ئاوه‌ڵکار/aweľkar: ن:[ ڕێز] ئاوه‌ڵفرمان، ئاوه‌ڵکردار. له‌ زمانی کوردییدا ئاوه‌ڵکار ده‌کرێت به‌دوو به‌شه‌وه‌.

یه‌که‌میان ئاوه‌ڵکار لەڕووی زاراوه‌وه‌ : ئاوه‌ڵکار ئه‌و به‌شه‌ یه‌ له‌ ئاخاوتن دا که‌ پێوه‌ندی ڕاستە‌وخۆی به‌کاره‌وه‌ هه‌بێت.

دووەم ئاوەڵکار له‌ دووی چونێتی وه‌یان کات وه‌یان شوێن و جۆری ڕوودان و ڕوونه‌دانی وه‌یا هه‌ربارێکی تر ی هه‌بێت.

.    

ئاوه‌ڵکاری پرسیاری/aweľkarî pirsyarî: نتـ:[ ڕێز] به‌ ئه‌و وشانه‌ ده‌گووترێت که‌ له‌ ڕسته‌دا بۆ پرسیارکردن له‌باره‌ی کاره‌و‌ڤ هاتوون

::  که‌ی هاتێت؟ .

::  له‌ کوێ دابه‌زیت؟  یان ( که‌ی، چۆن، کوێ، کام، چه‌ند…..).    

ئاوه‌ڵکاری چونێتی/ aweľkarî čonětî: نتـ: کۆمه‌ڵێک وشه ‌و ڕسته‌ هه‌ن چونێتی کار ڕاده‌گه‌ێنن،  به‌ پێی ئه‌و ڕۆله‌ی که‌ ده‌یبینن له‌ ئاخاوتندا

:‌:   بارام ژیرانه‌ هاته‌ ژوورێ. (ژیرانه‌) ئاوه‌ڵکاری چۆنی یه‌.

::  بارام بانه‌و بان هات، شاخه‌وشاخ ڕۆیشت.( بانه‌وبان،  شاخه‌وشاخ) ش ‌ڕوویه‌کی چۆنێتی هاتن و ڕۆیشتنه‌که‌ نیشان ده‌دات.

::  بارام له‌سه‌ره‌ولا، ده‌مه‌وخوار که‌وت.

::  له‌سه‌ره‌ولا،

::  ده‌مه‌وخوار. ….  

.

ئاوه‌ڵکاری دڵنیایی/aweľkarî diľnyayî: نتـ:[ ڕێز] به‌ ئه‌و وشانه‌ ده‌گووترێت که‌ له‌ ڕسته‌دا بۆ دڵنیاییکاره‌که‌ به‌کارده‌هێندرێت

::   تێرتێر له‌ ئاوه‌که‌م خوارده‌وه‌.

::  جوان جوان زه‌ویه‌که‌ی بۆ خۆی داگیر کرد.  

::   ئاگریش ببارێت هه‌رده‌چم. 

::  کاکه‌ بێ چه‌ندو چون پاره‌که‌ت لێ ده‌ستێنم

.

ئاوه‌ڵکاری ساده‌/aweľkarî sade: نتـ:[ ڕێز][ لە ڕووی فۆرمه‌وه‌] ئه‌و ئاوه‌ڵکاره‌یه‌ که‌ له‌ ته‌نها وشه‌یه‌ک پێک هاتبێت

::  که‌ی

::  کام

::  باش

::  چه‌ند… ، ئه‌گه‌رله‌ ڕسته‌دا وه‌سفی کار بکات. 

.

ئاوه‌ڵکاری ساڕستە‌/aweľkarî sařiste: نتـ:[ ڕێز][ لە ڕووی فۆرمه‌وه‌] ئه‌و ئاوه‌ڵکاره‌یه‌ که‌ له‌ کۆمه‌ڵێک وشه‌ پێک دێت، به‌ بێ ئه‌وه‌ی کڕێکیان تێدابێت و به‌ته‌نیاش ئه‌نجام ناده‌ن به‌ده‌سته‌وه‌ تا له‌ڕسته‌دا نه‌بێت

::  هه‌فته‌ی داهاتوو.

::  مانگی ئاینده‌.

::  له‌مه‌ولا.

::  به‌به‌رگه‌وه‌.

::  به‌دڵ شکاوی

.

ئاوه‌ڵکاری شوێنی/aweľkarî  ŝwěnî: نتـ:[ ڕێز] کاتێک ده‌بن به‌ ئاوه‌ڵکاری شوێنی جێگه‌ی روودانی کاره‌که‌ نیشان بده‌ن.

::   چۆڵه‌که‌که‌م له‌سه‌رداره‌که‌ دی.

::  چۆڵه‌که‌که‌م له‌ژێرداره‌که‌ دی.

::  چۆڵه‌که‌که‌م له‌بن داره‌که‌ دی.

::  چۆڵه‌که‌که‌م له‌ته‌نیشت داره‌که‌ دی.

{ تێبـ : وشه‌ی وه‌ک[ سه‌ر، خوار، ته‌نیشت، کن، پێش، پاش، ژێر، لا، ده‌ر، مال، ژوور…..] کاری ئاوه‌ڵکاری ده‌که‌ن، به‌ڵام له ‌بنه‌ره‌تدا بۆ خۆیان ناوی شوێنین. وه ‌هه‌روه‌ها له‌ شێوه‌ی کرمانجی سه‌روودا هه‌مان جۆری به‌کارهێنانی ئاوه‌ڵکاری کات وشوێنن، به‌ڵام له‌ جیاتی( له‌، به ‌) ووه‌شکانی( ژ، د، ب، ل) به‌کارده‌هێندرێت. وه‌ له‌بری( ه‌وه‌ – ‌ڤه‌) به‌کاردێت.

.

ئاوه‌ڵکاری کاتی/ aweľkarî katî: نتـ:[ ڕێز] ئه‌و ئاوه‌ڵکاره‌یه‌ که‌ کاتی ڕوودانی کاره‌که‌ نیشان بدات. وه‌یان له‌بنه‌ڕه‌تدا ناوی کاتن. وه‌ک : دوێنێ، سبه‌ی، تازه‌، ڕۆژ، شه‌و، ساڵ ….

.

ئاوه‌ڵکاری وه‌سفی/karî wesfî: نتـ:[ ڕێز] بۆ خۆیان له ‌بنه‌ڕه‌تدا ئاوه‌ڵناون و هه‌ندێکیان (چۆن) و هه‌ندێکیان( چه‌ند) راده‌گه‌ێنن، له ‌ڕسته‌دا باری کار و چۆنێتی نیشان ده‌ده‌ن. وه‌ به‌و پێیه‌ توانای ئه‌وه‌یان هه‌یه‌ ببن به‌ ئاوه‌ڵکاری وه‌سفی

::   سۆران خێرا ڕۆیشت.

::   سۆران زوو هات.

::  سۆران زۆر ده‌ڵێت

::  سۆران که‌م دووه‌.

.

ئاوه‌ڵکاری ته‌رتیبی/karî tertîbî: نتـ:[ ڕێز] به‌ ئه‌و وشانه‌ ده‌گوترێت که ‌له ‌ڕسته‌دا به‌دوای یه‌کتردا دێن و پاشکۆی کاره‌که‌ نیشان ده‌ده‌ن.

::  دوودووهاتن. 

::   پۆڵپۆڵ ده‌فڕن.

::  جارجار ده‌یانبینم.

::  تاوتاو تای لێ دێت

.

ئاوه‌ڵکاری دووباره‌کردنه‌وه‌/aweľkarî dŭbarekirdinewe: نتـ:[ ڕێز] به‌و وشانه‌ ده‌گوترێت که ‌له ‌ڕسته‌دا دووباره‌بوونه‌وه‌ی کاره‌که‌ راده‌گه‌ێنن

:: که‌وه‌که‌ دیسان به‌داوه‌وه‌بوو.

::  هه‌رجاره‌ی بێم دیارییه‌کتان بۆ دێنم.

[ دیسان، دووباره‌، هه‌رجاره‌، ئه‌وه‌نده‌ی….]

.

ئاوه‌ڵکاری نەڕێی/aweľkarî nerěî: نتـ:[ ڕێز] به‌ ئه‌و وشانه‌ ده‌گووترێت که‌ له ‌ڕسته‌دا بۆ نه‌رێ ی کاره‌که‌ به‌کارده‌هێندرێت.

:: هه‌رگیز ده‌ست له‌ ووڵاتم هه‌ڵ ناگرم.

:: هه‌رگیزاوهه‌رگیز فه‌رامۆشت ناکه‌م.

::  به‌هیچ کڵۆجێ له‌ کۆڵم نابێته‌وه‌.

::  به‌ هێچ ڕه‌نگێ چاره‌م بۆی نه‌دۆزیه‌وه‌ 

.

ئاوه‌ڵکاری ناساده‌/aweľkarî nasade: نتـ:[ ڕێز][ لە ڕووی فۆرمه‌وه‌] ئه‌م ئاوه‌ڵکاره‌ ده‌کرێت به‌ دوو به‌شه‌وه

‌ 1- داڕێژراو : ئه‌و ئاوه‌ڵکارانه‌ن که‌ به‌ یامه‌تی پاشگرێک یان پێشگرێک سازده‌بن

::  سه‌ر –  سه‌رێ :  وه‌ره‌ سه‌رێ.

::  خوار – خوارێ : چوونه‌ خوارێ.

::  هاوین – هاوینێ : هاوینێ دروێنێ ده‌کرێت.

::  شه‌و – شه‌وه‌کی : شه‌وه‌کی که‌وتمه‌ رێ.

2- لێکدراو: ئه‌و ئاوه‌ڵکاره‌یه‌ که‌ له ‌دوو ڕیشه‌ یان پتر پێکهاتووه

‌::  شاخه‌و شاخ.

::  که‌م که‌م.

::  چێشته‌نگاو

::  تاوتاو.

:: تێروپڕ.

.

.

.