ئاشق/aşiq: ن:[ ع : عاشق] ئاڵوفته، دڵدار، ئه‌و‌ڤیندار – ئه‌ویندار، به‌نده‌وار : پیاو حه‌ز له ژنێک بکات یان کچێک حه‌ز له کوڕێک بکات.
{
گه‌وهه‌رێ هه‌ی گه‌وهه‌رێ! گه‌وهه‌ر مه‌ڕۆ له دواتم
گه‌وهه‌ر وه قورهان قه‌سه‌م ئاشقی باڵاتم. }{ – }.
ئاشقه‌دزێتی/aşqedzêtî: نتـ:[ ده‌ر] ئاره‌زوویه‌کی به‌تینه بۆ دزین، به‌تایبه‌تی دزینی ئه‌و شتانه‌ی که دزه که پێویستی ماکی( مادی) پێ نه‌بێت یان به‌ڵکو نرخ و به‌هاکانی هیمایییه، پاڵنه‌ری دزێتێکه تێرکردنی جنسییه‌وه‌ک دزینی ده‌رپێی ئافره‌ت.[ ئینگـ : Kleptomania] .
ئاشقه وماشقه/aşqe û maşqe: نتـ:[ ع : عاشق و معشوق]
1 – نێرینه و مێینه‌ی مار له کاتی جووت گرتنیان.
2 – دۆستی یه‌کتر، دوودولبه‌ر، دڵدارییه‌کتر، دووکه‌س دۆستایه‌تیان گه‌رم بێت و هه‌میشه پێکه‌وه‌بن یان ژن و مێردی گیان به‌گیانی..
ئاشقبه‌ند/aşiqbend: نتـ:[ ع : عاشق+ كو : به‌ند] سینه‌ڕێز : خشڵێكی سه‌رسینگی ژنانه، كه چه‌ندین جۆری هه‌یه.
.
.
_____________________
ئاشقه و ماشقه/aŝqe û maŝqe: نتـ:[ ڕوو] خوێنی دڵدار : دار گوڵێکە لە کیشوەری ئەمەریکای لاتینی دەرووێت. گوڵەکەی گەورەی پڕپەڕە، بە ڕەنگی سپی، پرتەقاڵی، بنەوشەیی و پەمبەیی تێر.[ ئینگـ : Globe Amaranth]
.
.
.
.