بوول ¹ /bûl: ن:[ هـ] خۆڵەمێش، ئاری، سووتوو.{ ئازیرم ئاهیر دووری باڵای تۆ || جەستەم کەردەبووڵ، شەماڵ بەردیەکۆ }{ مەولەوی}.
بوول ² /bûl: ئان:[ کباک] قەمبور، پشت چەمیایی _ پشت چەمیو، پشت خویل، پشت کۆڤ _ پشت کۆم، پشت کوور: چوونەژوورەوە سینگ و هاتنەدەرەوەی پشت.[ لا: hyphosis]. بوولبوون/bûlbûn: کتن:[ بوول+ بوون] قەمبوربوون. بوولک/bûlî: نتـ:[ بوول+ ک] قەمبوورێکی بچووک. بوولکرن/bûlkirin: کتپ: قەمبوورکردن. بوولی/bûlî: نچ: پشتکۆمی. >< خوە بوول کرن /xo bûlkirin: کتن: خوەچەماندنەوە.
.
.
.
.