ئاجۆر/acor: ن:[ ئەند] ئاجوور، که‌رپووچ، قافک، لیڤین : خشتێک کە لە لم  یان خۆڵ دروستکرابێت و لە کورە سووره‌وه‌کراو کرابێت.

 تێبینی 

1 – گۆڕانکاری نێوان ده‌نگی( ۆ ) و( وو) له‌نێوان دیالێکته‌کاتی زمانی کوردییدا زۆرهه‌ن، ئه‌مه‌ش یه‌ک له‌ ئه‌و نموونانه‌یه.

2 – خشتی ئاجۆر لە گڵەسوور( خاکی ڕۆس) دروست دەکرێت. پاش تێکەڵکردنی لەگەڵ ئاو و دەبێت بە قوڕی خشت و دواتر لە قاڵبی دەدەن کە یێشی دەگوترێت خشت پێژی یان خشت بڕین، پاشان دەخرێتە کوورە و  سووردەکرێتەوە.

ئاجۆرپەز/acorpez: نتـ:[ ئەند] کەسێک کە کاری خشت سوورکردنەوە بێت و بیکات بە ئاجۆر.

ئاجۆرپەزی/acorpezî: نچ:[ ئەند]

1 – ئەوەی پێوەندی بە ئاجۆرپەز ێێەوە هەبێت.

2 – کوورەی سوورکردنەوەی ئاجۆر.

ئاجۆرپێژ/acorpêj: نتـ:[ ئەند] خشتبڕ بۆ ئاجۆر.

ئاجۆرپێژی/acorpêjî: نچ:[ ئەند] کاری خشت پێژان بۆ ئاجۆر.

ئاجۆرچن/acorçin: نفا:[ ئەند][ ئاجۆر+ چن( چنین)]

1 – کەسێک کە دیوار بە ئاجۆرهەڵدەستێنێت و دروستی دەکات.

2 – کەسێک کە خشتی ئاجۆر لە ناو کوورەدا بە شێوەی تایبەت دەچنێت بۆ سوورەوەکردن.

ئاجۆرفەرش/acorferiş: نتـ:[ ئاجۆر+ فەرش] جێگایێک کە  بە ئاجۆر داپۆشرابێت، وەک

:: شەقامی بە ئاجۆر ڕووکێش کراو.

ئاجۆرکار/acorkar: نتـ:[ ئاجۆر+ کار] کەسێک کە بە ئاجۆر بەننایی دەکات.

ئاجۆرکاری/acorkarî: نچ:

بینایێک کە بە ئاجۆر دروستکراوە.

::  دیواری ئاجۆرکاری

کاری بەننایێک کە بە ئاجۆر دیوار دروست دەکات، بەننایی بە ئاجۆر.

ئاجۆری/acorî: ئان: لە ئاجۆر دروستکراو.

ئاجۆری/acorî: ن:[ ڕەنگ] ڕەنگی خشت یان هیرباری سوورەوەکراو.

    هەندێک لە جۆرەکانی خشتی ئاجۆر  

ئاجۆری ئەسفەنجی/acorî esfencî: نتـ: ئاجۆری کونکون و سووک: ئاجۆری کفەڵ.

ئاجۆری پاشکار/acorî paşkar: نتـ: ئاجۆرێ لای ژوورەو( ڕووی ناوەوە)لە دیوار دا.

ئاجۆری پێشکار/corî pêşkar: نتـ: ئاجورێ لای دەرەوە ( ڕووی دەرەوە)لە دیواردا.

ئاجۆری خەتایی/acorî xetayî: نتـ: ئاجورێ تەواو 20 بە 20 سانتیمەتر بۆ ئاجۆر فەرشی خیابان لە دێریندا.

ئاجۆری فشاری/acorî fişarî: نتـ: ئاجۆری نە زۆر باش بۆ دانانی سفتکارت.

ئاجۆری کاشی/acorî kaşî: نتـ: ئاجۆرێک کە یەک ڕووی کاشی بێت.

ئاجۆری نەسووج/acorî nesûc: نتـ: ئاجۆری کە لە خاکی نەسووج چێ بوو بێت.

ئاجۆری نوما/acorî numa: نتـ: ئاجۆرێکی لووسی جوان یان نەخشەدار بۆ داپۆشینی نومای بینا کە 3 یان 5 سم بارستای هەیە و بەئەندازەی نیوە ئاجۆر یا کەمتر پانایی هەیە و بە درێژایەتی ئاجۆری ئاساییە.

.

.

.

.