تاڵشک/taľşik: ن:[ ڕوو][ تاڵ+ شک( ئیشک)] تاڵەکاوە، تاڵیش، تاڵیشک، تاڵیشکە، تاڵیشکێ، تەحلیشک، چەقچەقە( ئەردە) ، ساوس، سرس، سوکنە، شکوریا، شیرمار، شیرشیرە( گەرمیان)، قەجوان، کاسنی زەرد، گیاکەوە، هەنبیر: گیایەکی خۆڕسکە، تاڵی گەڵاپانی درێژکۆلەی بەهارییە، شیراوییە، یهکێکه له خواردنه گرنگهکان بۆ کهو. جۆرێکە لە گوڵەپەپوو، کەوکەڤۆک، شەلەمینکەرە، پەپوولەپاییزە، گوڵەکەرگ.[ ناوی زانستی: Cichorium spinosa][ ناوی زانستی: taraxacum officinale].
:: تاڵیشەکە بەناسکی بکەن بە زەڵاتە، دکتۆرتان ناوێت.
| دارووی کوردەوارییە : سوودەکانی تاڵیشکە بۆ مرۆڤ | |||
| تاڵیشکە لەش بەتەواوەتی لە هەوکردن پاکدەکاتەوە، چەوریەکان دەسوتێنێت | |||
| پەنکریاس چالاک دەکات شەکرە ڕێکدەخات. | |||
| تاڵیشکە دەوڵەمەندە بە ماددەی : ئەمپسلین، تتراسایکلین و ڕیفاردین. | |||
| ئەنزیمەکانی جگەر ڕێک دەخات نەخۆشی پێست ناهێڵێت | |||
| چاو بەهێزدەکات و بیرو هۆش پتەودەکات | |||
| دڵ بەهێزدەکات | |||
| بۆهۆڕمۆنی ئافرەتان باشە، ئازاری سوڕی مانگانە کەم دەکات | |||
| ڕەنگ زەردی ناهێڵێت | |||
| بەردی گورچیلە لەناو دەبات فاتەڕەشەکان پاکدەکاتەوە | |||
| خانەی شێرپەنجە لەناودەبات |
.
.
.
.
سەرچاوە
خاڵ،
{ kurd flora}