ترخێنە/tirxěne: نتـ:[ خوار][ تر( تەر؟)+ خێن( خوون : گەنم)]
1 – تەرنە( زا)، شەلەمین : چێشتكێكی مزرە، كە لەگەڵا و سەلكی شێلم وورد دەكەن و دەگەڵ بڕۆێشی گەنم لێكیدەدن و دەدەفرێكی دەكەن و ئاوی تێدەكەن و بۆ ماوەی حەوتوویەك دەپدەپۆشن. لە دوایی سەلك سەلك لەبەر هەتاو هەڵیدەخەن هەتا ویشك بێ و هەڵیدەگرن بۆ زستان.
2 – چێشتێكی كوردەوارییە.( ترخێنە بەتەڕیی( تەرەساز) كە بریتییە لە ترخێنەی ووشك، نیسك، نۆك، چەوەندەر، مێوژ، گوێز، گۆشتی قاورمە، خوێ و رۆنی تێدەكەن و خواردنێكی شل و مزرە بۆ ڕۆژانی ساردیی زستانیی.
{ تێبـ: ئەم وشەیە بەشێوەی ترخینە (تەرخینە) و ترخوانە( تەرخانە) لە فارسیدا هاتووە هەروەها تەرەخاناس لە زمای گرێكی( یۆنانی) دا هەر بە چێشتە دەگوترێت، توركەكانیش tarhana ی پێدەڵێن}{ نانەوازادە}.
.
.
.
.
.
.