مشک/mişik: ن:[ زیند][ سانسکریتی मशक : maśak] مووش، میش، مسک، لۆخ.[ ئینگـ: Mouse]{ گیو، ل، 860}
:: زەیتی نەعنا و ئیسووتی ڕەش( بیبەری ڕەش) دوژمنی سەرسەختی مشکن.
کورد ئەڵێ : ئەڵێن مشک زۆر گل و خوڵی مارەنگاز ئەدا، ئەمەش زیانی بۆ مارەنگازەکە هەیە، ئەگەر بێت و ئەو مشکە بە سەریا باز بدا، ئەوا ئەو مارەنگازە ئەمرێ. جا لەبەر ئەمە کورد دێنێ ئەگەر یەکێک مار پێوەی دا زەنگێک، یا تەنەکەیەک یا شتێکی تر کە تەقەی بێت، دایئەنێن و یەکێکی تر بە لایەوە دائەنیشێ و زەنگەکە لێ ئەدا، یا تەنەکەکە ئەکوتێ و ئەیکا بە تەقەتەق، ئیتر مشکەکە لەبەر تەق و هۆڕەکە دوور ئەکەوێتەوە و نایە بە لای مارەنگازەکەدا.{ ڕشتەی مرواری ب 3، ڤەژین}
مشک مشکێنە/mişik mişikêne: ن:
:: هۆكارهی ژنان له مشک دهترسن.
مشک و پشیلە/mişik û pişîle: نتـ:
ڕاونانی مشک/ řawnanî mişik: کتپ:
.
.
______________
مشک/mişik: ن:[ ئای تی]
ژێرەمشک/jêre mişik: نتـ:[ ئای تی][ ژێر+ ئە+ مشک] [ ئینگـ : Mouse pad]
.
.
______________
مشک/mişik: ن:[ زیند][ هـ] مڵە.
.
.
______________
مشک/mişik: ن:[ هـ][ ڕوو] قەزوانی وورد.{ گیو، ل، 860}
.
.
.
.