قۆپی/qopî: ن: جێگایەکە ئاوی لێ وەستا بێت و گیای لێ نەڕوا بێت.{ خال. ب 2، ل. 333}

پەسا/pesa: ن:[ ئەردە] قۆرغ، قۆپی : دارستانی کەنار چۆم.

پەڵەخ/peľex: ن:[ ڕوو] گیایەکە لە قۆپیدا دەڕوێت. وەک پووش وایە.

تەڕازن/teřazin: نفا:[ هـ][ تەڕ+ئا + زن( زان)] تەڕەزن، زۆنگی ئاودار، زناو، قۆپی.

.

.

__________________

قۆپی/qopî: ن:[ جێۆ] ناوی شوێنێکی فێنکە لەشاخی قەرەداخ.

.

.

___________________

قۆپی/qopî: ن:[ بیا] قۆپێ _ قۆپیە، کۆپی، لەبەرگرتنەوە.[ ئینگـ : copy]

قەڵەمی کۆپی/qeľemî kopî: نتـ: قەڵەمی قۆپییە، قەڵەمی مۆر : جۆرە قەڵەمێکە کرۆکەی ماددەیەکی مۆرە لە ئەنیلین و کاربۆناتی مانیزیا دروست دەکرێت. ڕەنگەکەی جێگیرە.[ ئینگـ : copying pencil]. 

.

.

.

.