ئاتله‌س/Atlas: ن:[ گر] ئەتلەس : تیتان ئاتله‌س، که‌ کوری ئیاپه‌تۆس و کلیمه‌نه‌ بوو، سزادرابوو به‌ئه‌وه‌ی ئاسمان بگرێته‌سه‌ر شانی خۆری، له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌گه‌ڵ زێوس جه‌نگابوو.

.

.

___________________

ئاتله‌س/atlas: ن:[ گر][ مێژ] په‌رتووکێکی نه‌خشه‌ییه‌ له‌ ساڵی 1570 له‌ لایه‌ن Abraham Ortelius به‌ ناوی Theatrum Orbis Terrarum چاپکرا. له‌ ئه‌و سه‌رده‌مه‌وه‌ په‌رتووکی نه‌خشه‌ پێی ده‌گووترێت ئه‌تله‌س.

.

.

____________________

ئاتله‌س/Atlas: ن:[ گر] [ ئای تی] ATLAS کورتکراوه‌ی Automatically Tuned Linear Algebra Software) که‌ به‌رنامه‌یه‌که‌ به‌کاردێت له‌به‌رنامه‌ڕێژی کۆمپیوته‌ر.

.

.

___________________

ئاتله‌س/Atlas: ن:[ گر][ جێۆ] چیاکانی باکووری ڕۆژئاوا ئه‌فریقای یان ووڵاتی مه‌غریبی عه‌ره‌بی که‌ درێژیه‌که‌ی 2400 کم ده‌بێت. له‌نێوان مه‌غریب و جه‌زائر و تونس دا.

.

.

.

.