ئه‌تله‌س 1/etles: ن:[ گر: ئاتلاس] ئاتله‌س : هه‌ر په‌رتووکێک ده‌رباری نه‌خشه بدوێت، به‌تایبه‌تی نه‌خشه‌ی ووڵاتان.
.
.
_____________________
ئه‌تله‌س 2/etles: ن: جۆرێکه له کوتاڵ که له ئاورێشم دروست ده‌کرێت، له‌به‌ر درەوشاوهی مۆنج ده‌داته‌وه.
{
لاله‌ن به به‌ده‌ن، ئه‌تله‌سی ئهخزر، کهلهبهرکهن
نه‌و ڕه‌سته و گوڵ به‌سته له گه‌ڵ ده‌سته گیاهن
}{نالـی}.
.
ئه‌تله‌سی/etlesî: ئان: هه‌رشتێک شێوه‌ی ئه‌تله‌س بدات، چ له باره‌ی نه‌رم و نۆڵی یان ڕه‌نگ و دره‌وشانه‌وه.
{
وه‌ختی سبحه‌ینێ که داوێنی فه‌له‌ک ئه‌تله‌سی بوو
هه‌ر له‌جێ ڕاستەوهبوو، دامه‌نی گرتم وه‌ک هار
}{ ره‌زا}.
.
ئه‌تله‌سی/etlesî: ن:
1 – [ ڕوو] گیایه‌که، بۆ جوانی له باخچه‌ی منداڵان ده‌یچێنن، گوڵێکی هه‌یه وه‌کو شێپوور، ته‌نک و ناسک و بۆن خۆشه.
2 – [ ڕەنگ]
:: ئەتلەسی سپی.
:: ئەتلەسی سوور
:: ئەتلەسی عابی.
.
.
.
.