شێرزاد/şêrzad: ئان:[ شێر+ زاد] نەوەی شێر.

.

.

__________________

شێرزاد/Şêrzad: ن:[ ناڤ] لە زمانی کوردییدا ناوە بۆ جێندەر یان ڕەگەزی نێریینە، بە واتای نەوەی شێران دێت.

:: شێرزاد حەسەن نووسەر، شاعیر و وەرگێڕی گەورەی کورد، لە شاری هەوڵێر لە دایک بووە.

.

.

_________________

شێرزاد/şêrzad: ئان:[ جێۆ] ناوی گوندێکە، ئاستی بەرزاییەکەی لە ڕووی دەریاوە 1347مەترە، لە باکوورییەوە ھاوسنوورە لە گەڵ گوندی دارۆخان و لە باشوورییەوە هاوسنوورە لە گەڵ گوندی لەنگەدێ و لە ڕۆژھەڵاتییەوە هاوسنوورە لەگەڵ گوندی ئیسماعیل ئاوا و لە ڕۆژاواییەوە هاوسنوورە لەگەڵ گوندی وێنە، گەرمک. ئەم گوندە کەوتووەتە ناحیەی گەرمک لە قەزای پێنجوێن سەر بە پارێزگای سلێمانی لە باشووری کوردستان.[ ئینگـ : Sherzad].

.

.

.

.