ڕووپۆش/řûpoş: ن:[ ڕوو+ پۆش( پۆشان، پۆشین)]
1 – [ پۆشاک] پەچە، پێچە، ڕووبەند، چارەپۆش: پارچە تەنراوێکی تەنکە ژنان لە کاتی چوونە دەرەوەیاندا ڕوویانی پێدەپۆشن.
:: ڕووبەندی ژنان.
2 – سەرپۆش، سەرئەنداز: پەردەیێكە بەسەر سینی و چشتیتر دادەدرێت.
3 – بریتییە لە چینێکی تەنک کە دەخرێتە سەر ماددەیەکی تر.[ ئینگـ: Coating]
ڕووپۆشان/řûpoşan: كتن:[ ڕوو+ پۆشان]
ڕووپۆش کران/řûpoş kiran: کتپ:
ڕووپۆش کراو/řûpoş kiraw: ئانفا: ماددەی ڕووپۆشکراو پێی دەگوترێ بەستەر .[ ئینگـ : Substrate].
ڕووپۆش کردن/řûpoş kirdin: کتپ:
ڕووپۆشین/řûpoşîn: كتن:[ ڕوو+ پۆشین] ڕووگرتن، ڕووداپۆشین.
بێ ڕووپۆش/bê řûpoş: ئانیـ:[ بێ+ ڕووپۆش].
.
.
.
.