داس/das: ن:[ تشت][ کشت] کەلەندۆ، داسک( زاخ)، داساچلۆ( کباک)، جاخسووک( ئەردە) : ئامرازێکە بۆ دروێنەوە یان ڕنینەوەی گەنم و جۆ بەکاردێت.
1 . داس لەدووبەش پێک دێت : ئاسن و دەسکەکەی : بەشە ئاسنەکەی پێی دەگووترێت دەمەداس، پێش کاکردن لە هەسان دەدرێت واتا تێژدەکرێت. بەشی دەسکەکەی لە دار دروست دەکرێت.[ ئینگـ: Falx].
2 . هەر ئەندامێک لە لەش لەشێوەی داس دا بێت.[ ئینگـ: falciform]{ پەزیشکی، ل، 135}
داساچلۆ/dasaçilo: نتـ:[ کباک] داس.
داسەقالە/daseqale: نتـ: داسی چکۆڵە، داسووکە، داسوولکە( کە).
داسخاڵە/dasxaľe: نتـ:[ داس+ خاڵە] داسماڵە، گیابڕ، مەلەغان، داسی پەل( کە تایبەتی گیادروونە) داسێکە تەنها گیای پێدەدروێتەوە.
داسقاڵە/dasqaľe: نتـ:[ داس+ قاڵە] داسخاڵە: داسووکە، داسی چکۆڵە، داسوویلک.
داسک/dasik: نتـ:[ کباک][ داس+ ک] داسووکە، دەزوو، دەزک.
:: فیسار کەس بووە بە داسک.
داسکێش/daskêş: نفا:[ باد][ داس+ كێش( كێشان)] دروێنەکار.
داسماڵ/dasmaľ: نتـ:[ داس+ ماڵ] دەغڵ یان گیایەکە پڕ لە دڕک و داڵ بێت یان بە ملاولاویدا شکابێتەوە و باش دروێنەنەکرێت.
داسماڵی دەکەن/dasmaľî deken: شڕ: واتای بە نارێکی دەیدروونەوە، پاککردنەوەی گیایە بەداس.
داسماڵە/dasmaľe: نتـ:[ داساماڵ+ ئە] داسێکە لە هەندێک شوێنان بۆ گیا دروون بەکاردێندرێت.
داسۆک/dasok: نتـ:[ داس+ ئۆک] داسی گچکە، داسوولکە.
داسووک/dasûk: ن:[ کباک] داسی چکۆڵەیە بۆ دروونەوەی گیا و دڕوو و ئیتر. داسقاڵە، داسک، داسۆک، داسووگ، داسوولکە.
داسووگ/dasûg: ن:[ کباک] داسۆک، داسوویلک.
داسوولکە/dasûlike: نتـ:[ کهـ] داسوولک، داسووکە، داسی گچکە.
داسی/dasî: نچ:[ داس+ ئی]
1 . کەوانەیی.
2 . ئەوەی پێوەندی بە( داس)ـەوە هەبێت.
تەورداس/tewirdas: ن:[ کشت] تەﻭﺭﺩﺍﺱ ﺑﯚ ﺑڕینەﻭەﯼ ﺩﺍﺭە.
دەمەداس/demedas: نتـ:[ دەم+ ئە+ داس+] بەشە ئاسنەکەی داسە، پێش کاکردن لە هەسان دەدرێت واتا تێژدەکرێت. بەشی دەسکەکەی لە داردروست دەکرێت. دەمە داس لە شێوەی كەوانەیە واتە وەك نیوە مانگ وایە.
ڕمانە/řimane: ن:[ تشت][ کشت] جۆرێ داسی دروێنەیە.{ هەنبانەبۆرینە، ل، 348}
لەداس پەڕین/le das peřîn: نتـ: هاتنەدروێنە.
لەداس بەزین/le das bezîn: کتن:[ مکـ، دەر] لەداس پەڕین، هاتۆتەدروێنە.
.
.
.
.