ڕەقێتی، ئەوجا گەورەساڵەكان نەرمی دەكەن و پاشان دەیكەنە دەمیانەوە.
جاجگ/ cacig: ن:[ ڕوو] جاجک. جاجگەگزک/cacigegizik: نتـ:[ ڕوو][ خوار][ کناو][ جاجگ+ ئە+ گزک] لەهەموو جاجكەكانی تر بەنرختر و خۆشترە. جاجگ تیەڵە/cacig tiyeľe: نتـ:[ ڕوو][ کباش] بەنیشت تیەڵ و نە کوڵیاێ ک ئەڕای سارێژکردن زام خاسە.{ فەرهەنگی باشوور، ل، 230}. جاجگ خوەشە/cacig xweşe: نتـ:[ ڕوو][ کباش] بنێشتەخۆشە. جاجگ کەسێ دزین/cacig kesê dizîn: کتن:[ کباش] لاناوە لە دڵتەڕی کردن. جاجگ مێخۆڕ/cacig xêxweř: نتـ:[ کباش] شیرەێ دار وەن ئەڕاێ مۊ بڕین خاسە.{ فەرهەنگی باشوور، ل، 230}.
جاجم/cacim: ن: ئەبیال، جاجرم( کباک) جارجم، مەوج: تەنراوێکی سفتی ڕەنگاوڕەنگی خوریییە، بەدەستدەچندرێت وبەرهەمێکی خۆمالێ کوردییە. جاجمی شەقە/ cacimî şeqe: نتـ: جاجمی بەن وتازەشەقنەکراو. جاجم کەر/cacimker: نفا:[ جاجم+ کەر( کەرڎەی)] جاجمکەرە: وەستای جاجم. جاجم کەرڎەی/cacim kerđey: کتپ:[ جاجم+ کەرڎەی] جاجم دروستکردن. جاجمۆ/cacimo: ئاکتـ: بەجاجمەوە. جاجمەنە/cacime ne: ئاکتـ:[ هـ] لەجاجمدا. جاجمین/cacimîn: نچ:[جاجم+ ئین] جاجمینە : هەرچی لەجاجم دروست بکرێت.{ وشەنامە، ل، 316}. جاجیمان/cacîman: نتـ:[ پیشە][ ڕۆژ] ڕیسێكی تایبەتییە بۆ جاجم، ئامادەكرابێت و كە بدرێت بە جۆڵا تا جاجمی لێدروست بكات.
| پڵاس/piľas: ن:[ پیشە][ هـ] بەڕەی دەزوو، ڕایەخی کەم نرخ، جاجمی سپی. |
جاجوو/cacû: ن:1) دژ. 2) دوژمن، نەیار. :: ئەو دوو برایە بوونەوە جاجووی یەکتری. 3) زێز یەکتران زوورم ئەڕای مناڵ.
جارجوور/carcûr: ن:[ کباک] ساچوورێ تڤەنگان یێ کۆ گولەیان د خین ناڤ.
جاچک/caçik: ن:[ خوار][ فە، دەر، لک] بەنیشت، بنێشت، بنیشت. جاچکە/caçike: نتـ:[ خوار][ جاچک+ ئە] بەنیشت، بنێشت، بنیشت، وێژەن، ژاژکە. جاچکەتاڵە/caçiketaľe: نتـ:[ خوار][ جاچکە+ تاڵە] بنێشتەتاڵە، جاجکەتاڵە: شیرەیێکە لە داری قەزوان دەگیرێت. جاچکەخۆشە/caçike xoşe: نتـ:[ خوار][ جاچکە+ خۆشە] بنێشتی خۆشکراو و کوڵاوە، بنێشتی پوخت.
جاچۆل/caçol: ن:[ هـ] جادوو، تەلەسم. جاچۆلگەر/caçolger: نفا:[ هـ] جادووگەر. جاچۆلگەری/caçolgerî: نچ:[ هـ] جادووگەری.
جاخ ¹ /cax: ن:1) ئاورگە، پەرژین، چەپەر: دیوارێكە لە دار و دەوەن دروست كرابێت. 2) شیشی كەباب. 3) زێد، نیشتیمان، خاک، ووڵات. 4) قەباڵەی موڵک. 5) جێگەی ئاگر. 6) كاكڵی سەرتوێڵ.
جاخ ² /cax: ن:[ ڕەوا] جاغ : جۆرێكە لە تووتنێی، لە توورەكەی گەورەترە ولە تەلیش گچكەترە، جارجارە لە مشەما دروست دەكرێت. جاخچە/caxiçe: نتـ:[ جاخ+ چە] كیسەی تووتنێیە و لە جاخی چكۆڵەترە. جاخولكە /caxulike: نتـ:[ جاخ+ ئولكە] جاخی گچكە.
جاخسووک/caxsûk: ن:[ کشت][ ئەردە] داس، داسک، داساچلۆ( کباک)، کەلەندۆ( کباک): ئاسنێکی کلکدارینی دەم کەوانەییە دروێنەی پێدەکرێت.
جادە/cade: ن:[ ئەند] جاددە، كاروانەڕێ، ڕێگەی پان و كوتراوە. :: لەكاتی پەڕینەوەدا، بەسەر هێلی پەڕینەوەی جادەدا بڕۆ. جاددە/cadide: ن: جادە، كاروانەڕێ، ڕێگە ی پانوپێكوتكراو. جاددەسازی/ cadidesazî: نفا: ڕێگەسازی، هونەری دروستكردنی جاددە. جادەرە/cadere: نتـ:[ هـ][ جا+ دەرە] بەجادەدا بەرەوخوار. جادەڕێ/cadeřê: نتـ:[ جادە+ ڕێ] پانەڕێ، شەقام، شاڕێ. جادەقیلی /cadeqîlî: نتـ:[ کباش] رێ قیلتاو( قیرتاو) کریاێ. جادەكوتەرەوە /cadekuterewe: نتـ:[ ئامێر] رۆڵە، مەكینەی كوتانەوەی ڕێگە. جاددەكوێرە/ cadidekuêre: نتـ: جاددەی بەستراو وبێڕێگای دەرچوون. جاددەی تەسک/cadidey tesik: نتـ: كۆڵانی تەسک. جادەنە/cadene: نتـ:[ جادە+ نە] لە جادە دا.
| هەندێک لە جۆری جادە |
جادەی ئاسفاڵت/cadey asfaľit: نتـ: جادەی قیر تاو. جادەی ترانزێتی/cadey tranzêtî: نتـ: جادەی تایبەت بەهێنان وناردنی كاڵای دەركزە و بەركزە. جادەی خاكی/cadey xakî: نتـ: ڕێگایەك كە خۆڵ وخاكی بێت. جادەی زیخڕێژ/cadey zîxřêj: نتـ: جادەی خۆشكراو كە زیخ و چەو بە سەریدا ڕێژراوە و پان كراوەتەوە.
جادر ¹ /cadir: ن:[ ڕوو] جاترە.
جادر ² /cadir: ن: Kevne navek mêran(peyayan) zelamane.
جادۆری/cadorî: نتـ:[ هـ] بەجادەدا بەرەوژوور.{ ناهید، ل، 383}{ وشەنامە، ل، 316}.
جادوو/cadû: ن:[ لە پەهلەوی: یاتووک:yatûk , یاتووکیە:yatûkye نۊسریاس ][ فارسی نوێ: جادوو]1) ئەفسوون، بامبوول( ل)، باربەژن، تەلەسم، تشتوو، جاپۆل، جاچۆل، چاوبەست، دەم بەست، زاربەست، سێحر، سێعر. 2) جی دوو.
| لە فەرهەنگی زمانی ئاڤێستادا، وەها تۆمارکراوە. ل. | ||
| گۆکردنی بە کوردی | زمانی ئاڤێستایی | واتای بە ئینگلیزی |
| یاتوو | uutAY | |
{ ئەسیری تاری گیسوتم هیلاكی چاوی جادووتم || شەهیدی تیخی ئەبرۆتم دەسا عیسای زەمان بایی }{ تایربەگی جاف}. جاڎووان/cađûan: نتـ:[ كۆ] جادووبازان. جادووانە/caduwane: نتـ:1) جادووگەرئاسا، سیحر ئامێز، یا ئەوەی پەیوەندی بەجادوووە هەبێت. 2) فرەجوان و سەرنجاڕكێش. جادووئافرێن /caduwafrên: نتـ: ئەفسوون كردگار. جادووباز/cadûbaz: نتـ:1) جادووكەر، جادووگەر، ئەفسوونباز، سیحرباز، نێرەنگ. 2) تەنەكەیەكە لە زێڕ و زییو نووشتەی چاوەزاری لێدەنووسرێت. جادووبازی/cadûbazî: نچ: ئەوەی پێوەندی بەجادووبازییەوە هەبێت. جادووبەن/cadûben: نتـ: نووشتەی جادوو بەتاڵكەر یان دوواێ ک‘ ئۊشن جادوو بەتاڵ کەی. جادووبەند/cadûbend: نتـ: جادووبەن، تەلەسمكار، تەنەكەیە، كە لە زێر یا لە زیو نووشتووی چاو وزاری لێدەنووسرێت. جادووبەندی/ cadûbendî: نچ: تەلەسمكاری. جاڎووپەرست/ cađûperist: نفا: ئەوكەسی حەز یا بڕوای بەجادووهەبێت. جادووپیشە/cadûpîşe: نتـ: ئەو كەسەی جادوو بۆهەموو شتێ دەگرێتەوە. جادووزبان/cadûziban: ئانتـ: ئەو كەسەی كە زمانی وەک جادوو وایە. جادووزوان/cadû ziwan: ئانتـ:1) ئەو كەسەی كە جادوو دەزانێت وجادوودەنووسێتەوە. 2) زمانلووس، قسەخۆش. جادووژن/cadûjin: ئانتـ: ژنی جادووكەر. جادووستان/cadûstan: نتـ: مەڵبەندی جادووگران، جێگەی كۆبوونەوەی جادووگەران، وەیەكێک لەو مەڵبەندانە هێندستانە. جادووكار/cadûkar: نفا: جادووباز ، ئەفسوونگەر: كەسێک یا شتێک كەتوانای ئەنجامدانی جادووی هەبێت. جادووكەر /cadûker : نفا: ئەو كەسەی خواستی جادوودەخوازێت. جادووكردن/cadûkirdin: كتپ: فاڵگرتنەوە، ئەفسوونكردن. جادووگەر/cadûger: نفا: جادوونووس، باربەژنگەر، چاچۆلگەر، كووڵەنانی، فاڵچی: ئەو كەسەی جادوودەكات. جادووگەری/ cadûgerî: نچ: فاڵگرتنەوەی: ئەوەی پەیوەندی بەجادووگەرییەوە هەبێت. جادووگرتنەوە/cadûgirtinewe: كتپ: فاڵگرتنەوە، ئەفسوونكردن. جادوو لێكردن/cadû lêkirdin: كتپ: ئەفسوون لێكردن، تەلیسملێكردن، سیحرلێكردن. جادوونەژاد/cadûnejad: نتـ: ئەوەی كە بنەوبنەچەكی دەگەڕێتەوە سەرجادووكار، ڕەچەڵەكجادو. جادوونووس/cadûnûs: نفا: تەلەسم نووس. جادووی/cadûy: نچ: هونەری جادوو. جادی/cadî: ن:[ کباک] جادوو. جادیباز/cadîbaz: ئانفا:[ کباک] جادوو. جادیبازی/cadbazî : نچ: جادووبازی.
| چاوە جادوو/çawe cadû: نتـ:[ فیز] [ ئینگـ : magic ege]
چرا جادوو/çira cadû: نتـ:[ فیز] [ ئینگـ : magic lantern] ژمارە جادووییەکان/jimare caduwîyekan: نتـ:[ فیز] [ ئینگـ : magic numbers] |
جار/car: ئاک:[ لە پەهلەوی(جاوەر:cawer) نۊسریاس]1) بار، تاو، چەل، چین، حەل، هەل، دان، دەم، ڕا، سەر، كات، كەڕەت، كەش، كەشەت، گەڕ، گل. :: تا ئێستا تەنها جارێكی كوردستانم دیتووە. :: ئەوە هەتا نووكە گەلەت جاران هاتیەمالامە. .Cara yekê min tu li mala Azadî dîtî. {پپ}. Car pîroz di bin car qiloz di bin.{پپ}. 2) لەج، لەنج، هجەت. جاران/caran: نتـ:[ جار+ ئان]1) چەلان، وەختێ خۆ، لەپێشوو، كاتی ڕابردوو، دێرین، كۆنە، لە چاخانی پێشوودا، ئەوسا، بۆگەلە. :: جاران ئەو كاتانە بەفرەكی ئەستوور دەباری. :: دووجاران و سێ جاران. 2)[ کباش] وەرجلە ئییە. جارەكادی /carekadî: ئاكـ:[ کباک][ جارەكا+ دی] گاڤەكادێ، هەلەكادی، هەرهۆسا. :: جارەكا دی بزڤڕم دێ هێمەنک وە. جارەجارە/carecare: ئاكتـ:[ جار+ ئە+ جار+ ئە] تاوتاوە، وارەوارە، بێن بێن. جارەک /carek: ئاكتـ:[ جار+ ئەک] یەكجار، چەلێكی.{ جارەكێ د بێژن بەفرا سارە}{پپ}. جارەكەبتنێ /carekebitinê: ئاكتـ: تەنها جارێک. جارەكێ/ carekê: ئاكتـ: دەمەكێ، سەردەمەكێ، رۆژەكێ. :: جارەكێ ژ جاران. جارەكی/carekî: ئاک، كاتی( کباک)[ كە بەیارمەتی( ەک، ێک)، وەنیشانەی دۆخی تیان(ێ، ی) لەكرمانجیدا] وەختێک. جاربەجار/carbecar: ئاكتـ: جاربەجار، جاروەجارێ، جارجارێ. جاربوون/carbûn: كتن: پاتبوون، كەرەت كردن( وەک: دووپاتبوونەوە). جاربەجاریۆ/car ne carê: ئاكتـ:[ هـ][ جار+ نە+ جار+ یۆ] جارجارێک، جاربە جارە{ وشەنامە، ل، 317}. جارناجارێ/ carnecarê: ئاكتـ:[ جار+ نا+ جار+ ێ] جارە جارە. جارەوجارێ/êcarûcare: ئاكتـ:[ جار + ئەو+ جار+ ێ] جاربە جارێ، جارجارە. جارجار/carcar: ئاكتـ: جاروبار، ناوەناوە، جاربە جار، جارجارە، ماوەماوە، بەهەڵكەوت، جارناجار، بەڕێكەوت، بەپێی پێویست. :: جارجار سەرمان لێ دەدات. جارجارا /carcara: ئاكتـ: هندەک جارا. جارجارە/carcare: ئاكتـ:[ جار+ جار+ ئە] جارەجارە، نێوەنێوە، تاوەتا وە، هاورهئاووڕ( باد)، بێن بێنە. جارجاران/carcaran: ئاكتـ: جاری جاران، لەمەوبەر. جارچەن جارە/carçencare: ئاكتـ:[ جار+ چەن( چەند)+ جار+ ئە] هەلی چەندەم، نویەیێكی تر. جاروبار /carûbar: ئاكتـ:[ جار+ و+ بار] بڕ : جارجار. جارێ/carê: ئاكتـ، نفا: جارێ، جارێكی، گاهێ. 1) جارەک، یەكجار. 2) هێشتا، ئێستا. :: جارێ نەهاتووە، بەڵام زۆری پێناچێ دەگات. 3) كاتی تر، جارێكی تر. 4) چەلێ، ڕاوەستە: وشەیەكە بە ئاووكەش ناوە، وەكی تر كردارە. لە وەڵامی یەكێكدا دەڵێت. : دەنووم. دەڵێن: جارێ مەنوو. جارێتر/carêtir: ئاكتـ:[ جارێ+ تر] وەختێکی تر، کەڕەتێکی تر( دەفعەیەکی تر). جارێک/carêk: ئاكتـ:[ جار+ ێک] چەلێک، هەلێک، نۆرەیێک، كاتێک.{ كەچی جارێک نەمان دی بێیتە مزگەوت || دیارە، پیاوی خوانیت، دووركەوتی دووركەوت }{ پیرەمێرد}. جارێكان/ carêkan: ئاكتـ:[ جار + ێكان] جارێكیان. جارێكیان/carêkiyan: ئاكتـ:[ جارێك+ ئی]1) جارێک لە چەندجار. 2) یەک جار، جارێ وشا( هـ). :: جارێكیان میوان دەبم. جارێكی/carêkî: ئاكتـ:[ جارێک+ ئی] چەلێكی، چینێكی( کباک)، هەلێكی، جارنا، گاهێكی. جارێكیتر/carêkîtir: ئاكتـ:[ جارێكی+ تر][ پلەی بەراووردی دووەم] چەلێكی تر، هەلێكی دیكە. جارێو/carêw: ئاكتـ:[ هـ][ جار+ ێو] جارێ، جارێكی، چەلێ، چەلێكی. جاریۆتەر/caryoter: ئاكتـ:[ جار+ یۆتەر] جارەكی دیكە، جارەكادی، جارێتر. :: بڕیاری داوە جاریۆتەر یاری بەئاگر نەكات. جاری جاران/carî caran: ئاکتـ: جاروبارا. :: جارێک لەجاران: جارێ وە جەجارا.
جاراڤ/carav: ن: شووێنی شووشتن( ع : غسالە)
جارە ¹ /care: ن:[ ئەردە] ئوتوز، تاوێرەبەرد، جاڵە، سینەكەمان : بەردی گلاوەوەبۆ لە كێف.
جارە ² /care: ن:[ مۆسیقا] ئامرازێكی مۆسیقایە.
جارجم/carcim: ن:[ کباک] ئەبیال، جاجرم( کباک)، جاجم. جارجم، مەوج : تەنراوێکی سفتی ڕەنگاوڕەنگی خوریییە، بەدەست دەچندرێت و بەرهەمێکی خۆمالێ کوردییە. جارجیم/carcîm: ن:[ کباک] جاجم.
جادر ¹ /cadir: ن:[ ڕوو] جاترە.
جادر ² /cadir: ن: Kevne navek mêran(peyayan) zelamane.
جارس/caris: ن: وەڕس. جارسکردنی/cariskirdinî: نچ: ئارۆزانی، ئەنرین( باد)، توندوتیژی، تووڕەیی، ڕاگەشی، زیزی، سەرگەرمی، وورۆژانی.[ ئینگـ: Irritation ،anger ،tantrum]{ زاراوەسازیی}.
جارماز/carmaz: ن: بەڕە، ڕووخست، دووگرد، دووگورد( هـ)، مازلۆخ( باد)، شەمل، شەماک( هـ)، جاغاز، جانوماز( هـ)، بەرماڵی نوێژێ : پارچەیەکە کە لەموو یا خوری یان تێکەلاو دروست دەکرێت، وە نوێژی لەسەردەکرێت.
جاروفک/carmaz: ن: گەسک.{ هەنبانەبۆرینە، ل، 180}
جاری/carî: ن:[ خێز] ژنی برای مێرد.
– جاڕ ¹ /cař – :: پێشگر و پاشگرێکە لە زمانی کوردی دەلکێت بەناوەوە و ناوێکی نوێی دێکەی لێدروست دەکات، هیمایە بۆ شوێنێکی کشتوکاڵی. :: نێرگز+ ە+ جاڕ : نێرگزەجاڕ. :: نەوت+ ە+ جاڕ: نەوتە جاڕ. :: فریز+ جاڕ: فریزجاڕ. :: برنج+ جاڕ: برنجاڕ( برنج+ جاڕ). جاڕدان/cařidan: کتپ: جاڕدڕێ( هـ) بانگەواز کردن، جاڕکێشان، بانگڕاهێشتن: ڕاگەیاندن بەدەنگی بەرز.{ بێستوون . ل. 36}. :: شەڕجاڕدان. جاڕوچەڵتووکی /cařûçeľtûkî: نتـ:[ هـ] چەڵتووکجار. جاڕوجڕ/cařûciř: نتـ:[کشت] زەوییەک کەدوو ساڵ لەسەریەک بکرێت بە گەنم. جاڕەوجاڕ/cařeûcař: نتـ:[ کشت] بریتییە لە چاندنی دووبارەی جاڕە گەنم بەگەنم. گەنمە جاڕ/genimecař: نتـ:[ کشت] دەغڵ.
جاڕ ² /cař: ن:[ تور، عوسمانی] بانگلواز، بانگواز، جاڕ، هەڕاڵە، بانگەواز، قاو، ڕاگەیاندن، بانگکردن بەدەنگی بەرز. جاڕدار/cařdar: ئانتـ: بانگدار وکردنەوەی هەواڵێک. جاڕڕاهێشتن/cařiřahêştin: کتن: جڕادان، بانگەوازکردن. جاڕکێشان/cařkêşan : کتپ: جڕادان، جاڕڕاهێشتن، بانگەوازکردن، ڕاگەیاندن بەدەنگی بەرز. جاڕلێدان/cařilêdan: کتپ: بوختان پێ کردن ئەندازەیەکە کە دەنگی بەرز بیگا تێت. جاڕچی/cařiçî: نتـ:[ جاڕ+ چی] جاڕدەر( هـ)، ڕاگەیەن، چیرڤان، ئاگادار، قاوکەر بۆدەنگ ، پاشەڵ پیسکردن( کەسێک بە ناڕەوا).
جاڕ ³ /cař: ن: کەشەت. جاڕدراو/cařdiraw: ئانفا: بەستراو.
جاڕدۆ/cařdo: ن:[ مێژ] کاردۆ، گاردۆ : ناوێکی مێژوویی کوردانە وەکو : گۆتۆ، جۆتۆ، کاردۆ، قاردۆ.
جاڕز/cařiz: ئان: بێدەماغ، بێتاقەت، بێزار، بێواز، پەكەر، جاڕس، قەڵس، مانیا( هـ)، وەڕەز، هەراسان، یاس(یائس){ بێستوون. ل. 36}. جاڕزبوون/cařizbûn: كتن: مانیای، یاسبیەێ. جاڕزكردن/ cařizkirdin: كتپ: ماننڕێ( هـ) پەكەركردن، بێوازكردن، وەڕەزكردن.
جاڕس/cařis: ئان: بێزار، وێزار، بێزوبۆ، پووشڵ، قەڵس، كەوەڕێ، لۆس( كهـ)، موونج، هەراسان، وەڕەز. جاڕسبوون/cařisbûn: كتن: بێزاربوون، قەڵس بوون، كەوەڕێ بوون، هەراسان بوون، وەڕەزبوون. جاڕسكەر/cařisker: نفا: بێزاركەر، بێهەنگام ، ڤزكەر، مێشكبەر، هەراسانكەر. جاڕسكردن/cařiskirdin: كتپ: بێزاركردن، قەڵسكردن، وەڕەزكردن، وەڕسكردن، هەراسان كردن. جاڕسی/cařisî: نچ: بێداری، بێزاری، قەڵسی، وەڕەزی، وەڕسی، هەراسانی.
جاڕوو ¹ /cařû: ن:[ ئەند][ هـ] قسڵ و زبڵ، قسڵ و پەینی سووتاو، دەكرێتە قوڕ و حەوز و شوێنی تری وەكو چیمەنتۆی پێسواغ دەدرێت تا ئاو نەدەڵێنێت. جاڕووبەند/cařûbend: نتـ:[ هـ] جێگایەكە بە جاڕوو سوواخ درابێت. جاڕووكار/cařûkar: نتـ:[ هـ] جاڕووبەند. جاڕووكاری/cařûkarî: نچ:[ هـ] جاڕووكاری.
جاڕوو ² /cařû: ن:[ فە] جاروفک، گەسک، گزگ، گزی.
جاڕوجۆڵ/cařûcoľ: نتـ:[ جاڕ+ و+ جۆڵ].{ سەرتان کە سازە، هەریەکە ئاوازێ لێدەدا || پاک ساحێبی تفەنگ و سوپاهـ و جاڕ و جۆڵ }{ مەلا مارف کۆکەیی}.
/camçî: نچ:[جام+ چی] جامتێگر، شووشە فرۆش، ئاوێنەفرۆش، ئاوێنەفرۆش. جامچێتی/camçêtî: ئاکتـ:[جام+ چێتی] شووشەبڕی، شووشەکاری، جەمکاری. جامخانە/ camxane: نتـ: بڕا( ئینگـ) مەیخانە، لۆکندە، جامخانەی خواردنەوە.
| جامی پنتکدار/camî pintikdar: نتـ: شووشەی گوڵگوڵی. [ ع : جام مشجر ] |
جام ³ /cam: ن:[ ڕوو] گوڵەجام، دووشان : قەدی ئەم ڕووەکە نزێکەی 45 سم بڵند دەبێت و گەڵاکانی شێوەی هێلکەیی هەیە، رەنگی گەڵاکەی سەوزێکی کاڵە، گوڵێکی پرتەقاڵی بچووک دەگرێت.[Bot: Anagallis Arvensis] .